بۆچی دژ به داخستنی كه‌ناڵه‌كه‌ی مه‌لا مهزههرین؟
2018-06-10 19:05:36
■ نیاز عه‌بدوڵڵا و هێمن باقر
به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له كۆی 296 كه‌ناڵی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن له هه‌رێمی كوردستان 39 رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی بانگخوازیی ئاینی هه‌یه كه پێكدێن له 23 رادیۆ و 13 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی و 3 كه‌ناڵی ئاسمانی. تائێستا جگه له یاسای كاری رۆژنامه‌وانی ژماره 35ی ساڵی 2007 و رێنمایی ژماره 1ی سالی 2014ی فریكوێنسی سپه‌یسی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، هیچ رێنماییه‌كی تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌ی گوتاری ئاینی كه‌ناڵه بانگخوازه‌كان نییه.
دوو رووداوی رابردوو وه‌ك ئه‌زموون بۆ داهاتوو
یه‌كه‌م: گۆڤاری چرپه
"من و خوا" ناونیشانی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری چرپه بوو كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی توڕه‌یی هێزه ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كان و حیزبه ئیسلامییه‌كانی به‌دوای خۆی هێنا. رۆژی 5ی ئایاری2012 گۆڤاره‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی "چرپه داوای لێبوردن له خوا و موسڵمانان ده‌كات". به‌ڵام پیاوانی ئاینی به‌ره‌ی سه‌له‌فییه‌كان به‌رده‌وامبوون له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی توڕه‌بوونیان رۆژی 6ی حوزه‌یران "لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مان و یه‌كێتی زانایان، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری چرپه‌ی بانگ كرد و بڕیاری داخستنی گۆڤاره‌كه درا". داخستنی گۆڤاره‌كه ته‌واو نایاسایی و پێشێلكاری بوو دژ به كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان.
8ی ئایار ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی سه‌له‌فییه‌كان و پیاوانی ئاینی و حیزبه ئیسلامییه‌كان بانگه‌وازیان بۆ كرد ئه‌نجامدرا، ئه‌وان هێرشیانكرده سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك دووكان و یانه‌ی مهیخواردنهوهیان سوتاند و هه‌وڵی سوتاندنی كه‌ناڵی زاگرۆس-یان دا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی رووماڵی رووداوه‌كانیان كرد په‌لاماردران، خۆپیشانده‌رانیش داوای سزای له سێداره‌دانی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه و ستافی گۆڤاره‌كه‌یان كرد.
دوای هێوربوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه، له مانگی حوزه‌یران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكرات و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی پرۆژه یاسای "پیرۆزییه ئاینییه‌كان" پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا، كه به دوای خۆیدا دژایه‌تی تووندی چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه و ئه‌وان سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵمه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی یاساكه.
به‌ڵام دواتر پارتی دیموكراتی كوردستان كۆی دیمه‌نی ئه‌و رووداوه‌ی به‌كارهێنا بۆ پێكانی ئامانجه‌كه‌ی، كه بریتی بوو له دانانی سانسۆری نوێ دژ به‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له مه‌لا مسته‌فا بارزانی و كوڕه‌كانی ده‌گرن، بۆیه له رێگای سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به نووسراوی ژمار (5/1170) رێنمایی بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان ده‌ركرد به‌وه‌ی "له كاتی ئاگا‌داربوو‌نیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه سووكایه‌تی به ئایین و مێژووی كورد و سیمبوله نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بكات رێكاری یاسایی بگرنه‌به‌ر". لەدوای ئەم ڕێنماییانه‌وه جارێكی تر چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له رێگای فشارهكانیانهوه سه‌ركه‌وتن بۆ كارنه‌كردن به‌و رێنماییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی دران.
دووه‌م: كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی
27ی ئابی 2017 بڕیاری ژماره (618) بۆ راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له‌لایه‌ن جێگری به‌ڕێوبه‌ری چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌رچوو به‌هۆی "بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك پرۆگرامی كه‌ناڵێكی بێ مۆڵه‌ت". دواتر بڕیاری سزادانه‌كه له 24 كاتژمیرهوه درێژكرایه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به بڕیاری ژماره (619) له 28ی ئاب.
دوای سێ ساڵ له ده‌رچوونی رینماییهكه ئه‌وه یه‌كه‌م جاربوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌نگاوێكی له‌و جۆره بنێت، پێشتر له ژێر فشاری مه‌ده‌نی میدیاكاران ریێنماییهكه كاری سزایی پێ جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا. به‌ڵام پاش سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م هه‌نگاویان، شه‌وی 19ی كانونی یه‌كه‌می 2017 هێزێكی چه‌كدار نێردرایه سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له سڵێمانی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی تری وه‌ستاندنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له لایه‌ن هه‌مان وه‌زاره‌ت.
له‌و كاته‌وه تائێستا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دهستكراوهبووه له جێبه‌جی كردنی بڕیاره سزاییه‌كانی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری دادگا كه‌وتۆته وه‌ستاندنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كان له هه‌ر كاتێك كه هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات بیخوازن.
مەلا مەزهەر چی وت؟
ئەو گوتارەی مەلا مەزهەر گوزارشتی لێدەكات گوتارێكی نێرسالارانەی تێكەڵاو بە ئاینە كە پیاو وەك سەنتەر سەیر دەكات و ئەوانی دیكەش وەك خزمەتكار دەبینێت كەوەزیفەیان تەنها بەخشینی چێژ و خۆشییە بە پیاو و سوڕانەوەیە بەدەوری ئەواندا. ئەم تەرزە بیركردنەوەیە ئەگەر بۆ پاساو بگەڕێت لەناو ئایندا بێگومان پاساوی زۆری لەبەردەستدایە، بەڵام ئەوە هەر تەنها پەیوەندی بە ئاینەوە نییە، بەڵكو بەشێكی زۆریشی گواستنەوەی نەریتی نێرسالارانەی كۆمەڵگەی بەدەوی عەرەبییە بۆ كۆمەڵگەی كوردی.
گومانی تێدانییە شیوازی قسەكردنی مەلا مەزهەر لەسەر ژن، سوكایەتی راستەوخۆی تێدایە و بەشێكی درێژكراوەیە لەو نادادپەروەرییە كۆمەڵایەتیەی بۆ ژن و ڕۆڵی ژن هەیە لە كۆمەڵگادا، بەڵام بەدیوێكی دیكەشدا قسەی ناخی سەدان هەزار پیای كوردە كە لە پەناو پاسار و لەژێر لێوەوە یان لە دانیشتنە پیاوانەكاندا دەربارەی ژنەكانیان و ژنانی كۆمەڵگا بەگشتی دەیڵێن.
بەگشتی پیاوان لە كۆمەڵگەی ئێمەدا گلەییان هەیە لە ژنەكانیان بۆ ژیانی هاوبەش و پێیان وایە كە سۆز و خۆشەویستی و چێژیان دەست ناكەوێت و لەژیانی ڕۆژانەدا ئەوەندەی بارگرانیان لەسەر دروست دەكەن و داواكاریان هەیە، ئەوەندە بەدوای ئاسودەكردنی روحی و دەروونی پیاوەكانیانەوە نین.
مەلا مەزهەر یەكێكە لەو هەزاران پیاوەی كۆمەڵگەی ئێمە كە هەستی پیاوبونی دەیجوڵێنێت و لەبەرگێكی ئاینیدا بەرگری لە حەز و نەزاواتە نێرینەییەكانی پیاوی كورد دەكات.
ئەوە راستە كە پیاوان لە كۆمەڵگەی ئێمەدا گلەییان لە ژنەكانیان هەیە بۆ ژیانی هاوبەش و لەوانەیە بەشێكی ئەو گلەییانەش راست بێت، بەڵام لە بەرامبەردا پیاوی كورد خۆی چۆنە تاوەكو داوای ژنێكی نمونەیی بكات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە دەرونی و ڕۆحی و سێكسیەكانی؟ . ئایا پیاوی كورد بۆ خۆی ئەو بونەوەرە رۆمانسییەیە كە تەواو پێرفێكتە و پیاوی ژیانی هاوبەش و پڕكەرەوەی حەز و پێویستیەكانە. یان زۆربەیان مرۆڤێكی توڕەی تڕۆی كەللەشەقن كە لە نەجابەت و رێزگرتن و هەستكردن بە بەرامبەردا كۆڵەوارن و لەدوای پیاوی هەموو دونیاوەن؟
بەگشتی ژن و پیاو لە كۆمەڵگەی ئێمەدا نازانن ژیانێكی ئاسودە و میهرەبانانە بژین بەیەكەوە، ژیانی هاوبەش زیاتر وەكو چوارچێوەیەكی ناچاری سەیر دەكەن كە ناتوانن نەلێی دەرچن نە تیاشیدا ئاسودەبن.
پیاوان حەز بە پەیوەندیەك دەكەن كە كەمترین ئیلتیزامیان لەسەر دروست بكات، ئەمەش لەپەیوەندیەكانی دەرەوەی خێزاندا زیاتر بۆیان دەچێتە سەر تا پەیوەندییەكانی ناو خێزان.
هێنانی ژنی دووەم و سێییەم هاوشێوەی دروستكردنی پەیوەندی لەدەرەوەی خێزان گەڕانە بەدوای چارەسەری تێرنەبونی پێویستیە رۆحی و غەریزییەكان بە رێگایەكی قبوڵكراو دانپێدانراو لەڕوی كۆمەڵایەتیەوە، بەڵام مەرج نییە ئەخلاقیتربێت.
لەهەردوو بارەكەدا مرۆڤ دەیەوێت لە كۆتوبەندەكانی ژیانی هاوبەش رابكات بە ئامانجی فراوانكردنی چوارچێوەی خۆشی و حەزە تایبەتیەكانی.
راستە لە كۆمەڵگەی كوردیدا ئەركی قورسی دابینكردنی بژێوی ژیان بەزۆری لە ئەستۆی پیاواندایە نەك ژنان، زۆر جار ژنان وەك بەكاربەر دەردەكەون نەك بەرهەم هێن،ئەگەر ژنێك بەشداری ژیانی ئابوری نەبێت كەس گلەیی لێ ناكات، بەڵام ئەبێت بیرمان نەچێت لەو كۆمەڵگەیانەی كە ژنان ئەركی ئابوری دەگرنە ئەستۆ ئەوا ئەركی كۆمەڵایەتی و ئیشوكارەكانی ناو خێزان لەگەڵ پیاوان دابەشدەكرێت.
بەكورتی، ناوبردنی ژنێك كە قبوڵی نەبێت مێردەكەی هاوبەشی بۆ پەیدا بكات لەڕوی ڕۆحی و سۆزدارییەوە بە دەینەسۆر، سوكایەتیەكی گەورەیە بە ژنان و ناكرێت مرۆڤ بەدیاریەوە پێبكەنێت و قاقا لێبدات، بەڵام ڕێگەی راستكردنەوەی ئەم هەڵەیە داخستنی كەناڵ و رێگەی نادیموكراتیك نییە، تەنانەت لەو حاڵەتانەشدا كە دەمانەوێت رێگە لە پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ بگرین نابێت بكەوینە هەڵەی تێپەڕبوون بەسەر مافەكانی مرۆڤدا.
راگرتنی كه‌ناڵه‌كه یان جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 9؟
جێبه‌جێكردنی بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ وه‌ستاندنی په‌خشی كه‌ناڵی (سروشت)ی مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2018 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له 7 خاڵدا بڕگه‌ی 1ی مادده‌ی 9ی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی چاره‌سه‌ری سزای یاسایی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی "رق و كینه و لێكترازانی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ و جنێودان و توانجی ناڕه‌واو ناوزڕاندن"ی كردووه، به پێبژاردنی دارایی له رێگای پرۆسه‌ی دادگاییكردنهوه. به‌ڵام هه‌نگاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری جگه له سه‌رپێچی كردنی بڕگه‌ی 9ی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی هاوكات دروستكردنی پارێزبه‌ندییه بۆ مه‌لا مه‌زهه‌ر به‌وه‌ی به وه‌ستاندنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ی ئه‌ستۆی پاك ده‌بێته‌وه له تاوانی قسه‌كانی.
ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجام بدرێت دادگاییكردنی ناوبراوه به‌پێی مادده‌ی 9 و سه‌لماندنی تاوانهكهیهتی له‌به‌رده‌م دادگا. راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه ده‌رفه‌تێكی تر ده‌بێت وه‌ك رووداوه‌كانی پیشوو به ده‌ست حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆئه‌وه‌ی رێنماییه‌كان كه هه‌مان هێزی یاساكانیان نییه بۆ سه‌ركوتكاری میدیا سه‌ربه‌خۆكان و ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌كاربهێنن.
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م لاسایی كردنه‌وه‌ی رێگاكانی ده‌سه‌ڵات
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه بۆسه‌رخستنی گوتاری مه‌ده‌نی به‌سه‌ر گوتاری توندووتیژ و سوكایه‌تیكردن به ژن ده‌بێت كه‌ناڵی (سروشت) دابخرێت به هه‌ڵه‌داچوون، چونكه ئه‌مه لاساییكردنه‌وه‌ی میكانیزمه نایاسایی و توندووتیژهكانی ده‌سه‌ڵاته بۆ سه‌ركوتكاری و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌بێ هیچ دیالۆگ و دیبه‌یتێك له نێو كۆمه‌ڵگا.
ئاین كه له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه زۆرجار ده‌سه‌ڵاتی بڕیارده‌ره له چاره‌نووس و ژیانی كه‌سه‌كان به‌م رێگایه چاكسازی تێدا ناكرێت، به‌ڵكو په‌رچه‌كرداری ریشه‌یی قوڵی ململانێی گرووپ و ئاراسته فیكری و ئاینییه‌كان له‌گه‌ڵ داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و عه‌لمانییه‌كان تووندتر ده‌كات.
پێویسته كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شوێنپێی هه‌نگاوه‌كانی بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی جیاوازی ره‌گه‌زی و توندووتیژی ئاینی بدۆزێته‌وه كه مه‌لا مه‌زهه‌ر ته‌نیا كه‌سێكی نیو ئه‌و رهوتانهیه كه له كوردستان خاوه‌نی 39 كه‌ناڵی راگه‌یاندنن.