Draw Media

ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكان !

ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكان !

2018-07-03 20:32:16


 

■ دڵشاد ئەنوەر ..
ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى سه‌ربه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، سه‌ره‌تا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، دواتر گه‌یشته‌ سلێمانى و ئه‌مڕۆش له‌ دهۆك كۆتایى هات.
سه‌ره‌تا گرنگه‌ هه‌موو لایه‌ك بیزانێت، ئه‌و كۆگایانه‌ نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌، به‌ ده‌لیلى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌:
1-گه‌ر هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و كۆگایانه‌، شۆرتى كاره‌با بێت، ئه‌وا مه‌عقول نیه‌ شۆرتى كاره‌با به‌ ته‌سه‌لسول و له‌یه‌ككاتدا، كۆگاى هه‌رسێ پارێزگاكه‌ بگرێته‌وه‌، شۆرتى كاره‌با سوتفه‌ ساڵى جارێ یان زیاتر له‌ جێگه‌یه‌كى دیاریكراو ڕووده‌دات.
ئینجا گه‌ر هۆكاره‌كه‌ به‌رزى پله‌ى گه‌رمیش بێت، خۆ ناكرێ پله‌ى گه‌رمى هه‌ولێر و دهۆك به‌راورد بكرێ، پله‌كانى گه‌رما جیاوازن و كه‌س بڕوا به‌وه‌ ناكات، گه‌رماى هه‌ولێر و دهۆك به‌راورد بكرێ به‌وه‌ى هه‌ردووكیان بوونه‌ته‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوو ناوچه‌ى دوور له‌یه‌ك و جیاوازن له‌ڕووى كه‌ش و هه‌واوه‌.
2- ته‌قینه‌وه‌ى كۆگان به‌ زنجیره‌ى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك، ئه‌وه‌ى لێده‌خوێنرێته‌وه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ پلان بۆ دارێژرراوه‌ و پێشوه‌خت یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌رى رێكه‌وتوون.
3-هه‌ندێ رۆژنامه‌وان و كه‌ناڵى نافه‌رمى، هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێرنه‌وه‌ گوایه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكان پلانن و بۆ شاردنه‌وه‌ى چه‌كه‌ دزراوه‌كان، ئه‌مه‌ له‌ڕووى مه‌نتقیه‌وه‌ نه‌گونجاوه‌، چونكه‌:
یه‌كه‌م/ هیچ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێدانى چه‌ك به‌ هه‌رێم پێكنه‌هێنراوه‌، تا ئه‌مان له‌ترسى لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆگاكان بته‌قێننه‌وه‌.
دووه‌م/ پارتى و یه‌كێتى خۆیان خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى موتڵه‌قن، له‌ناوخۆى هه‌رێمیش كه‌س ناتوانێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكات كه‌چه‌كیان لایه‌، بۆیه‌ كه‌واته‌ خۆیان ئازادن له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كانه‌ و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ ئارادا نیه‌ تا كۆگاكانیان بیته‌قێننه‌وه‌.
سێیه‌م/ گه‌ر ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان بیانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و چه‌كانه‌ بكه‌ن كه‌ داویانه‌ته‌ هه‌رێم، یه‌كێتى و پارتى دڵنیان ناتوانن به‌م ته‌قینه‌وانه‌ هاوپه‌یمانان فریو بده‌ن ، چونكه‌ سوتاندنى كۆگاكان ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ كارێكى ساویلكانه‌یه‌ بۆ تاكێكى ئاسایش جێگه‌ى پێكه‌نینه‌، چا ج چاى ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ به‌و هه‌موو ئیمكانیاتانه‌وه‌ فریو بده‌ن !
واته‌ ئه‌مان ده‌زانن هاوپه‌یمانان و وڵاته‌ زلهێزه‌كانیان پێ فریو نادرێت، بۆیه‌ ناچن كۆگا بته‌قێنه‌وه‌.
4-گریمان ته‌قینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌كێشه‌ى ناوخۆى حیزبه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، باشه‌ گه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكانى سلێمانى ده‌ستى ته‌كه‌تولێكى دیاریكراوى له‌ پشته‌وه‌ بێت، یان ئه‌وانه‌ى هه‌ولێریش په‌یوه‌ندیان به‌ ناكۆكیه‌ ناوخۆییه‌كانى پارتیه‌وه‌ هه‌بێت.
ئه‌ى باشه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌كان به‌ زنجیره‌و له‌سنورى پارتى و یه‌كێتى به‌دواى یه‌كدا ڕویاندا ؟ تۆ بڵێى ته‌كه‌توله‌ نارازیه‌كانى پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ یه‌ك رێككه‌وتبن و پێكه‌وه‌ كاره‌كه‌یان ئه‌نجامدابێت، كه‌واته‌ ئه‌مه‌ش خارجى مه‌نتقه‌، واته‌ گه‌ر كێشه‌ى ته‌كه‌تول بووایه‌، نه‌ده‌بوو هه‌ردوو زۆنه‌كه‌ى بگرتبایه‌ته‌وه‌.
5- شێوازى ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكانى ته‌قه‌مه‌نى ، ته‌وقیته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكان، زوو ئاماده‌بوونى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و رێگرى كردن له‌ ڕوماڵى رۆژنامه‌وانان، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن كه‌ كۆگاكان به‌پلان و رێككه‌وتنى هه‌ردوو ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌.
6-ئایا ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگاكان پلانێكى وڵاتانى ئیقلیمیه‌و به‌یه‌كێتى و پارتى خۆیان هه‌رێمیان له‌چه‌ك داماڵى ، یاخود ئاماده‌كاریه‌ بۆ ته‌سلیم كردنى پێشمه‌رگه‌ به‌ عێراق ، به‌وه‌ى كه‌ ئه‌مان ئاماده‌نه‌بن چه‌كه‌كان بده‌نه‌ عێراق و پێشوه‌خت بیته‌قێننه‌وه‌، یاخود هۆكارى ترى له‌پشته‌، بێگومان داهاتوو وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand