شەڕی پردێ چۆن بوو؟
2018-07-03 18:33:26
■ عەبدوڵا حەوێز ...
لە زاری رۆیتەرز و رۆژنامەنوسێکی تری بیانی کە لەوێ بوون.
- شەری پردێ بەشێک بوو لە شەری کۆنترۆڵکردنی تەواوی پارێزگاى کەرکووک چونکە پردێ (واتە ئاڵتون کۆپری) دوا ناچەى پارێزگاى کەرکووکە، لە دەرەوەى پردێوە ئیتر بە پارێزگاى هەولێر هەژمار دەکرێت
- بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئامانجی هێزە عێراقیەکان کۆنترۆڵکردنی پردێ کە دوا خاڵی پارێزگاى کەرکووک بووە و توانیویانە لە دواى شەڕێکی سێ کاتژمێری کۆنترۆڵی بکەن (١)
- واتە شەری پردێ تەنها سێ کاتژمێری خایاندووە و بە کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەکە لەلایەن هێزە عێراقیەکان تەواو بووە
- پەیامنێری رۆژنامەى لۆس ئەنجۆس تایمز کە لە کاتی شەرەکە لەوێ بوو دەڵێت هێزە عێراقیەکان تەنها فەرمانی ئەوەیان پێبوو کە شارۆچکەى پردێ کۆنترۆڵ بکەن و ئامانجیان نەبوو چیتر پێشرەوی بکەن لە دەرەوى پارێزگاى کەرکووک (٢).
- وەک لە ڤیدیۆکانیش دەردەکەوێت، هیچ روبەروبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەنێوان هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە رووینەداوە، هەرچەندە هەندێ چەکی قورسی وەک هاوەن و تۆپ لەلایەن پێشمەرگەوە دەتەقێنرێن بەڵام وەک لەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت (٣) هیچ ئامانجێکی دیاریکراو نیە و زیاتر پیشاندانیەتی وەک شەرێکی راستەقینە. ئەو هێزانەى پێشمەرگە وەک لە سەیتەرەکە دەرکەوێت لە سنوری پارێزگاى هەولێرن و هیچ پێشرەویەک لەلایەن هێزە عێراقیەکان بۆ سنوری پارێزگاى هەولێر نیە.
.
سەرچاوەکان:
١- https://uk.reuters.com/…/iraqi-forces-complete-kirkuk-provi…
٢- https://twitter.com/nabihbulos/status/990468238285987841
٣- https://www.youtube.com/watch?v=2Ld_wBuh50w