سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ڕاپۆرت

کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان

لە ساڵی 2025دا تێچووی دابینکردنی دەرمان گەیشتووەتە (325 ملیار) دینار، کە (103 ملیار)ی لەلایەن حکومەتی هەرێم و (222 ملیار)ی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دابین کراوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی یەکەم 2026

کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

 

🔻 پاڵپشت بە ڕاپۆرتی فەمانگەی میدیاو زانیاری

🔹 لە ساڵی 2025دا، خەرجی وەزارەتی تەندروستی  (773) ملایار دینار بووە،داهاتی وەزارەتی تەندروستی (112ملیار) دینار بووە. 

🔹 تەنیا لە ساڵی 2025دا، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی (258 هەزار و 488) نەشتەرگەریی گشتی و فریاکەوتنەوە، بڕی (182 ملیار) دیناری لەسەر شانی هاوڵاتیان کەمکردووەتەوە.

🔹 بەپێی داتاکانی خەرجیی گشتی، حکومەت ساڵانە بە تێکڕا (167) دۆلاری بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستان خەرج کردووە.

🔹 حکومەت تێچووی (200 هەزار) دۆلاری بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە چوارچێوەی پڕۆسەی دەستنیشانکردن، پشکنین و چارەسەری کیمیایی و تیشکی بۆ هەر نەخۆشێک بە تەواوی لەسەر بودجەی گشتی و بێبەرامبەر دابین کردووە.

🔹 لە ساڵی 2025دا، (512 هەزار و 264) پشکنینی شەکرە و پاڵەپەستۆی خوێن، هەروەها (47 هەزار و 176) پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە بێبەرامبەر ئەنجامدراون.

🔹 لە ساڵی 2025دا تێچووی دابینکردنی دەرمان گەیشتووەتە (325 ملیار) دینار، کە (103 ملیار)ی لەلایەن حکومەتی هەرێم و (222 ملیار)ی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دابین کراوە.

 

دەقی ڕاپۆرتەکەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان

پوختە

·      پاراستنی گیرفانی هاووڵاتی: تەنیا لە ساڵی 2025، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی نەشتەرگەرییە گشتی و فریاکەوتنەکانەوە، زیاتر لە 182 ملیار دینار، باری دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییانی کەمکردووەتەوە.

·      پشکی هەر هاووڵاتییەک لە خزمەتگوزاریی گشتی: حکومەت ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی 167 دۆلار وەک خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.

·      چارەسەری نەخۆشییە سەختەکان بە تەواوی بێبەرامبەرە: تێچووی نەخۆشیی شێرپەنجە، کە بۆ هەر نەخۆشێک دەگاتە نزیکەی 200 هەزار دۆلار، بە تەواوی لەسەر ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

·      سەدان هەزار پشکنینی پێشوەختە: لە ساڵی 2025، زیاتر لە نیو ملیۆن پشکنینی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نزیکەی 50 هەزار پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە بێبەرامبەر ئەنجامدراون.

تەوەری یەکەم: نەشتەرگەری و فریاکەوتن؛ بەراوردی کەرتی گشتی و تایبەت

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025، نەخۆشخانەکانی کردووەتە چەترێکی پارێزەری دارایی بۆ خێزانەکان:

·      نەشتەرگەرییە گشتییەکان (گەڕاندنەوەی 161.4 ملیار دینار بۆ هاووڵاتییان):

لە ساڵی 2025ـدا، 217,238 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان بە نرخی ڕەمزیی (7,000 دینار) ئەنجامدراون، ئەگەر هەمان ئەم نەشتەرگەرییانە لە کەرتی تایبەتدا کرابان (کە نرخی هەر نەشتەرگەرییەک نزیکەی 750,000 دینارە)، هاووڵاتییان دەبوو زیاتر لە 161 ملیار دینار لە گیرفانی خۆیان خەرج بکەن.

·      فریاکەوتن (گەڕاندنەوەی 20.6 ملیار دینار):

لە بەشەکانی فریاکەوتنی حکومیدا، 41,250 نەشتەرگەریی کتوپڕ بە تەواوی بێبەرامبەر بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دراون، لە کاتێکدا تێچووی هەر نەشتەرگەرییەکی لەو شێوەیە لە کەرتی تایبەتدا 500,000 دینارە.

تێچووی نەشتەرگەری لە نێوان نەخۆشخانەی حکومی و تایبەت

 

Untitled Media

 

تەوەری دووەم: نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان و چارەسەرییە تایبەتەکان لە 2025

کەرتی تەندروستی لە ساڵی 2025، توانایەکی بەرچاوی لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە هەستیارەکان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی پێشان داوە:

·      چاندنی گورچیلە و مۆخی ئێسک: ئەنجامدانی 1,108 نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە و 24 چاندنی مۆخی ئێسک.

·      شووشتنی گورچیلە: 138,306 پرۆسەی شووشتنی گورچیلە لە سەرتاسەری هەرێم بە بەردەوامی و بە خۆڕایی پێشکەش کراون.

·      نەخۆشییەکانی دڵ: ئەنجامدانی 32,790 پرۆسەی قەستەرە و باڵۆن.

·      چارەسەری بە تیشک و گۆڕینی جومگە: ئەنجامدانی 28,572 دانیشتنی چارەسەر بە تیشک (بۆ نەخۆشەکانی وەرەم) و 536 نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگە.

تەوەری سێیەم: نەخۆشییە سەخت و درێژخایەنەکان؛ تێچووی ملیۆنی لەسەر شانی حکومەت

حکومەتی هەرێمی کوردستان تێچووی کۆنتڕۆڵکردن و دەرمانی نەخۆشییە قورسەکانی لە ئەستۆ گرتووە:

1.   کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە (تا 200 هەزار دۆلار بۆ هەر تووشبوویەک):

پرۆسەی دەستنیشانکردن، پشکنین، چارەسەری کیمیایی و تیشکی بە تەواوی لەسەر بودجەی گشتییە، کە تێچووەکەی لە نێوان 180,000 بۆ 200,000 دۆلاردایە بۆ هەر نەخۆشێک تا قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە.

2.   پشتگیریی بەردەوامی نەخۆشییەکانی دیکە:

·      هیمۆفیلیا: مانگانە15,000  دۆلار بۆ هەر نەخۆشێک.

·      شووشتنی گورچیلە: ساڵانە 9,600 دۆلار بۆ هەر نەخۆشێک. 

·      تالاسیمیا: چارەسەری بێبەرامبەر بۆ 23,369 تووشبوو لە سەرانسەری هەرێم بە تێچووی 700 دۆلار مانگانە بۆ هەر نەخۆشێک. 

·      سووتان: 900 دۆلار تێچووی ڕۆژانەی چاودێریی چڕ بۆ هەر نەخۆشێک. 

·      بوتڵی خوێنی پارێزراو: دابینکردنی بێبەرامبەر، لە کاتێکدا تێچووی ڕاستەقینەی ئامادەکردنی هەر بوتڵێک 110 دۆلارە.

تەوەری چوارەم: خەرجی و داهاتی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی دەرمان

·      دابینکردنی دەرمان:

کۆی گشتیی تێچووی دابینکردنی دەرمان لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە 325 ملیار دینار (103 ملیار لەلایەن حکومەتی هەرێم و 222 ملیار لەلایەن حکومەتی فیدراڵ).

·      هاوسەنگیی خەرجی و داهات (2020 - 2025):

داتاکان ڕوونی دەکەنەوە، کە کەرتی تەندروستی خزمەتگوزارییە و ئامانجی قازانج نییە؛ لە کاتێکدا داهاتی ئەم کەرتە لە پێنج ساڵی ڕابردوو كەمترینی 70 ملیار دینار  و زۆرترینی 138 ملیار دینار بووە، بەشێوەیەکی گشتیی ساڵانە خەرجییەكانی حکومەت لە دەوروبەری 800 ملیار تا نزیکەی 1 ترلیۆن دینار بووە.

بەراوردی خەرجی و داهاتی تەندروستی (ملیار دینار)

Untitled Media

 

داتای خەرجییەکان دەری دەخات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی 167 دۆلاری وەک پشکی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هەر هاووڵاتییەک خەرج کردووە (لە ئەنجامی دابەشکردنی بودجەی گشتیی تەندروستی بەسەر دانیشتوواندا)، نەک ئەوەی بڕە پارەکە لە گیرفانی هاووڵاتی خۆی ڕۆیشتبێت.

تەوەری پێنجەم: خۆپارێزی و پشکنینی پێشوەختە لە 2025

لە چوارچێوەی بەهێزکردنی تەندروستیی کۆمەڵگە و پێشگیری لە نەخۆشییەکان، لە ساڵی 2025ـدا ئەم پشکنینانە ئەنجام دراون:

·      شەکرە و پاڵەپستۆی خوێن: 512,264 پشکنینی خۆڕایی بۆ دەسنیشانکردنی پێشوەختە ئەنجامدراون. 

·      پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری: 122,705 پشکنین بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو لە نەخۆشییە بۆماوەییەکان ئەنجامدراون.

·      شێرپەنجەی مەمک: 47,176 پشکنینی پێشوەختەی مامۆگرافی و پزیشکی ئەنجامدراون. 

 

تێبینی؛ ئەم راپۆرتە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ئامادە کراوە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

نزیكەی 300 تانكەری نەوت لە سنوری توركیا راگیراون

null
پێش 22 کاتژمێر

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null
پێش 23 کاتژمێر

بابه‌شێخ حوسێنی: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی ئێران ئه‌ركێكی جیهانیه‌