هاوڵاتی لە نێوان هەرێم و بەغداد
2018-03-25 10:34:44
سەردار قادر
لە هە رێمی كوردستان هاوڵاتی لە داواكارییەكانی ژیانی چی بۆ هاتۆتە دی ؟ هاوڵاتی چی ئەوێت؟ ژیانێك كە هە ست بە ئە مین و ئومان بكات، ترسی وەیشوومەی شەڕی نەبێت ، دڵەڕاوكێی نەبێت ، ترسی لە ڕەو و ئا وارەبوونی نەبێت ..لە كولتوور و زهنیە تی تاكی كورددا گەر جاران ساڵی لافاوەكە هەبووبێت ئەوە ئێستا ساڵی ڕەوەكە و ئاوارە بوونەكە بوەتە یادەوەری گشتی ....شەڕ هەمیشە بوونی هەیە جا شەڕی داگیركەران بێت یان شەڕی براكان بێت، لەم باشوورەدا لە سەرەتاوە شەڕی نێوان براكان زەمەنەكەی زۆر زیاترە لە زەمەنی شەڕ دژی داگیركەران ، جاران ئە وترا لە سەر چەكەكانمان نوسراوە بەكارهێنانی بۆ شەڕی نێوان براكانە !
هاوڵاتی خزمەتگوزای گشتی ئەوێت ، كارەبا و ئاو و ڕێگەوبانی ئەوێت، لەم هەرێمەی ئێمەدا دەسەڵاتی كوردی خزمەتگوزاری گشتی نەبوەتە خەمی ، خەمی حیزب گەورەترە لەلایان، خەمی سەركردەی یەكەم گەورەترە لە خەمی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی كۆمەڵگەی شۆڕش، كارەبا بوەتە میوانێك كە غەریبی ئەكەین ، كام لە خزمەتگوزارییەكان وەك پێویست بوونیان هەیە، هاوڵاتی لەم هەرێمەدا ئەیەوێت كەرامەتی پارێزراو بێت، لەسەر رەنگ و ناوچە و شار مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت، هاوڵاتی بژێوی خۆی ئەوێت ، بەرامبەر ئەو كارەی ئەیكات مووچەی خۆی ئەوێت، قوربانی بۆ هاوڵاتی بێت بۆ قەیرانێك كە دەسەڵات دروستیكردووە؟ سەرۆكی ماوەبەسەرچوو دێت میللەتێك توشی قەیرانێك ئەكات ، كە سەراپای ژیانی تاكەكانی تێكئەدات ، سەرئەنجامیش قوربانیەكە ئەبێت هاوڵاتیان بیدەن ؟
هاوڵاتی ئازادییە سەرەتاییەكانی ئەوێت، مافی مانگرتن و خۆپیشاندانی هەبێت بە تێكدەر و تابووری پێنج سەیرنەكرێت ! تاكی كورد ئەیەوێت زەوی و خاكەكەی پارێزراوبێت، بە هەڵەی سەركردەی یەكەم لەناونەچێت، بە ناكۆكی حیزبەكان و بەرژەوەندی جیاواز لەناونەچێت، ئەو خاكە بە قوربانی گەورە پارێزاوە، تاكی كورد ئەیەوێت سامانی سروشتی وڵاتەكەی ببێتە خۆشگوزەرانی بۆی نەك ببێتە دەردەسەری بۆی، تاڵان نەكرێت، نەدزرێت، خەڵكانێك وەك پاشا بژین و زۆرینەیەك لە هەژار هەژار تر بژین، تاكی كورد ئاسمانەكەی رەحمەت بێت بۆی نەك لە ئاسمانیشەوە سزا بدریت ! هاوڵاتی پێشمەرگە بووە، مووچەخۆر بووە بەڵام لە قۆناغیكدا سەری بەرزیان بۆ مووچە دانەواندبوو، بەرگەی ئەنفالیان گرت، دەسەڵات ئێستا لە داواكاری هاوڵاتی تێ ناگات یان نایەوێت تێ بگات، گەر داواكاریت هەبێت ئەوا جارێ سەیرت ئەكەن ئایا تۆ سەر بە چ حیزبێكی؟ ئەی خەڵكی چ شارێكی؟ كام تەكەتولی؟ ئیتر ناوەرۆكی داواكاری ون ئەكەن ! هاوڵاتی هەیەتی و نیەتی دەنگەكەیەتی؟ ئەوەش گەر تەزویر بهێڵێت گەر مردووەكان نەیەنەوە كاتی هەڵبژاردن ئەمە حاڵمانە لە هەرێم، بەغدا بۆ ئێمە چیە ؟ بۆ ستوونی داهاتوو.