كۆمپانیا كۆرییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن…
2018-06-09 09:03:36
■ سەردەشت عەزیز ...
+ چه‌ندینجار كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ته‌كنۆلۆژیا، به‌دواداچون و رونكردنه‌وه‌یان هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و گرفت و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئامێره‌كانیان كراوه، بۆ نمونه چه‌ند جارێك سامسۆنگ و ئه‌پڵ لیژنه‌یان دروست كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كهپاتری مۆبایله‌كانیان به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه‌و قهرهبوشیان كردونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا نرخی ئه‌م مۆبایلانه له‌چه‌ند سه‌د دۆلارێك تێپه‌ڕناكات، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیا-یانه خاوه‌نی ناوبانگن و قبوڵیان نیه گومانیان له‌سه‌ر دروست بكرێت.
+ ماوه‌ی مانگێكه له‌عێراقدا، خه‌ریكه شه‌ڕی ناوخۆ دروست ده‌بێت لهسهرئامێرهكانی كۆمپانیای میرۆی كۆری، وڵات و لایه‌ن، نه‌ما قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م گرفتانه نه‌كردبێت، كه تۆمه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ئه‌وانه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م كۆمپانیایه بهدێڕێكێش هیچی نه‌وتوه له‌كاتێكدا ١٣٥ ملیۆن دۆلاری له‌عێراق وه‌رگرتوه. بۆیه ته‌نها ئه‌م خاڵه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌م كۆمپانیایه چه‌ند فاشیله چونكه له‌به‌ر ناوبانگی خۆشی بوایه ده‌بوو رونكردنه‌وه‌ی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوایه. میرۆ، له‌ناو كۆریادا به‌و هەڵسەنگاندنانەی بۆی کراوە بەكۆمپانیایهكی فاشیل داده‌نرێت و زانیاریهكیش هه‌یه له‌ناو كۆریادا ته‌نها كاریان چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ده‌نگدانه نه‌ك به‌ڕێوه‌بردن.
-هه‌ر بۆ زانیاریتان ژماره‌ی كارمه‌ندانی ئه‌م كۆمپانیایه له‌نێوان ١١ بۆ ٥٠ كارمه‌نده، سامسۆنگ له‌كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ژماره‌ی كارمه‌ندانی ٣٢٠ هه‌زارو ئه‌پڵ ١٢٣ هه‌زار بوه.