له نێوان خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و به‌سره‌دا
2018-07-13 14:20:13
■ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ...
1
چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانه له به‌سره ، له به‌رانبه‌ر كوشتنی هاووڵاتیه‌كا دكتۆر فواد مه‌عسوم هاواری لێهه‌ستا ، به‌ڵام له سه‌ر كوشتنی مامۆستا هێرشی هاوشاری هیچی نه‌وت ، حه‌یده‌ر عه‌بادی به په‌له پڕوزێ له برۆكسله‌وه گه‌یشته به‌سره ، بڕیاری دامه‌زراندنی 10 هه‌زار گه‌نج دراوه ، بڕیاری باشكردنی كاره‌با خستنه‌وه گه‌ڕی كارگه‌و كارخانه‌كان دراوه ، بڕیاری دابینكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌سره دراوه ، به‌ڵام هێشتا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن .
2
خۆپیشانده‌رانی به‌سره ئه‌مڕۆ داوای جێبه‌جێ كردنی 6 خاڵیان كردووه به‌م جۆره "
یه‌كه‌م : هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارله‌مان و دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی یان سه‌رۆكایه‌تی
دووه‌م : كاره‌بای 24 سه‌عاتی
سێیه‌م : ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌و دابین كردنی ئاو بۆ كشت و كاڵ
چواره‌م : رێكخستنی خۆراكی بایه‌عی مانگانه‌و وه‌ك پێش 2003 لێكردنی
پێنجه‌م : دابین كردنی پێویستیه‌كانی مناڵ له خێزاندا
شه‌شه‌م : خستنه‌وه گه‌ڕی كارگه‌و كارخانه‌كان
ئه‌م داوایانه سه‌رجه‌میان داوای سه‌ره‌تایی و ڕه‌وان به تایبه‌ت بۆ وڵاتێكی نه‌وتی وه‌ك عێراق ،كه له چله‌كان و په‌نجاكاندا زۆر له ئێستا پێشكه‌وتووتر بووه .
3
له خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانیدا نیچیروان نه‌هات كه سه‌رۆكی حكومه‌ته ، له بری هاتنی خۆی هێزی به‌ره‌و سلێمانی نارد به بیانووی لێدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، سه‌رۆكی هه‌رێم به خۆپیشاده‌ران و مامۆستایانی وت با بۆ خۆیان هه‌ڵپه‌ڕن ، 60 رۆژ پتر به‌رده‌ركی سه‌را جێی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بوو هیچ به‌ڵێنێك به خۆپیشانده‌ران نه‌دراو یه‌ك خواست و داوایان جێبه‌جێ نه‌كرا ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه،ساڵی 2011 له چاو ئه‌مڕۆوه هه‌موو شت باشتر بوو.
4
عه‌بادی به په‌له ده‌ست ده‌كات به جێبه‌جێكردنی خواست و داوای خۆپیشانده‌رانی به‌سره ، سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ش سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه‌ی یاریه‌كانی مۆندیاله و پێشی ناخۆشه وڵاتێكی بچوكی وه‌ك كرواتیا گه‌یشتوه‌ته یاری كۆتای و یاریه‌كان به به‌زمی سیاسی عێراق ده‌چوێنێت .
5
له خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌دا به لای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه داواكان ڕه‌واو به جێن ، به قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان ده‌ستی ده‌ره‌كیان له پشته‌و بۆ تێكدانی ئارامی و ته‌ناهی كوردستانن ، لێ كه‌س ناپرسێت كام ئارامی و ته‌ناهی ، كه كه‌مڕۆژ له كوردستانی 5 ملیۆن كه‌سی خه‌ڵك نه كوژرێت .