چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر ئیمپاكت فاكتهرو سایته‌شن
2022-11-17 10:02:02
هاوڕێ حەسەن حەمە
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ڕۆژنامه‌نوسێك كه خۆی نوسیوییه‌تی ڕۆژنامه‌نوسی بنكۆڵكاره، بابه‌تی سایته‌شنی له‌جۆرناڵی لانسیت به توندی وروژاند.
له‌دوای پۆسته‌كانی چه‌ندین هاوڕێ په‌یوه‌ندییان كردوه‌و حه‌زه‌كه‌ن سه‌رنجی من بزانم له‌و باره‌یه‌وه. بۆ زیاتر به‌رچاو ڕۆشنكردنی ڕایگشتی، تویژه‌رو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان من لێره‌دا سه‌رنجه‌كانی خۆم به‌گشتی له‌سه‌ر سایته‌شن و ئیمپاكت فاكته‌ر ده‌نوسم، پێموایه چه‌ندین كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌م بواره‌دا هه‌یه كه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه، كێشه‌كانیش بریتین له:
كێشه‌ی یه‌كه‌م: به‌شێك له توێژه‌ره‌كانی ئێمه كه ده‌ستیان به‌بڵاوكردنه‌وه كرد له‌و گۆڤارانه‌وه ده‌ستیان پێكرد كه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌و به پاره توێژینه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م توێژه‌ره به‌ڕێزانه به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌ندیان بۆ توێژینه‌وه‌كانیان وه‌رگرتبێت له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان پاره‌ی بڵاوكردنهوهكهیان دا، كه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بڕی پاره‌كه گه‌شتۆته نزیكی چوار هه‌زار دۆلار، له دیدی مندا ئه‌مه پێدانی به‌رتیله له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌دا، من بابه‌تی ئۆپن ئهسكێس (توێژینه‌وه‌كه له ئینته‌رنێت به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ هه‌موو كه‌س) تێده‌گه‌م، به‌ڵام ئه‌مان مه‌به‌سته‌كه‌یان ئه‌وه نه‌بووه، چونكه عاده‌ته‌ن كه‌سێك له‌پێش بڵاوكردنه‌وه‌دا بژارده‌ی ئۆپن ئه‌كسێس هه‌ڵده‌بژێرێت كه فهندهری هه‌بێت (لایه‌نێك تێچووی ئۆپن ئهكسێسهكه له ئه‌ستۆ بگرێت)، نه‌ك له‌سه‌ر گیرفانی خۆی چوار هه‌زار دۆلار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك بدات، دواتر له سۆسیاڵ میدیا شانازی به به‌رزی ئیمپاكتی گۆڤاره‌كه‌وه بكات ئه‌مه‌ش له‌پێناو مه‌به‌ست و ئامانجی جۆراو جۆر‌و جیاوازدا.
كێشه‌ی دووه‌م/ به‌شێك له توێژه‌ره‌كانی ئێمه له‌و گۆڤارانه‌دا بڵاویانكرده‌وه كه گۆڤاره‌كه خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئیمپاكتی هه‌یه، به‌ڵام كه له تۆمسۆن ڕۆیته‌رز سه‌یری گۆڤاره‌كه ده‌كه‌یت، گۆڤاره‌كه نه‌ك ته‌نیا ئیمپاكتی نیه، بگره ته‌نانه‌ت له لیستی تۆمسۆنیشدا نیه.
كێشه‌ی سێهه‌م/ بڵاوكردنه‌وه له‌و گۆڤارانه‌ی كه گۆڤاری پسۆڕی نین، عاده‌ته‌ن ئه‌م گۆڤارانه نزیكن له گۆڤاره ته‌ندروستییه‌كان، له‌نێوان ته‌ندروستی و میدیا، ته‌ندورستی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و سیاسه‌ت، به كورتی ئه‌م گۆڤارانه گرنگی به‌و بابه‌ته ته‌ندروستیانه ده‌ده‌ن كه ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، به حوكمی ئه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه پێشگری ته‌ندروستی پێوه‌یه‌و له بواری ته‌ندروستیدا ئیمپاكتی زۆر به‌رزه، گۆڤاره ته‌ندروستیه‌كان هه‌یانه ئیمپاكتی سه‌رو (200)ه، بۆیه ئاسانه گۆڤارێكی له‌م شێوه‌یه بدۆزیته‌وه كه ئیمپاكتی (10) بێت، ئیمپاكتی (10) لێره‌دا هێنده‌ی گۆڤارێك كه فاكته‌ری كاریگه‌رییه‌كه‌ی سفره به‌ڵام گرنگی به پسۆڕیهكی دیاریكراو ده‌دات گرنگ نیه، چونكه گۆڤاره پسپۆڕییه‌كان كه‌مترین فاكته‌ری كاریگه‌رییان هه‌یه، له زانستی سیاسه‌تدا به‌رزترین ئیمپاكت فاكته‌ر ناچێته (6)، كاتێك تۆ وه‌ك توێژه‌رێكی بواری سیاسه‌ت ده‌لێیت من له گۆڤارێكی ئیمپاكتی 10 توێژینه‌وه‌یه‌كم بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وه یه‌عنی كارێك كردوه كه به فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندانی سیاسه‌ت نه‌كراوه، به‌كورتی ئه‌وانیش خه‌جاڵه‌ت كردوه.
بۆیه، لای من توێژه‌ری باش خۆی له‌م گۆڤارانه‌ش نادات، توێژه‌رێك كه ڕاوی سایته‌شن و ئیمپاكت فاكته‌ر ده‌كات ده‌ست بۆ ئه‌م گۆڤارانه ده‌بات، توێژه‌ری باش خۆی له‌م گۆڤارانه به‌دوور ده‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به شوێن گۆڤاری پسپۆڕییهوهیه.
كێشه‌ی چواره‌م/ به‌شێك له توێژه‌رانی ئێمه جا به په‌یوه‌ندی شه‌خسی بێت یان به پێدانی به‌رتیل بێت له‌گه‌ڵ توێژه‌ره بیانیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كێشه‌ی ئه‌مه چیه؟ كێشه‌كه كاتێك سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئێمه ده‌بینین ئه‌م توێژه‌ره هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیی نیه كه ئیمپاكتی به‌رزبێت و له گۆڤارێكی مه‌عقول بێت، كه چی هه‌ر دوو مانگ جارێك له‌گه‌ڵ شه‌ش و حه‌وت توێژه‌ری بیانی توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له فه‌یسبوك بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كات كه بابه‌تێكی له ئیمپاكتی به‌رزدا بڵاوكردۆته‌وه. له‌مه‌ش زیاتر، كێشه‌ی دووه‌می ئه‌م جۆره له بڵاوكردنه‌وانه ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز توێژه‌ره‌كانی خۆمان كۆریسپۆندین ئۆسه‌ر (Corresponding author) نین، كۆریسپۆندین ئۆسه‌ر نوسه‌رێكه كه بابه‌ته‌كه هی خۆیه‌تی، باقی توێژه‌ره‌كانی تر به‌شداربوون له‌گه‌ڵیدا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سێكه كه خۆی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ گۆڤاره‌كه ناردوه‌و خۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌كه هه‌یه. بۆچی ئێوه هه‌ر گیز نابن به كۆریسپۆندین ئۆسه‌ر؟ حه‌زتان لێ نیه یان ڕێگه‌تان پێ‌نادرێت، بۆچی بابه‌تی ته‌نیاتان له هه‌مان ئه‌و گۆڤارانه‌دا نیه؟ لۆژیكی تێدایه كه‌سێك زیاتر له ده توێژینه‌وه‌ی ئیمپاكت فاكته‌ری به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توێژه‌ره بیانیه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام یه‌ك توێژینه‌وه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی له ئیمپاكت فاكته‌ر نه‌بێت؟ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویسته له‌ڕێگای زانكۆكانه‌وه ئه‌م كه‌سانه ناچار بكات كه شانبه‌شانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت له هه‌مان ئه‌و گۆڤارانه‌ی كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توێژه‌ره بیانیه‌كان بابه‌تی تێدا بڵاوكرۆدتهوه.
كێشه‌ی پێنجه‌م، گۆڤاری لانسێت، لانسێت خاوه‌نی به‌رزترین ئاستی زانستی و ئیمپاكت فاكته‌ره، وابزانم ئیمپاكتهكهی (200)ه، لانسێت ساخته نیه، هه‌ر كه‌س بانگه‌شه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بكات به‌ڕه‌هایی به هه‌ڵه‌دا چووه، پرسیاره گرنگه‌كه لێره‌دا ئه‌م پرسیاره‌یه: كێشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژه‌ره‌كانی ئێمه له لانسێتدا چیه؟
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌شێك له توێژه‌ره‌كانی ئێمه به ئاگاییه‌وه بێت یان له بێ ئاگاییه‌وه بێت، كه پسپۆڕییان دووره له زانستی پزیشكیه‌وه هاتوون وه‌ك هاوكار به‌شداربوون له ڕاپۆرت و تهختیهكانی لانسێت نه‌ك له توێژینه‌وه‌كانی لانسێت. گرفته‌كه له‌كوێدایه؟ گرفته‌كه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌یه:
- سایته‌شن بۆ توێژه‌ر یان نوسه‌ره نه‌ك هاوكارو یارمه‌تیده‌ر، هاوكار كه سێكه كه یارمه‌تی توێژه‌ر یان نوسه‌رێك ده‌دات به‌ڵام به‌شدارییه‌كه‌ی ڕه‌نگه هێنده نه‌بێت كه سایته‌شنی بۆ هه‌ژمار بكرێت.
- لانسێت ئیمپاكتی 200، ئه‌م ئیمپاكته به‌روارد بكه به گۆڤارێك له بواری زاسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه فاكته‌ری یه‌كه، تا جارێك بابه‌ته‌كه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سایت ده‌كرێت بابه‌ته‌كه‌ی لانسێت 200 جار سایت ده‌كرێت، توێژه‌ره باشه‌كانی ئێمه هه‌رگیز ناتوانن ئه‌م هاوكارانه بگرنه‌وه، ئێ ئه‌گه‌ر شایستهییهك (پۆستێك، خه‌ڵاتێك، هتد) له زانكۆ له‌سه‌ر بنه‌مای سایته‌شن دابه‌شبكرێت، بێ گومان ده‌درێت به هاوكاره‌كان نه‌ك به نوسه‌رو توێژه‌ره‌كان، چونكه له كۆتاییدا سایته‌شن پێوه‌ره. به‌ڵێ چه‌ندین كه‌س ده‌ناسین به‌م جۆره له سایته‌شن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داوای پۆست و پله‌و پایه‌یان له زانكۆكاندا كردوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سایشتهشن ڕه‌نگه له‌ڕووی ماددییه‌وه سودمه‌ندبوون، له هه‌مانكاتیشدا سه‌رمایه‌كی ڕه‌مزییان بۆ خۆیان دروستكردوه.
به‌كورتی، هاوكاره‌كان ڕێگرن له‌وه‌ی نوسه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كان ببن به خاوه‌نی شایسته مادیی و مه‌عنه‌وییه‌كان، هه‌م له زانكۆ‌و هه‌میش له‌نێو خه‌ڵكدا، چونكه دواجار سایته‌شن ده‌بێته پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی شایسته ماددییه‌كان (پۆست یان پاره) و بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی.
- پێمانوایه بڵاوكردنه‌وه له لانسێت كارێكی گونجاو نیه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی توێژه‌رو نوسه‌ره گه‌وره‌كان له بواری زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا ئاماده‌نین له لانسێت وه‌ك هاوكار بڵاوبكه‌نه‌وه، نمونه وه‌ربگره، چه‌ند توێژه‌ر له ده زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، نه‌رویج سوید، فله‌ندا، ئوستورالیاو بافی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی تری جیهان، له ڕاپۆرته‌كانی لانسێت وه‌ك هاوكار به‌شداربوون؟
بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه له لانسێت وه‌ك نوسه‌ر هیچ گرفتێكی نیه ئه‌ویش بۆ توێژه‌ره‌كانی بواری ته‌ندروستی، نه‌ك بۆ توێژه‌رانی بواری زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان. ئه‌گه‌ر نوسه‌رو توێژه‌ره‌كانی ئێمه جگه‌له سایته‌شن پاڵنه‌رێكی تریان هه‌یه بۆ به‌شداربوون له ڕاپۆرته پزیشكیه‌كاندا ئه‌وا كارێكی زۆر ئاساییه‌و ئازادی خۆیانه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك سایته‌شن له‌سه‌ر زانكۆ‌و نوسه‌ره‌كان نه‌كه‌ن به ماڵ، واته ئاماده‌نه‌بن بۆ هیچ كارێك وه له‌هیچ شوێنێك ئاماژه به‌و جۆره له سایتهشنانه بده‌ن، له گۆگڵ سكۆله‌ری خۆیان ئه‌و سایتهیشنانه بسڕنه‌وه، نه بۆ ڕانكی زانكۆ‌و نه بۆ ڕانكی خۆیان به‌كاری نه‌هێنن.
- بڵاوكردنه‌وه له لانسێت واده‌كات نوسه‌ره جدییه‌كانی ئێمه واز له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له پسپۆڕی خۆیاندا بهێنن، چونكه توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕی له‌سه‌دا سفرو پۆینت 1ی لانسێت سایته‌شنی بۆنایه‌ت، من بۆ سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌یه‌ك بم وه‌ك نوسه‌ر كه شه‌ش مانگی بوێت ئیمپاكتی كه‌متر بێت له یه‌ك، ئه‌ی بۆ نه‌یه‌م ته‌نها به خۆ تۆماركردنێك له لانسێت به به‌شدارییه‌كی زۆر كه‌م ساڵانه ببم به خاوه‌نی هه‌زاران سایته‌شن؟
له‌پێناو نه كوشتنی وزه‌ی توێژه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان با ده‌ستهه‌ڵگرین له لانسێت. با له‌خۆمان بپرسین: ئایا سایته‌شن ئامانجه‌كه‌یه یان زانسته‌كه؟ گه‌ر زانست ئامانج بێت ئه‌وا پێویسته له پسپۆڕی وردی خۆماندا بڵاوبكه‌ینه‌وه، نه‌ك له پسپۆرییهكهدا كه هه‌زار كۆڵان له‌ماڵی زانستی ئێمه‌وه دوره.
تێبینی/ وه‌ك زۆرێك له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌زانن من زیاد له چه‌ندین جار ئه‌م بابه‌ته‌م ورژاندووه ئامانجیشم ڕاستكردنه‌وه‌و چاكردنه‌وه بووه، من به توندی دژی تهشهیرو ناوزڕاندم، هی زانكۆ یان هی نوسه‌ر بێت، تهشهیركهرانم نه‌دیوه و نهدهیان ناسم، به‌ڵام پشتگیری له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌م كه ئامانجه‌كه‌ی چاكردنه‌وه بێت، نه‌ك تهشهیرو ناوزراندن بۆ خۆ گه‌وره‌كردن له سۆسیال میدیا.