ئاماژەكانی رێككەوتنی سائرون و فەتح
2018-06-13 11:05:30
■ وەفیق سامەڕائی ...
لە كاتێكی زۆر هەستیاری لۆكاڵی و هەرێمیدا رێككەوتنی نێوان سائرون و فەتح هات (تەنانەت ئەگەرچی وردەكارییەكانی تەواونەبوون و هیوادارین تەواوببێت)، ئەمە سەلماندنی ئەوە بوو كە پێشتر وتمان جەنگی شیعە- شیعە وەهمێكە و بوونی نییە.
رێككەوتنەكە دەبێتەهۆی بوژانەوەی نیشتمانی و پشوویەكی دەرونی بۆ گەل و مۆتەكەی پیلانگێڕی تەكفیری دووردەخاتەوە و ئاسۆی كارلێكی مەدەنی دەكاتەوە و كۆتایی دەهێنێت بە ئەگەرەكانی ململانێ بەتایبەتی دوای سوتانی كەلوپەلەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
پێدەچێت ریزبەندی كوتلەكانی هەڵبژاردنوەكو ئەوەی هەیە یاخود بەنزیكیی وەكو خۆی بمێنێتەوە.
(حكومەتی نوێ لەكاتێكدا) دێت نزیكتر لەو وادەیەی كە گریمانەكرا لەكاتی توندبوونەوە نەرێنیی بارودۆخەكە.
پیرۆزبایی لە هەردوولادەكەین، بۆ هەموو ئەوانەشەی پەیوەست دەبن پێوەی، بۆ هەموو ئەوانەی كە هەوڵ بۆئەوە دەدەن عێراق سەربەخۆ و بەهێز و ئارام بێت.
گۆڕانكاریی پێویست لەچوارچێوەی سیاسەتی گشتی و عێراقدا لەسەر تاكەكان راناوەستێت.