هه‌ڵبژاردن چی له‌ژیانمان ئه‌گۆرێت!
2018-07-15 22:45:26
■ كەمال رەئوف...
وابریاره له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ریزبه‌ندی هێزه به‌شداربوه‌کانی هه‌ڵژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵگه نه‌ویسته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان ئه‌وه‌نده عه‌یبارو ناشرین کراوه، که‌س ناتونێت شانازی پێوه بکات، به‌وانه‌شه‌وه که‌خۆیان به‌براوه‌ی گه‌مه‌که ئه‌زانن. ئه‌گه‌ر سیحری دیموکراتیه‌تی درۆینه له‌گۆرینی ده‌موچاوه‌کان کورت بکرێته‌وه، ئه‌وا له‌کوردستان هه‌ڵبژاردن نه‌یتوه‌نیوه ئه‌و ئه‌رکه‌ش جێبجێ بکات، بۆیه هه‌ڵپه‌ساردنی خه‌ونه‌کانی گۆرانکاری به‌هه‌ڵبژاردنی له‌م جۆره‌ی کوردستان جگه له‌خۆخه‌ڵه‌تاندن هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت. ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی باشوری عێراق تادێت زیاد ده‌کات هه‌ق نییه که‌سیش دڵی خۆی به‌وه خۆشکات به‌زه‌بری هێز داده‌مرکێنرێته‌وه، چونکه ئه‌وکاته ناره‌زایه‌تیه‌کان کۆتییان دێت که لایه‌نی که‌می خواسته‌کانی خه‌ڵک بێته‌دی، کوردستان نمونه‌یه‌کی زیندوه بۆئه‌وان گه‌ر بییانه‌وێت سودی لێوه‌ربگرن، بۆ ده‌سه‌لاتی کوردستانیش گرنگه سود له‌پشێویه‌کانی ئه‌وشارانه وه‌رگرێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و کارانه بکات که قابیلی کردنن و "پاره‌ی تێناچێت" یه‌که‌م بۆ نیشندانی نیاز پاکی پێویسته په‌له‌بکات له‌پاکسازی کردنی لیستی هه‌ڵبژاردن، هه‌نگاوی تریش له‌به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵک بێت و چیتر هه‌ڵبژاردن وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی گێلکردنی خه‌ڵک به‌کار نه‌هێنێت و له‌وه زیاتر نه‌بنه هۆکاری بێئومێدکردنی خه‌ڵک. سوتاندنی ئۆفیس و مقه‌ری لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێش هه‌رشوێنێکی تر، ده‌رسێکی گرنگی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان تییایه، ئه‌وه نیشانده‌ری ئه‌ورستیه‌یه که خه‌ڵک ئه‌وان به‌برپرسیاری دۆخه‌که ده‌زانن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بایکۆت نه‌کرێت له‌لایه‌ن خالک و لایه‌نه نارازیه‌کانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی پێوست به‌کوژانه‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت و تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نه‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه‌نه‌کات سبه‌ینێ که‌س تۆمه‌تبار بکه‌ن به‌سیخور، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بیناکراوه نه‌سوتێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌که‌می شه‌ری ناوخۆ، ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته تا بریار له‌ده‌ست خۆیاناماوه به‌ده‌م دۆخه‌که‌وه بچێت تا هه‌موشتێک له‌ده‌ست نه‌چوه.