هۆکاری پشت خۆپیشاندانەکانی باشوور
2018-07-15 13:37:55
■ یاسین تەها ..
تا ئێستا سەرجەم ئەو شیکارو ڕاڤانەی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق کراون لەدەوری چەند ئەگەرێک دەخولێنەوە کە دەکرێت بەمجۆرە کورت بکرێتەوە:
ـ نەبوونی خزمەتگوزاریی بەتایبەت ئاوو کارەبا.
ـ ململانێی سیاسی نێوان حیزبەکانی شیعە.
ـ دەرهاویشتەکانی هەڵبژاردن و سازکردنی هاوپەیمانێتییەکان.
ـ نەیارانی "عێراقی نوێ" بەتایبەت پاشماوەکانی بەعس.
ـ ئێران کە دەیەوێت لەرێگەی تێکدانی دۆخی عێراقەوە سەرنج لەسەر خۆی لا ببات.
ـ گوشاری کۆمەلێک هێزی کۆمەڵایەتی نوێ کە لەخەمڵیندان و دەیانەوێت ببنە خاوەن پشک.
ـ بارودۆخی گشتی وڵات کە قەیرانی شوناس و پەرتەوازەیی و سستی هەیە لەڕاپەڕندنی کاروبار.
ـ بەڵام لەهەموو ئەمانە نزیکتر لە واقیعەوە ئەو شیکارەیە کە قۆناغی پاش شەڕی داعش و ڕەوینەوەی مەترسییەکانەوە، حکومەت ڕوبەڕوی داواکاریی و خواستی کەڵەکەبووی چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان دەبێتەوە. لەئێستادا دەوڵەت وەک ساڵانی ڕابردوو ناتوانێت دەرگای دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە بکاتەوەو ناڕازییەکان قایل بکات بەڵام دەتوانێت بەشێوەی کاتی بەسەرکوتکردن بێ دەنگیان بکات و ئێستاش ئەوە ڕوو دەدات.
بێگومان ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتیانەش دەبنە زخیرەیەکی باش بۆ ململانێی سیاسی و قۆستنەوەی لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر لەپێش هەموویانەوە ئێران، لەحاڵەتێکدا ئەگەر دەرکەوت بەفیعلی رۆڵێکی نییە تێیدا