Draw Media

نیشتیمانپەروەرێتیی مانای چییە؟

نیشتیمانپەروەرێتیی مانای چییە؟

2018-06-28 10:19:27


■كەمال چۆمانی ...

بیست و شەشەمین سەرۆکی ئەمریکا تیۆدۆر رۆزفێڵت لەبارەی نیشتیمانپەروەرێتیی/نیشتیماندۆستیی دەڵێت -چەند قسەیەکی ئەوم کورداندوە-:
نیشتیمانپەروەریی واتا لە پشتی وڵات بیت. نیشتیمانپەروەریی مانای وانییە لە پشتی سەرۆک یان هەر بەرپرسێک بیت. نیشتیماپەروەرییە پشتیوانیی سەرۆک بی هێندەی ئەو بەکارامەیی و لەخۆبوردیی خزمەتی وڵات دەکات. نانیشتیمانپەروەرییه دژایەتیی سەرۆک نەکەی بەو رادەیەی ئەو بەناکارامەیی ئەرکەکانی ئەنجامدەدات، ئەگەر وا نەکەیت، سەرۆک شکستدەخوات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تا لە پشت وڵاتەکەی بێت. کارێکی نابەجێیە ئەگەر راستییەکان لە هەردو بارەکەدا دەربارەی سەرۆک بە وڵاتییان نەگەیەنیت. 
ئەوەی کە رابگەیەنیت نابێ کەس رەخنە لە سەرۆک بگرێت یان هەمیشە دەبێت لە پشتی سەرۆک بیت چ راست بێت چ هەڵە، نەک هەر نانیشتیمانپەروەرێتیی و کۆیلایەتییە، بەڵکو لەڕوی رەوشتییشەوە خیانەتە بە خەڵکی ئەمریکا. تەنها دەبێت راستیی بگوترێت دەربارەی سەرۆک و هەرکەسێکی تر. بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە دەبێت راستییەکان بگوترێن جا دڵخۆشکەر بن یان خەمهێن، زیاتر دەربارەی سەرۆک لە هەرکەسێک زیاتر.
ئەوە خەڵکە نەک دادوەرەکان کە بڕیاردەدەن دەستور مانای چییە لەبەرئەوەی دەستور هی خۆیانە، دەستور بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە نەک فەرمانبەران لە دائیرەدا- هەر ثیۆرییەکی تر لەگەڵ بنەما مەبدەئییەکانی حکومەتی ئێمە نایەتەوە.
هەر کەسێک توتی ئاسا بڵێ "لە پشتی سەرۆک بە" بێئەوەی ئەوە زیاد بکا "تا ئەوکاتەی خزمەتی کۆمار دەکات،" ئاوا هەڵوێستێکی نائینسانانە دەنوێنێت وەک هەڵوێستە نامەردانەکەی ستوارت کە ئەو مەزهەبەی داهێنا کە پاشا هیچ شتێکی هەڵە ناکات. هیچ کەسێکی خاوەن رێز و رۆشنبیریی ئازاد هەڵوێستی وا نانوێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand