ششیكاری: درەو
🔻 بەپێی ئامارەکانی ڕاپۆرتی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ (8 مانگی یەکەمی ساڵی 2026):
🔹 کۆی داهاتی گشتی عێراق بریتی بووە لە ( 45ترلیۆن و 354 ملیار و 596 ملیۆن) دینار.
🔹 کۆی داهاتی نەوتی (34 ترلیۆن و 725 ملیار و 775 ملیۆن) دینار بووە، ڕێژەی (77%)ی کۆی داهاتی گشتی عێراق بووە.
🔹 کۆی داهاتی نانەوتی (10 ترلیۆن و 628 ملیار و 821 ملیۆن) دینار بووە، ڕێژەی (23%)ی کۆی داهاتی گشتی عێراقی پێکهێناوە.
داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026
بەپێی ئامارەکانی ڕاپۆرتی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ (8 مانگی یەکەمی ساڵی 2026)، شیکارییەکی ورد لەسەر هەر سێ ئاستی (داهاتی گشتی، داهاتی نەوتی، و داهاتی نانەوتی) دەخەینە ڕوو:
یەکەم؛ کۆی داهاتی گشتی (نەوتی نانەوتی)عێراق
· کۆی داهاتی گشتی عێراق لە (8 مانگی یەکەمی ساڵی 2026) بریتی بووە لە ( 45ترلیۆن و 354 ملیار و 596 ملیۆن و 374 هەزار و 430) دینار.
· بەرزترین مانگ لە داهاتدا: مانگی (ئازار) بووە بە کۆی (9 ترلیۆن و 550 ملیار و 920 ملیۆن و 51 هەزار و 953) دینار.
· نزمترین مانگ لە داهاتدا: مانگی (حوزەیران) بووە بە کۆی (2 ترلیۆن و 198 ملیار و 966 ملیۆن و 878 هەزار و 280) دینار.
· تێكڕای داهاتی مانگانە: نزیکەی (5 ترلیۆن و 669 ملیار و 324 ملیۆن و 546 هەزار) دینار بووە لە هەر مانگێکدا.
داهاتی گشتی لە چوار مانگی یەکەمدا لە ئاستێکی بەرزدا بووە (تێکڕا زیاتر لە 7.7 ترلیۆن دینار مانگانە)، بەڵام لە مانگەکانی 5 و 6 و 7دا دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و لە مانگی 8دا دووبارە ڕوو لە هەڵکشان دەکاتەوە.
دووەم؛ کۆی داهاتی نەوتی عێراق
داهاتی نەوتی بەشە هەرە سەرەکییەکەی داهاتی دەوڵەت پێکدەهێنێت:
· کۆی داهاتی نەوتی لە (8 مانگ)ی یەکەمی ئەمساڵ (34 ترلیۆن و 725 ملیار و 775 ملیۆن و 24 هەزار و 782) دینار بووە.
· ڕێژەی بەشداری لە کۆی داهات (76.57%)ی کۆی داهاتی گشتی عێراق لە نەوتەوە بووە.
· بەرزترین داهاتی نەوتی: لە مانگی ئازاردا تۆمارکراوە بە بڕی (8 ترلیۆن و 95 ملیار و 301 ملیۆن و 39 هەزار و 994) دینار کە (84.4%)ی داهاتی ئەو مانگە بووە.
· کەمترین داهاتی نەوتی: لە مانگی ئایاردا تۆمارکراوە بە بڕی) ترلیۆنێک و 148 ملیار و 322 ملیۆن و 556 هەزار و 555) دینار، کە تەنها (44.4%)ی داهاتی ئەو مانگە بووە.
· تێكڕای مانگانەی داهاتی نەوت: نزیکەی (4 ترلیۆن و 340 ملیار و 721 ملیۆن و 878 هەزار) دینار بووە.
سێیەم؛ کۆی داهاتی نانەوتی عێراق
داهاتی نانەوتی بریتییە لە داهاتەکانی باج، گومرگ، و ڕسووماتی فەرمانگەکان:
· کۆی داهاتی نانەوتی (8 مانگ): (10 ترلیۆن و 628 ملیار و 821 ملیۆن و 349 هەزار و 648) دینار بووە .
· ڕێژەی بەشداری لە کۆی داهات (23.43%)ی کۆی داهاتی گشتی عێراقی پێکهێناوە.
· بەرزترین داهاتی نانەوتی: لە مانگی ئابدا تۆمارکراوە بە بڕی (ترلیۆنێک و 889 ملیار و 821 ملیۆن و 248 هەزار و 705) دینار، کە (30.2%)ی داهاتی ئەو مانگە بووە.
· کەمترین داهاتی نانەوتی: لە مانگی حوزەیراندا تۆمارکراوە بە بڕی (962 ملیار و 382 ملیۆن و 830 هەزار و 199) دینار.
· تێكڕای مانگانەی داهاتی نانەوتی نزیکەی (ترلیۆنێک و 328 ملیار و 602 ملیۆن و 668 هەزار) دینار بووە.
بۆ وردەکاری بڕوانە خشتەی چارتەکانی خوارەوە.



