داهات (135 ترلیۆن) دینار، (93%)ی داهاتی نەوتی و (7%) نانەوتیە
2024-02-25 16:42:28
راپۆرتی: درەو
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق لە (24ی شوباتی 2024) دواین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی داهات و خەرجییەوە بۆ ساڵی (2023) بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی ساڵی (2023)، کۆی پوختەی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) زیاتر لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (125 ترلیۆن و 882 ملیار) دیناری بە رێژەی (93%) داهاتی نەوت و نزیکەی (9 ترلیۆن و 800 ملیار) دیناری بە رێژەی (7%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار و 636 ملیۆن) دینار بووە، کە (86.5%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (13.5%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (2.5%) داهات لە خەرجی کەمتر بووە و زۆرتر لە (6 ترلیۆن 754 ملیار) دینار و کورتهێنان رویداوە.
🔹 زیاتر لە (23 ترلیۆن و 17 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (890 ملیار و 111 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار زۆرتر لە (107 ملیار و 426 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (22 ترلیۆن و 19 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.
یەکەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی (2023)
رۆژی (24ی شوباتی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی ساڵی (2023) بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
1. داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی (2023)دا
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ کانونی یەکەمی ساڵی (2023) لە (24ی شوباتی 2024) بڵاو کردەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار و 266 ملیۆن و 197 هەزار و 996) دینار، بەجۆرێک بڕی (125 ترلیۆن و 882 ملیار و 218 ملیۆن و 233 هەزار و 323) دیناری بەڕێژەی (93%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە.
بڕی (9 ترلیۆن و 799 ملیار و 47 ملیۆن و 964 هەزار و 673) دیناری بەڕێژەی (7%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.
بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (11 ترلیۆن و 306 ملیار و 772 ملیۆن) دینار و رۆژانە پتر لە (376 ملیار و 892 ملیۆن) دینار بووە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)
2. خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە (2023)دا
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی (2023)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار و 636 ملیۆن و 297 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (118 ترلیۆن و 242 ملیار و 777 ملیۆن و 445 هەزار) دیناری بەڕێژەی (86.5%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دیناری بەڕێژەی (13.5%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)
دووەم؛ بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی (2023)دا
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان تا کۆتایی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و ڕێگاوبان و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دیناری بەڕێژەی (13.5%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (488 ملیار و 53 ملیۆن و 577 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (2%)ی بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (11 ترلیۆن و 778 ملیار و 816 ملیۆن و 95 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (48.7%)ی بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (3 ترلیۆن و 126 ملیار و 285 ملیۆن و 294 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (12.9%)ی بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (7 ترلیۆن و 379 ملیار و 74 ملیۆن و 602 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (30.5%)ی بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (ترلیۆنێک و 410 ملیار و 629 ملیۆن و 281 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (5.8%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە ماوەی ساڵی (2023)دا بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)
سێیەم؛ بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە (2023)دا
لە ساڵی (2023)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار و 636 ملیۆن و 297 هەزار) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار و 266 ملیۆن و 198 هەزار) دینار.
واتە بڕی (6 ترلیۆن و 754 ملیار و 370 ملیۆن و 99 هەزار) دیناری بەڕێژەی (2.5%) خەرجی لە داهات زیاتر بووەو کورتهێنان ڕویداوە، سەبارەت بە وردەکاری تەواوی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)
چوارەم؛ خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە (2023)
لە ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (23 ترلیۆن و 17 ملیار و 173 ملیۆن و 971 هەزار) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (890 ملیار و 111 ملیۆن و 774 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (741 ملیۆن و 950 هەزار) دیناری بە کەمتر لە (0.1%) خەرجییەکانی لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (107 ملیار و 426 ملیۆن و 685 هەزار) دیناری خەرجکردووە، (100%)ی خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (22 ترلیۆن و 19 ملیار و 635 ملیۆن و 512 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (12 ترلیۆن و 341 ملیار و 85 ملیۆن و 145 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (56%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (9 ترلیۆن و 678 ملیار و 550 ملیۆن و 366 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (44%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە ساڵی (2023)دا بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)
سەرچاوەکان؛
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق؛
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة اب لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تشرین الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة کانون الاول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
سەرجەم ڕاپۆرتەکان لەم لینکەی خوارەوە بەردەستن؛
https://bitly.ws/YMZ3