هه‌ڵبژاردنی توركیا؛ جیانه‌بونه‌وه، تانه، پیرۆزبایی
2018-06-26 11:23:57
■ مەلا بەختیار .
توركیا، دوای كێشمه‌كێشێكی بێئه‌ندازه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی‌و په‌رله‌مانی كرد. نه ئاكه‌په‌و ئۆردوگان، به‌كامی دڵ، سه‌ركه‌وتن. نه دژه‌كانیشیان، هاوكێشه‌كانیان گۆڕی. سه‌ره‌نجامی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه:
یه‌كه‌م: ئاكه‌په، كێشه‌ی هه‌ناویان، له هی یه‌كێتی‌و لایه‌نه‌كانی تری عێراق زۆرتر بوو. كه‌چی، نه (عه‌بدوڵڵا گول)ی سه‌رۆكی پێشوی توركیا‌و نه (داود ئۆغڵو)ی سه‌رۆك وه‌زیران، لیستیان جیانه‌كرده‌وه‌و حزبیان دانه‌مه‌زراند. بۆ؟ چونكه تێگه‌یشتبون، به جیابونه‌وه‌یان نه‌یاره‌كانیان سه‌رده‌كه‌وون. هه‌ستی قوڵی به‌رپرسیارێتی ئاوهایه!!
دووه‌م: هه‌ده‌په، زیاتر له (12) هه‌زار سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی له‌زینداندایه، كه‌چی (8) كورسی زیاتری له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو هێناوه. به‌ڵكو (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) جگه له شاری (بتلیس) له‌شاره‌كانی باكور، له ئۆردوگان زیاتر ده‌نگی هێناوه. ئه‌مه له‌كاتێكدا، سه‌رۆكی توركیا، ته‌واوی راگه‌یاندنه‌كان‌و توانای دارایی حزبه‌كه‌ی له‌خزمه‌تیا بون. كه‌چی (22) كورسی دابه‌زین. ده‌میرتاشیش، زیندانی‌و ته‌نها به په‌یامی تویته‌ر، به‌شداری كرد.
سێهه‌م: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، سه‌ره‌ڕای تانه‌لێدان له پرۆسه‌كه، له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌كه‌وه قبوڵ كرا و ته‌نانه‌ت پیرۆزباییش له‌سه‌ر نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا كرا.
له‌كۆتاییشدا: نه‌خشه‌ی سیاسی توركیا، بۆ له‌مه‌ودوا، گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت. ده‌ركه‌وت: نه خه‌باتی چه‌كداری ده‌توانێ ئامانجه ستراتیژیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته به‌ده‌ستبهێنێ. نه حكومه‌تیش ده‌توانێ، خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌لێكی ئازادیخواز تێكبشكێنێ. تاقه رێگه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی‌و ئاشته‌واییه، به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌موولایه‌ك، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سیاسه‌ته‌كانی له‌مه‌وبه‌ری هه‌بێ. چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه بنچینه‌ییه‌كانیش مه‌حه‌كی گۆڕانكاریه گه‌وره‌كانن.. نه‌ك پێچه‌وانه‌كانیان!