Draw Media

چەند تێبینیەک لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان

چەند تێبینیەک لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان

2023-06-08 08:30:18


گوڵاڵه‌ سدیق

ــ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵێک نزیکەی ١٦ تریلیۆن و ٢٥٦ ملیار دینارە، وەک دەستنیشانکراوە، ٩ تریلیۆنی بۆ موچەیە، ٢ تریلیۆن بۆ خەرجی، ٥ تریلیۆن بۆ پڕۆژە. وە لەیاسای ژمێریارییدا دەتوانرێت گواستنەوە (مناقلة) بکرێت لەنێوان بابەکانی خەرجییەکاندا (واتە دەتوانرێت خەرجی شوێنێک بگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی تر بەپێی پێویستی خەرجییەکە).

ــ واتە مانگانە نزیکەی بڕی یەک تریلیۆن و ٣٥٤ ملیار دینار دێت بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەگەر خەرجییەکان بەم شێوەیە دابەشبکرێت:ـ

١ـ مانگانە، بڕی ٩١٠ ملیار دینار بۆ موچە.

٢ـ ئەگەر پلەبەرزکرنەوەش بگەڕێتەوە، مانگانە نزیکەی ٤٠ ملیار دیناری پێویستە.

٣ـ ئەگەر ١٠%ی پاشەکەوت بە (پلەبەرزکردنەوەشەوە) بگەڕێتەوە نزیکەی ٩٥ ملیار دیناری پێویستە.

٤ـ قەرزی بانکەکان مانگانە نزیکەی ٨٥ ملیار دیناری پێویستە.

واتە سەرجەم ئەو چوار خاڵەی سەرەوە (موچەو پلەبەرزکردنەوەو پاشەکەوت و قەرزی بانکەکان)، مانگانە، بڕی یەک تریلیۆن و ١٣٠ ملیاری پێویستە لەکۆی یەک تریلیۆن و ٣٥٠ ملیار دیناری مانگانە. بەمشێوەیەش، حکومەتی هەرێم، مانگانە بڕی ٢٢٤ ملیار دیناری بۆ دەمێنێتەوە لەکۆی ئەو بڕە پارەی مانگانە لە بەغدادەوە دێت.

وە ئەگەر داهاتی ناوخۆو خاڵە سنورییەکانیش تەنها ٢٠٠ ملیار دینار هەژمار بکەین (کە ئەم بڕە بریتییە لە کەمە دیارەکە، زۆرە نادیارەکە کەس نازانێت چەندە!)، ئەوا حکومەتی هەرێم مانگانە نزیکەی ٤٢٤ ملیار دیناری بۆ دەمێنێتەوە، کە دەکاتە نیو موچەی تر، وە ئەگەر ئەم بڕەیە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشبکرێت ئەوا حکومەتی هەرێم دەتوانێت هەمو پڕۆژەیەکی پێ بکات.

کەواتە، هەر قسەو لێکدانەوەیەکی تر بۆ ئەو بڕە پارەی لە بەغدادەوە دێت، قسەی بەتاڵەو ئاو دەکاتە ئاشی دەسەڵاتەوەو بیانوو دەداتە دەست حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بێت بەرامبەر پێدانی شایستە داراییەکانی موچەخۆران و فەرمانبەران!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand