Draw Media

سانت لیگۆی هەڵبژاردن چیە ؟

سانت لیگۆی هەڵبژاردن چیە ؟

2023-03-27 18:19:57


هاوڕێ تۆفیق

هەڵبژاردنی پارێزگاکان و گرنگترین گۆرانکارییەکان 
لەناو سیستەمی دەستوریی پەرلەمانیدا مەسەلەی هەڵبژاردن ئێجگار گرنگو چارەنوسسازەو دەرکردن و گۆرینی قانونی هەڵبژاردن بە ماراسۆنێکی پڕ کەفوکوڵ و درێژدا تێدەپەڕێ. لە عێراق و کوردستانیش شانۆی هەڵبژاردن پرە لە دیمەنی دڵگوش و ئەکتەری دژ بەیەک .سیستەمی هەڵبژاردن لەدەستوری کۆماری عێراقی فیدراڵدا دیارینەکراوە .بۆیە هەموو چوارساڵ جارێک باسی سیستەمی هەڵبژاردن دێتە پێشەوە. لە هەندێک وڵات سیستەمی هەڵبژاردن جێگیرەو لە هەندێکی تر بە شێوەیەکی کەم گۆرانکاری تیادا دەکەن. ئێستا باس باسی سانت لیگۆیە، دەپرسین  چیە؟ رێگایەکە بۆ گۆرینی دەنگ بۆ ژمارەی کورسی پەرلەمانی ئەمەش بە دابەشکردنی کۆی دەنگی بەدەستهاتوی حزب بەسەر ژمارەی تاکدا، ئەم سیستەمە لە ساڵانی پەنجاکانی رابردوو لە وڵاتانی ئەسکەندناڤیا پەیرەوکراوە .لە عێراق  نەک کتومت وەکو خۆی ،بەڵکو ئەم سیستە بە دەستکاریەوە پەیرەو کراوە ،هەر بۆیە پێی دەڵێن سانت لیگۆی هەموارکراو .لە جیاتی دابەشی  بکەن بەسەر ژمارە یەکدا ، دابەشی یەک پۆینت حەوتی دەکەن(١.٧) .کە دواتر بەشێوەیەکی خشتەیەکی جێبەجێکاری روونی دەکەینەوە. ئەگەر بە زمانی سیاسی روونیبکەینەوە ئەوا مانای دابەشکردنی کۆی دەنگی حزبە بەسەر ژمارە یەک و پۆنیتەکانیدا ، ئەگەر پۆینتەکان لەسەروو پێنچەوە بن ، ئەوا تارادەیەکی زۆر حزبی بچوک و مام ناوەند تیا ئەچن و حزبی گەورە کورسی زیاتری بەردەکەوێت. دوور لە تیۆری پیلانگێڕی ئەم سیستەمە پەیوەندی بە فەلسەفەی سیاسی هەڵبژاردنەوە هەیە، دەسەڵاتێکی یاسادانی جێگیری بریار دروستکەر دروست بکەین؟ یان دەسەڵاتێکی پر لە گروپ و کوتلەی جۆراو جۆر ؟کە بە زەحمەت بتوانیین ،بریار یان قانون دروست بکەین؟ ئەم جارە بۆ یەکەم جار دوو قانون کران بەیەک قانون ئەوانیش قانونی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکانە لەپاڵیدا چەند گۆرانکارییەک کران گرنگترتنی ئەمانەن:
١: هەموو پارێزگایەک یەک بازنەیەو فرەبازنەیی ناو یەک پارێزگا هەڵوەشایەوە.
٢: بۆ ئەژمار و جیاکردنەوەی دەنگدان پەیرەوی سیستەمی سانت لیگۆی هەموارکراو دەکرێ بە پەیرەوکردنی ١.٧ .
٣: ژمارەی کورسی ئەنجومەنی هەر پارێزگایەک زیاد دەکات ئەمەش لە روانگەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان. ئەمە لە کاتێکدا داوا هەبوو کە ژمارەی کورسی کەمبکرێتەوە. 
٤: حزبەکان لیستی خۆیان دەبێت و هەموو حزبێک وەکو یەک قەوارە لیستی دەبێت ئەمە لە کاتێکدا پێشووتر لیستی حزبی وەکو یەک قەوارە نەمابوو بەڵکو تاکەکەسی بوو. 
سەرنجێکی گرنگ: 
‏ATENTION PLZ
لە خوارەوە لەسەر پارێزگای کەرکوک خشتەیەکی گریمانەیمان دروستکردوە کە  چۆن دەنگی حزبەکان بەپێی هەمواری سانت لیگۆی ١.٧ دەکرێ بە کورسی . لە راستیدا ژمارەی دەنگی حزبەکان لە  خشتەکەدا وەهمیەو راست نیە بەڵکو تەنها بۆ تێگەیشتن و فێرکارییە ئاشکرایە نەک هاوڵاتیان بەڵکو بەشی زۆری حزبەکان و کاندیدەکانیش بەرچاویان روون نیە . بۆیە پێم باشبوو بەشێوەی خشتەیەکی پراکتیزەیی روونکردنەوە بدەین . دیارە کەرکوک لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق کۆی کورسیەکانی ١٢ بوو .هەر بۆیە لەسەر ١٢ کورسیە خشتەکەمان دروستکردوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand