مێلۆنی لە کودستان
2022-12-23 12:57:15
شوان سدیق: ئیتاڵیا
رۆژی هەینی جۆرجیا میلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، سەردانی هەرێمی کوردستان کرد.
"سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگ دەبێ، بەتایبەتی بۆ بەسەرکردنەوەی یەکەیەکی هەزار سەربازی ئیتاڵی و ناتۆ کەئێستە ئیتاڵیا سەرۆکایەتی ناتۆیش دەکات لە عێراق، پاشان بابەتی پرسی وزەو چەک و کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە عێراق بابەتێکی دیکەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانەو دەیەوێ لەم ڕێگاوە پەیامی خۆیان بۆ پشتیوانی ئۆکرانیاو دۆزینەوەی بازاڕی وزە لەبری وزەی ڕووسیا".. لیبێرۆکواتێدیانی مێدیای ئیتاڵی...
ئیتاڵیا پەیوەندی سیاسی و بازرگانی و کەلتووری لەگەڵ عێراق و هەرێم زۆرە.
ئەندامی هاوپەیمانی شەری دژە داعشەو سەرۆکی خوولی ئێستای ناتۆیە لە عێراق.
قەبارەی ئابووری نێوان عێراق و ئیتاڵیا نزیکەی 600 ملێۆن دۆلارە لە ساڵێکدا.
ژمارەی کۆمپانیاکانی ئیتاڵیا نزیکەی 100 کۆمپانیا دەبن، لەبواری وزە، ڕێگاوبان، هەروەها کاڵاو پێداویستی جوانکاری، کشتوکاڵ، خواردن و خواردنەوە.
کریارێکی سەرەکی نەوتی هەرێمیش بووە لە ساڵی 2015 بەردەوام نەوتیان کڕیوە، بۆنموونە نەوتی مانگی 2021ی هەرێم 40٪ بەئیتاڵیا فرۆشراوە، تائێستەیش ڕێژەی 37٪ نەوتی هەرێم دەکرێ!
ڕاستە سەردانەکەی مێلۆنی بەشێکی بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئیتاڵیایە بەڵام پەیامێکی سیاسی و دیبلۆماسیشی لە پشتە، ئێستە وڵاتانی کەنداو عێراقیش بەشێکە لێیان بۆتە جێی سەرنجی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی لەبواری وزە.
بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە هەڵئاوسانی ئابووری لە ئیتاڵیا گەیشتۆتە 11٪ ئەمەیش وایکردوە، دەوڵەت بیر لەڕێگا چارەیەک بکاتەوە، پاش جەزائیر و قەتەر و چەند وڵاتێکی ئەفریقی پێدەچێ عێراقیش لەڕیزی ئەو وڵاتانە بێ ئیتاڵیا هەوڵ دەدا گرێبەستی وزەو سووتەمەنیان لەگەڵ واژۆ بکات.
جۆرجیا مێلۆنی تەمەنی 45 ساڵەو هاوژینی هەیەو خاوەن کچێکن.
مێلۆنی سەرۆکی پارتی فرەتێلی/برایەتی ئیتاڵیە پاش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پارتەکەی بووە یەکەمی براوەی هەڵبژاردن و لەگەڵ پارتی فۆرزا ئیتاڵیای سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی و پارتی لێگای ماتێۆ سالڤینی هاوپەیمانی باڵی راستی ناوەندیان پێکهێنا.
مێلۆنی یەکەم ژنە لە مێژووی ئیتاڵیا دەبێتە ٦٨هەمین سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە ڕۆژی 23ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ.
پێناسەی مێلۆنی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات:.
٭ دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ خێزانەکان.
پاڵپشتی خێزان و منداڵان و بەرزکردنەوەی بژێوی ژیانیان.
٭ کەمکردنەوەی باج لەسەر داهات کەمەکان و بەرزکردنەوەی باج لەسەر کۆمپانیاو بازرگانان.
هەر چەندە بەپێی یاسا ڕێگایان پێدەدرێ بەڵام مێلۆنی دژیانە!
یەکەم: مێلۆنی دژی لەباربردنی منداڵەو نایەوێ ڕێگابدرێ کەژنان بەهەر بیانوویەک منداڵەکانیان لەبار ببەن.
دووەم: پرسی هاوڕەگەزخوازی و بابەتی هاسەرگیریانە لە ئیتاڵیا ڕێگایان پێدەدرێ و ئازادن، بەڵام میلۆنی دژایەتیان دەکات، ئەوایش بەردەوام لە شەقامەکان ناڕەزایی دەردەبڕن!
خاڵێکی دیکە مێلۆنی دژایەتی و نەیاری خۆی لەبەرامبەر بێگانەو کۆچبەران نەشاردۆتەوە، ئەو پێیوایە پێویستە "ئێمە شوناسی نەتەوەیمان بپارێزین. لە بەرامبەر هاتنی بەلێشاوی بێگانە بۆ ئیتاڵیا!!
هەروها ڕێگری لە پەنابەرانی نایاسایی دەکات بێنە نێو ئیتاڵیا..
وەکو یەکەم ئیدارەدان لەلایەن باڵی راستی ناوەند و ئەوفشارانەی لەسەر مێلۆنیە، لەنێوخۆ و ئەوروپایش ئیدارەکەی دەیەوێ پەیوەندی دیبلۆماسی بەقازانجی خۆیان پەرەپێبدەن، هەر ئەمەیش وایکردوە، مێلۆنی لەماوەی ئەم دوو مانگەی لەدەسەڵاتی دووجار گەشتی کردوە بۆ ئەفریقاو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست...
دەربارەی ئیتاڵیا..
کۆماری پەرلەمانیەو هەموو پێنج ساڵ جارێ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێ، سەرکۆمار حەفت ساڵ جارێ لە پەرلەمان هەڵدەبژێرێ.
لەم خوولەی ئێستەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پیران، بەپشت بەستن بەریفراندۆمی گشتی ڕابردوو ژمارەی کورسیەکان کەمرانەوە.
ئەنجوومەنی پیران لە 315 بۆ 200 کورسی.
پەرلەمان، لە 630 ئەندام بۆ 415 ئەندام..
ژمارەی دانیشتوانی ئیتاڵیا زیاتر لە 60 ملێۆنەو دابەشبوونە بەسەر 20 هەرێم.
ئیتاڵیا لە ئەوروپا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، بانکی ناوەند، ڕێکەوتنی شنگ و ئەندامی ڕێکخراوی ناتۆیە.
لەسەر ئاستی جیهانیش ئەندامی کۆمەڵەی حەفت وڵاتە پیشەسازیە جیهانیەکەیە بەکۆمەڵەی G7 ناسراوە.