پێشێلكارییەكانی دادگای فیدراڵی عێراق
2018-06-26 10:26:31
■ سوهام ڕوبەیعی ..
وەرگێڕانی: نامیق ڕەسوڵ ...
هەموو دەوڵەتێك دەستورێكی تایبەتی هەیە، كە هەموان لەكاتی ناكۆكییەكاندا پەنای بۆ دەبەن، و ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە عێراق و لە هەموو جیهاندا لێدانەوەی ئەوەیە كە لایەنە جیاوازەكان لەسەری ناكۆكن، بەگوێرەی دەستور، تەنها لە عێراق نەبێت كە حاڵەتەكە جیاوازە و دادگای فیدراڵی بە پێی ئارەزووی سیاسییەكان بڕیارەكانی دەردەكات!!، كە ئەمەش بە پێشینەیەكی مەترسیدار دادەنرێت!!.. نامەوێت بچمە ناو وردەكاری هەڵبژاردنەكانەوە، بەڵام گەرەكمە گرنگترین پێشێلكارییەكان ڕوونبكەمەوە، كەپێشێلكاری كارەساتبارن و ترسم لەوە هەیە ئەم پێشێلكاریانە ببنە پێشینەیەك و
سیاسییەكان لە داهتوودا بەكاریبهێنن و بەڵگەیەكیان لەبەردەستدا بێت بۆ پێشلكردنی دەستور و ئەوەی دادگای فیدراڵی كردی بەكارێكی مەترسیدار دادەنرێت و گرنگترین پێشێلكارییەكانیش ئەمانەن:
یەكەم: سەرۆكی دادگای فیدراڵی مدحەت مەحمود باسێ لە نیسابی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان نەكرد،هەرچەندە تانەی لێدرابوو لە سكاڵاكاندا،؟چونكە بەڕاستی دەزانێت كە ئەوە دەسەلمێنرێت بە تۆماری ڤیدیۆییو بەوەش یاساكە هەڵدەوشێتەوە ، كە ئەوەش ئەو ئارەزووی ناكات؟
دووەم: بنەمای نابێت یاسایەك پەسەندبكرێت كە قەیرانی دارایی بۆ بودجەی دەوڵەت دروستبكات، جگە لەوەی كە لە لایەن حكومەتەوە پێشكەش دەكرێت...هەروەها بنەمای پەسەندنەكردنی یاسایەك كە پەیوەندی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەبێت، هەتا بیروبۆچونی دەسەڵاتی دادوەریی لەسەر وەرنەگیرێت، ئەمەش ڕووینەدا،هەردوو بنەماكەش بەیەكەوە بە هەند وەرنەگیران پشتگوێخران؟
سێیەم: ڕێوشوێنی ئەنجامدانی دانیشتنە نائاساییەكە و بابەتەكانی و پێشێلكارییەكانی !!.. خۆی وەك پارێزەری ئەنجومەنی نوێنەران دانا، سەرەڕای پێشێلكردنی ئاشكرای دەستور لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
چوارەم: دانیشتنی یەكەم دادگا ڕۆژی پێنجەشەممە بوو، لە هەمان دانیشتندا بڕیار دەردەكات... كەواتە بڕیارەكە پێشوەخت دراوە و نوسراوە پێش ئەوەی گوێبیستی قسەی هەرد لایەنی سكاڵاكە بێت، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و عورفە دادوەرییەكانە.
پێنجەم: دادگای فیدراڵی ڕێگەیدا بە دانانی دادوەر لە كۆمسیۆن، ئەمەش پێچەوانەی
دەستور و یاسای ڕێكخستنی دادوەرییە.
خودایە شەڕی ئەوانەمان لێ دووربخەرەوە، ئەوان داهاتووی ڕۆڵەكانی عێراقیان لەدەستدا.