رێژەی دەنگدان لە عێراق (28%)ە نەك (41%)

Draw Media

2023-12-24 13:30:29




 
درەو:
رێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێ.گاكانی عێراق (28%) بووە نەك (41%) وەك ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاندووە,
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق (23 ملیۆن ) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، بەڵام (16 ملیۆن) كەس تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە، ئەوانەی دەنگیانداوە (6 ملیۆن و 599 هەزار) كەس بووە، بەڵام كۆمسیۆن رێژەی بەشداری لە (16 ملیۆن) كەسە دیاریكردووە نەك (23) ملیۆن كەسەكەی مافی دەنگدانیان هەبووە.

دەنگدانی گشتی
•    مافی دەنگدان: 15,108,135
•    دەنگیانداوە: 5,892,963
•    بەرێژەی: 39%
دەنگدانی تایبەت:
•    مافی دەنگدان: 1,050,653
•    دەنگیانداوە: 706705
•    رێژە: 67%

كۆی گشتی:
•    مافی دەنگدان: 16,158,788
•    دەنگیانداوە: 6,599,668
•    رێژەی: 41%

ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە
•    مافی دەنگدان: 23,367,081
•    تۆماریان تازە كردووەتەوە: 16,158,788
•    دەنگیانداوە: 6,599,668
•    رێژەی: 28.2%

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand