گرافیك: سێیه‌م گه‌وره دابه‌زینی قه‌باره‌ی دراوی چاپكراوی عێراق

2024-02-24 09:47:55
(دره‌و):
• له‌نێوان مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌می 2023دا دراوی چاوپكراوی عێراق به‌بڕی (1.2 ترلیۆن) دینار كه‌میكردووه.
• له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا ئه‌مه سێیه‌م گه‌وره دابه‌زینی دراوی چاپكراوی عێراقه.
• له تشرینی دووه‌می 2023دا قه‌باره‌ی تێكڕای دراوی چاپكراوی عێراق بڕی (102.6 ترلیۆن) دیناره بووه، له كانونی یه‌كه‌می 2023دا بڕه‌كه بۆ (101.4 ترلیۆن) دینار دابه‌زیوه.
• تاكه رێگا بۆ دیارنه‌مانی ئه‌م پاره‌یه ئه‌وه‌یه بانكی ناوه‌ندیی له‌ناوی ببات و به چاپكردنی دراوی نوێ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
• گه‌وره‌ترین دابه‌زینی دراوی چاوپكراوی عێراق له 2004وه بۆ 2024، واتا له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا:
- له‌نێوان مانگی حوزه‌یران و ته‌موزی 2014دا بڕی دابه‌زین گه‌یشته (2 ترلیۆن) دینار
- له‌نێوان تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌می 2015دا بڕی دابه‌زین گه‌یشته (1.4 ترلیۆن)
