یاسای دادگای باڵای فیدراڵی لە نێوان ماددی 92 و 130 دەستورودا
2023-06-09 14:11:51
سلێمان مستەفا حەسەن
پێگەی دادگای فیدراڵی لە دەستوری كۆماری عێراقی فیدراڵدا پێگەیەكی گرنگ و هەستیارە كە خاوەنی بڕیاری كۆتاییە ، چوارچێوەی هێڵە گشتیەكانی دەسەڵات و ئەرك و شێوازی پێكهێنانی لە ماددەكانی ( 92 ،93 ، 94 ) دەشستوور رونكراوەتەوە ، لە ماددەی (13)ی دەستوریشدا ئەو پێگەو باڵایە رەنگی داوەتەوە كە ئەم دەستوورە بە پایەدارترین یاسا دادەنێت و نابێت هیچ یاسایەك دابندرێت لە گەڵ حوكمەكانی ناكۆك بێت ، ئەمەش ئەو راسیتیە دوپات دەكاتەوە كە دادگای فیدراڵی بۆ روانین و دادبینی و بریاردان و راڤەكاریە بۆ ماددەكانی دەستورو ئەوناكۆكیانەی لە دەركردنی یاساو پەیرەو بڕیارەكان دەكەونەوە ، جا ئەوە ناكۆكی و خوێندنەوە جیایانە لە نێوان هەرێمەكان و پارێزگاكان و حكومەتی ئیتحادی (فیدراڵی ) یەوە،دێنە ئاراوە ، یا لە دەرچواندنی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانبێت یان لە پەرلەمانی هەرێمەكان بێت ، كارو تایبەتمەندی دادگای فیدراڵی چاودێری لەسەر دەستووری بوونی یاسا و پێرەوە بەركارەكان .
دادگای باڵای فیدراڵی كراوەتە مەرجەع بریار بەدەست ، لە ماددەی (94)ی دەستووری عێراقدا هاتووە (بڕیارەكانی دادگای باڵای ئیتحادی بنبڕە ، و پابەندیە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان ) ، بەو مانایەیی ئەگەر لە سەر هەر پرسێك ناكوكی كەوتە نێوان یەكێ لە هەرێمەكان وحكومەتی ئیتحادی ، یان رەوایەتی و دەستوری بونی یاساكان لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران بێت یان پەرلەمانی هەرێمەكان بێت مەرجە و نابێت یاساكان پێچەوانەی دەستور بێت وەك لە ماددەی ( 13) برگەی دووەمیدا هاتوە ( نابێ یاسەیەك دابنرێت دژبێت لەگەڵ ئەم دەستورە ، وەهەر دەقێك لە دەستورەكانی هەرێمەكان یان هەر دەقێكی تری یاسایی كە دژبێت لەگەڵی بە پوچەڵ دادەنرێت ) (تاكە دادوەرو و ناوبژیوان دادگای باڵای فیدراڵیە وبڕیارەكانی بنبڕە ، واتە شایەنی تانەوتێهەلچونەوتەمیز كردنەوە نین .
بۆ بەرچاو روونی زیاتر دەقی ماددە پەیوەندیدارەكانی دەستوور وەك خوی دادەنێنەوە :
لە ماددەی 92ی دەستوردا هاتوە :
یەكەم -دادگای فیدراڵی باڵادەستەیەكی دادوەری سەر بەخۆیە لە ڕووی دارایی وبەڕێوەبردنەوە.
دووەم -دادگای فیدراڵی باڵا لە ژمارەیەك دادوەر و شارەزای فیقهی ئیسلامی و یاسا ناس پێكدێت ،دیاریكردنی ژمارە و شێوازی هەڵبژاردن وكاری دادگاكە بە یاسا رێكدەخرێت ، بە زۆرینەی دوو لە سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران .
لەماددەی ماددەی 93 دا هاتوە : دادگای فیدراڵی باڵا ئەم تایبەتمەندیانەی دەبێت :
یەكەم - چاودێری لەسەر دەستووری بوونی یاسا كان و پێرەوە بەركارەكان .
دووەم - لێكدانەوەی دەقە كانی دەستوور .
سێیەم - یەكلایكردنەوەی ئەو كێشانەی لە ئەنجامی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵیەوە دەردەچن ، یاساش ماف دەدات بە هەریەك لە ئەنجومەنی وەزیران و كەسانی خاوەن پلەو ئەوانی دی كە ڕاستەوخۆ لە دادگا ڕخنە لەو بڕیارانە بگرن .
چوارەم :یەكلایكردنەوەی ئەو دووبەرەكیانەی لە نێوان لە نێوان حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی هەرێمەكان و پارێزگاو شارەوانیەكان و ئیدارە ناوخۆییەكان ڕوودەدات .
پێنجەم :یەكلایكردنەوەی ئەو دووبەرەكیانەی لەنێوان حكومەتی هەرێمەكان یان پارێزگاكان ڕوودەدات .
شەشەم :یەكلایكردنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵا سەرۆك كۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەكان .
حەوتەم: پەسەندكردنی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنە گشتیەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران .
هەشتەم :أ یەكلایكردنەوەی ناكۆكی لە نێوان بواری كاری دادگای فیدراڵ ودەستەی دادوەری هەرێم وپارێزگاكان كە ناكەونە سنوری پارێزگاكان .
ب یەكلایكردنەوەی ناكۆكی لە بواری كاری دەستەی دادوەری هەرێمەكان وپارێزگاكان كە ناكەونە سنوری هەرێمەكانەوە .
هەروەها لە ماددەی 94ی دەستوردا هاتوە : بڕیارەكانی دادگایی باڵای فیدراڵی یەكلاكەروە یە ودەبێت سەرجەم دەسەڵاتەكان پێوەی پابەندبن .
لە دوای پەسەندكردنی دەستووری كۆماری عێراقی فیدراڵ لە ساڵی 2005 ، پرسی یاسای دادگای فیدراڵی بۆتە جێگای پرسیارو تێروانینی جیا لە نێوان پسپۆرانی بواری دەستوور ، كە بەرای ئێمە ئەمە خاڵێكی نەرێنیە لەسەر یاسایەكی وا گرنگ كە رۆلی یەكلاكەروە هەیە ، گومانی تیانییە تا ئێستا كار بە (بڕیاری ژمارە 30) یاسای دادگای باڵای فیدراڵی دەكرێت كە پاڵپشت بە ماددەی (44) لە یاسای بەرێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە دەرچوێندراوە ، واتە تا ئێستا یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بونی نییە لە ژێر چەتری دەستووری هەمیشەیی دا دەرچوێندرابیت ، جگە لە هەمواركردنەوەی نەبێت كە بەیاسای ژمارە (25 ) لە ساڵی 2021 كراوە، بەبێ ئەوەی خۆی لە قەرەی كرۆكی ماددەی (92) برگەی دووەمی بدات كە تێدا هاتوە (دادگای فیدراڵی باڵا لە ژمارەیەك دادوەر و شارەزای فیقهی ئیسلامی و فقهی یاسا پێكدێت ،دیاریكردنی ژمارە و شێوازی هەڵبژاردن وكاری دادگاكە بە یاسا رێكدەخرێت ، بە زۆرینەی دوو لە سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران )شاراوە نییە لە ماددەكانی دەستووردا كە پەیوەندیدارن بە دادگای فیدرالی بە شێوەیەك لە شێوەكان خۆی لەهەندێ پرسی هەستیار بواردەوە و ئەو ئەركەی داوەتە ئەنجومەنی نوێنەران كە بەیاسایەك یاسای دادگای فیدرالی دەربچوێنرێت كە بە رەزامەندی دەنگی دوو لەسەر سێ ئەندامانی ئەنجومەن بێت ، بەڵام لەكاتی هەمواری بریاری ژمارە (30) رەچاوی ئەم خاڵە نەكراوە ، چونكە ناكرێت دادگای فیدرالی دەست كراوە بێت و ناروونی لە ئەرك و كارەكانیدا بەدیبكرێت بە حوكمی پێگەو كاریگەریەكەی ، بۆ جێبەجێكردنی حوكمەكانی یاسای دادگای فیدرالی هەمواركراو ، مالی یاسادانانی فیدرالی لە ماددەی (9) یاسای دادگای فیدرالی هەمواركراو دەسەڵاتی داوەتە دادگای فیدراڵی پەیروی ناوخۆی خۆی دەربكات .
دادادگای فیدرالیش پەیرەوی ناوخوی ژمارەی (1) لە ساڵی 2022 دەركرد كە لە (52) ماددە پێكهاتوە بۆ رێكخستنی كاراییەكانی كە هەولی داوە تا رادەیەك كەموو كوریەكانی یاساكە پربكاتەوە ، لەوانە كاریگەری بڕیارەكانی دادگا لە رووی كاتەوە ، ئایە بریارەكان كاری گەری راستەوخۆیان ( فوری) دەبێت لە رۆژی دەرچونیان یان كاریگەری گەراوەشی دەبێت پێشخۆیی ( رەجعی ) ، دادگای فیدراڵی لە ماددەی (37) پەیری ناوخۆی دا هاتوە ( كاریگەری بڕیارەكانی ئەم دادگایە لە رۆژی دەرچونیانەوە دەبێت ، ئەگەر لە بڕیارەكە پێچەوانەی دیارینەكرابێت ، سەبارەت بە حوكمی جەزائی ئەوا ئەسەری راستەوخۆیان دەبێت ، سەبارەت كاریگەری بڕیاری راڤەكاری لە ماددەی (38) ی پەیرەوەكەدا هاتوە ( كاریگەری بریارەكانی راڤەكاری لە رۆژی جێبەجێكردنی حوكمەكانی دقەكەوە یە كە جێگای راڤەكاریە ، ئەگەر دەقێكی پێچەوانەی ئەوە نەبێت ).
پێشینەی دادگەری بریارەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر چەند پرسێكی پەیوەندیدار بە كاریگەری بڕیارەكانی لەروی كاتەوە كۆمەڵێ خوێندنەوەی جیای جێهێشتوە ، هەروەها لەسەر خودی یاساكە و پێكهاتەی ئەندامانی شارەزایان و پسپۆرانی یاسای دەستوری ناكۆكن لەسەری ، چونكە لە ماددەی 92ی دەستوردا هاتوە :
یەكەم -دادگای فیدراڵی باڵادەستەیەكی دادوەری سەر بەخۆیە لە ڕووی دارایی وبەڕێوەبردنەوە.
دووەم -دادگای فیدراڵی باڵا لە ژمارەیەك دادوەر و شارەزای فیقهی ئیسلامی و یاسا ناس پێكدێت ،دیاریكردنی ژمارە و شێوازی هەڵبژاردن وكاری دادگاكە بە یاسا رێكدەخرێت ، بە زۆرینەی دوو لە سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران .
بەڵام بڕیاری ژمارە ( 30) لە لایەن حكومەتی ئینتقالی دەركراوە و لە كاتی هەمواركردنی یاساكەش لە ساڵی 2021 یاسای ژمارە ( 25) یاسای هەمواری یەكەمی دادگای ئتتحادی دەرچوێنرا كە خۆی بەدوور گرتوە لە ناوەرۆكی برگەی دووەمی ماددەی (92)ی دەستور ، لە لایەكی تر بەشێك لە شارەزایانی بواری دەستور بە ماددەی (130) دەستور وەڵامی ئامادەیان پێیە كە تیایدا هاتوە ( یاسا كارپێكراوەكان كاریان پێدەكرێت ئەگەر هەڵنەوەشێنرابێتنەوە یان هەموار نەكرابن بەگوێرەی حوكمەكانی ئەم دەستوورە. ( تبقی التشریعات النافژە معمولا بها،ما لم تلغ أو تعدل وفقا لاحكام هژا الدستور) ،
كوردو دادگای فیدراڵی
بەڕای بەندە باشتر وایە كۆتایی بەم گومان و رایە جیاوازنە بهێنرێت ،بۆیە باشتر وایە لە ئێستادا كار لەسەر ئامادەكردنی پرۆژ یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت و ئامادەكاری تەواو بكرێت بۆ كۆدەنگی و سازان و پركردنەوەی هەموو ئەو كەلێنانەی كە بەدیدەكرێن ، لە هەمانكاتدا رووبچێتە ناو رۆحی دەستور و فەلسەفەی دەستور كە بوار بۆ ئیجتهادو خوێندنەوەی جیا نەهێڵێتەوە ، چونكە لەدەستوردا تایبتمەندی دراوەتە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی لە كاتی پەسەند كردنیدا ، وەك لە دەستوردا هاتووە كە حوكمەكانی هێڵەگشتیەكانی دەرچواندنی یاسای دەستوری روون كردوتەوە ، بۆ كوردو هەرێمی كوردستانیش گرنگە لە ئیستادا ئاورێكی جدی لەم پرسە بداتەوە ، دوور لە بیری تەسكیی حزبایەتی بە نەفەسێكی كوردانەو یاسیانەی قوڵ ئەم پرسە روو بەرووی شارەزایانی بواری دەستور بكرێتەوە ، و پێداویستیەكانی سەرخستنی ئەم كارەیان بۆ دەستە بەر بكرێت و شان بەشانی ئەم یاسایە ئاورێكی جدیش لە یاسای نەوت غازو یاسای ئەنجومەنی ئتتحادی بدنەوە ، لە هەمان كاتدا دەستەیەكی یاسا ناس لە پارێزەرو شارەزیانی دەستور و پسپۆران پێكبهێنرێت وەك دەستەیەكی سەربەخۆ كە ئەركیان راوێژ دان و بەرگری بێت لە مافە دەستوریەكانی خەلك و هەرێمی كوردستان .