"به‌هار"ی په‌رله‌مان پایزی مافه
2018-06-28 21:11:39
■ نیاز عه‌بدوڵڵا.
ناسه‌قامگیری سیاسی و به‌ركارنه‌بوونی یاساكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بۆشایی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌ره‌نگارنه‌بوونه‌وه‌ی ریشه‌یی گه‌نده‌ڵی، كۆ نه‌بوونی بڕوای راسته‌قینه به بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌بوونی بوێری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانتارانیان باكیان به چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی نه‌بێت له ناو یاسا تازه په‌سندكراوه‌كان. به ئامانجی تێپه‌ڕاندنی یاساكانیش چاوپۆشیبكه‌ن له مافی ژیان و به‌رفراوانكردنی ئازادییه‌كان و داڕشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی زامنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تاوان و تۆقاندن ناكه‌ن.
دابڕانی په‌رله‌مانتار له ژیانی گشتی
رۆژی 26ی حوزه‌یران دانیشتنی ژماره 1ی "خولی به‌هاره" بۆ ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌می په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا له كۆی 111 په‌رله‌مانتار ته‌نیا 73 كه‌سیان ئاماده‌بوون، 27 یان مۆڵه‌تیان هه‌بوو و ئه‌وانی تریش ئاماده‌نه‌بوون. هۆڵی په‌رله‌مان به بایكۆتكردنی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو چۆڵتر بوو، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی رێژه‌ی یاسایی به چوونه ده‌ره‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتار ده‌گۆڕا. پێشتر په‌رله‌مانتاران له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ره‌خنه‌یان له دواكه‌وتنی گرێدانی "خولی به‌هاره"ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گرت، به‌ڵام به‌م جۆر و رێژه‌ی ئاماده‌بوونه ده‌ستیان به یه‌كه‌م دانیشتن و گفتوگۆی په‌رله‌مان كرده‌وه.
ئه‌و یاسایانه‌ی له‌و رۆژه‌دا خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و په‌سندكران، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به مامه‌ڵه‌ی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و، مافی تاك و گشتی هاووڵاتیان و سه‌لامه‌تی ژیانیان هه‌بوو له بڕیاره‌كانی داهاتووی دادگاكان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
په‌رله‌مانتار كاتێك ناتوانێت له قۆناغی كارابوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێگه‌یشتنی بۆ پێداویستی ژیانی گشتی و چۆنییه‌تی به‌رگریكردن له‌مافه‌كانیان هه‌بێت، ئه‌سته‌مه بتوانێت به دروستی مافه‌كانی ژیانی خۆی له قۆناغی كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وێنا بكات وه‌ك هاووڵاتی ئاسایی، بۆیه له‌و كاته‌دا به‌بێ تێگه‌یشتن و بژارده‌ی راست ده‌بێته داڕێژه‌ری یاساكان، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی له داهاتوودا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌بێت یاساكانی به‌سه‌ردا بچه‌سپێت له چه‌شنی سزای له سێداره‌دان له هه‌رێمێكدا كه دادگاكان و یاساكان هێشتا گه‌مه‌ی سییاسییان پێده‌كرێت.
"خولی به‌هاره"ی په‌رله‌مان خولی ئیعدامه
یه‌كه‌م: یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ:
له مادده‌ی 8ی "یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ" سزای "اعدام" وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌قی یاسای ژماره 28ی ساڵی 2012ی عێراقی فیدڕاڵ دا هاتبوو چه‌سپا.
ده‌ستخۆشیم بۆ هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران هه‌یه به ئامانجی بوونی ئه‌م یاسا پێویسته له هه‌رێم، به‌ڵام پێویستی یاساكه نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای پێشێلكردنی بنه‌ڕه‌تیتیرین مافی مرۆڤ بێت كه مافی ژیانه و سزای له سێداره‌دانیش قورسترین سزای نامرۆیی سه‌پێندراوه.
سزای له سێداره‌دان له‌ناو یاساكه له كاتێكدا چه‌سپا، له ساڵانی رابردوو چه‌ندین جار له لایه‌ن داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بوونی یاساكه كراوه‌ته‌وه و، له سه‌ره‌تای خولی چواره‌مه‌وه وه‌ك پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و ده‌رفه‌ت هه‌بووه بۆ گۆڕانكاری پێویست تیایدا، به‌ڵام نه‌كرا.
گرووپه‌كانی بردنه ده‌ره‌وه‌ی په‌نابه‌ران به قاچاغ كه مه‌رجه‌كانی گرووپه‌كانی بارزگانیكردن به مرۆڤیان به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت له‌گه‌ڵ ورده‌كاری دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به بازرگانیكردن به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و كاری زۆرملێ و بازرگانی به جه‌سته له یاساكه‌دا به روونی شوێنیان نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌لومه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم كۆی یاساكه به ده‌ق وه‌ك خۆی په‌سندكرا.
بۆشایی ئاماده‌یی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به روونی ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به رادده‌یه‌ك تا ئاستی بێباكی هیچ فشار و پێشنیارێكی به‌رجه‌سته نه‌بیندرا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی دانانی سزای له‌م جۆره. بۆیه له بری كاركردن بۆ وه‌ستاندنی یه‌كجاری سزای له سێداره‌دان له ناو یاساكان و له بڕیاری دادگاكان و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كان له‌سه‌ر سزادراوان، له ده‌روازه‌یه‌كی تره‌وه سزای له سێداره‌دان هاته‌وه ناو یاسایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان. به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌نگی نه‌خێر دژ به سزای له سێداره‌دان به‌رزبكاته‌وه، له كاتێكدا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران بانگه‌شه‌ی رێزگرتن له بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
دووه‌م: پرۆژه یاسای به‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر:
له "پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ژماره 3ی ساڵی 2006ی هه‌رێمی كوردستان" كه له هه‌مان دانیشتن‌دا سپێردرا به لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان و بڕیاره له داهاتوو گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت. به ده‌ق له مادده‌ی 2ی پرۆژه‌كه وشه‌ی سزای "له‌ناوبردن" هاتووه، ئه‌م وشه لاستیكییه سزاییه ده‌رفه‌ت ده‌دات به شێوازه‌كانی تری كوشتن و له‌ناوبردنی مرۆڤ.
هاوكات له پرۆژه یاسا پێشنیاركراوه‌كه له رێگای زیادكردنی دوو بڕگه، ده‌روازه بۆ سانسۆركردنی خه‌باتی سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین و كاری رۆژنامه‌وانی كراوه‌ته‌وه.
نموونه‌ی یه‌كه‌م: له بڕگه‌ی 10ی مادده‌ی 2 دا هاتووه ئه‌گه‌ر كه‌سێك "به په‌رتكردنی یه‌كێتی خاكی هه‌رێمی كوردستان" تاوانبار بێت سزای "له‌ناوبردن یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی" ده‌یگرێته‌وه. دانانی ئه‌م بڕگه‌یه به روونی گوزارشت له ئه‌نجامی ناكۆكی سیاسی و سه‌ربازی ده‌كات، لاستیكی بوونی بڕگه‌كه وا ده‌كات له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بۆ مه‌رامی سه‌ركوتكاری سیاسی و رۆژنامه‌وانی به‌كاربهێندرێت و دۆسیه‌كانیش به تیرۆره‌وه گرێبدرێن. له چه‌شنی قۆناغی ریفراندۆمی "سه‌ربه‌خۆیی" هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وكاته‌ی هه‌ر نووسه‌رێك یان رۆژنامه‌وانێك دیدگای جیاوازیی هه‌بوایه، له لایه‌ن خاوه‌نه‌كانی پرۆژه‌ی ریفراندۆم به خیانه‌تی نیشتیمانی تۆمه‌تبارده‌كرا.
نموونه‌ی دووه‌م: له بڕگه‌ی 4ی مادده‌ی 4 دا هاتووه "ده‌سته‌واژه‌ی به پاڵنه‌ری كاری تیرۆر و له چوارچێوه‌ی یاسای رۆژنامه‌نووسی و مافی راده‌ربڕین ده‌ربچێت" بۆ بڕگه‌كه زیاد كراوه و كه‌سی تاوانبار به 15 ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت. ئه‌م بڕگه‌یه ده‌رفه‌ت ده‌دات، له‌بری دادگاییكردنی رۆژنامه‌وان به یاسای ژماره 35ی ساڵی 2017ی كاری رۆژنامه‌وانی به هه‌مواری یاسای ژماره 3ی ساڵی 2006ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سزا بدرێت.
وه‌ك چۆن سزای ئیعدام له یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ" چه‌سپا، مه‌ترسی راسته‌قینه هه‌یه سزای "له‌ناوبردن" و بڕگه سزاییه لاستیكییه‌كانی تریش له‌ناو بێباكی و نه‌بوونی بوێری ده‌نگی نه‌خێر له هه‌مواری یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" بچه‌سپێت.
پێویسته رۆژنامه‌وانان و به‌رگریكاران له ئازادی رۆژنامه‌وانی و مافه‌كانی مرۆڤ، به فشاركردنه سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان رێگا له ده‌رچوونی یاساكه بگرن به‌و چه‌شنه هه‌مواره په‌سند بكرێت، له كاتێكدا له ساڵی 2006 ه‌وه ره‌خنه‌ی جددی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی یاسای تیرۆر هه‌یه.
پێویسته كاری به‌كۆمه‌ڵ بكرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی تر كه سزای له سێداره‌دان له خۆ ده‌گرن، به‌و ئامانجه‌ی یاساكان به‌ناوی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری تاوان و سه‌ركوتكاری به‌رهه‌منه‌هێننه‌وه.