دڵۆپ دڵۆپ شەڕە ئاو
2018-06-08 21:04:04
■ ستران عه‌بدوڵڵا...
هه‌فته‌ی رابردوو شه‌ڕه ئاو بوو. شه‌ڕه ئاو به مانای قسه له‌سه‌ر قه‌زیه‌ی ئاو بوو كه قه‌یرانێكی جیهانییه و له‌وێشه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تایبه‌ته و له زۆنی چڕكراوه‌ی دیمه‌نه‌كه‌شدا تایبه‌تی كوردستانه. شه‌ڕه ئاوه به مانای ئه‌وه‌ی تا ئێستا میدیای ئێمه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به جددی وه‌رنه‌گرتووه و وه‌ك گه‌مه‌ی ئاو و میهره‌جانی هاوینی تاقه‌ت پڕوكێن سه‌یری ده‌كات.
شه‌ڕی ئاو بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه كه له‌سه‌ر هیچ رێكناكه‌ون له‌سه‌ر نه‌یارێتی مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌بێت. له دۆسێی ئاویشدا وه‌ك دۆسێی وشكانی و سه‌رزه‌مینی كوردستانی ناكۆكی و یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رخسته‌وه. شه‌ڕ له‌سه‌ر دیجله و فورات كه نیعمه‌تێكی خواییه و به‌سه‌ر خاكی كوردستاندا رژاوه، كه‌چی وه‌ك نه‌وته‌كه بۆته له‌عنه‌تێك كه به‌سه‌ر كوردستاندا باریوه.
له نێوان نه‌فره‌ت و فه‌ڕ دا، وڵاتی نێوان دوو زێ، عیراق، ئه‌ویش به‌م ده‌رده كوردستانییه‌وه گیرۆده بووه. عیراق كه له‌سه‌ر هه‌موو شتێكی كورد و كوردستانی باشوور قسه‌ی هه‌یه و قڕه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵمان، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ژیارییه‌ی كوردستان و عیراق قسه‌ی وه‌ك نوزه‌ی نه‌بووه و داكۆكی پێ ناكرێت.
ده‌رو دراوسێ به قه‌تره رووی خۆیان له ئێمه ده‌كه‌ن و به لافاو رووی خۆیان لێمان وه‌رده‌گێڕن. هه‌رچی قسه‌ی نه‌رم و نیانی فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌ته شه‌رقییه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌هلی دیجله و فورات به‌كاری دێنن وبه كرده‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خۆیان گه‌ره‌كیانه.
كێشه‌ی ئاو له كوردستان و عیراق له خودی ئاوه‌كه قوڵتره، چه‌ندی چاوی لێ بكه‌ین و دیقه‌تی بده‌ین له ئۆقیانووسی خه‌م و خه‌فه‌ت دا نقوم ده‌بێت و وشكانییه‌ك نییه لێی بوه‌ستێت، چونكه ئه‌وه‌ی قسه‌ی لێ ده‌كات له سه‌كۆی میدیا و له سه‌كۆی دیبلۆماسی هه‌ر به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌ی لێ ده‌زانن، كه‌چی مه‌له‌ی تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌هلی كیتابیش، ئه‌هلی دانش و عیلم، كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه وه‌ك چۆن ئێمه مه‌له‌وانی له زانست و ئاو نازانین، ئه‌وانیش خۆیان له شه‌ڕه ئاوی میدیا لاده‌ده‌ن، نه‌با ته‌ڕبن.
ئاو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له دنیا، له ناو ئه‌و دووانه‌شدا له دونیای كوردستاندا كه گیرۆده‌یه‌كی خۆهه‌ڵاتییه، دڵۆپ دڵۆپ ده‌سته‌مۆ و ماڵی ده‌بێ و ئاوه‌دانی دێنێت. حاڵی ئاو حاڵی سیاسه‌ت و جوڵه‌ی سیاسییه له ناوچه‌كه‌دا، دڵۆپ دڵۆپ وشكانیی ته‌ڕ ده‌كات و له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسایی‌دا خاوه و به‌كاوه‌خۆ و خاو ده‌گۆڕێت.
له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕی ئاوه كوردستانی نوێی هه‌فته دووتوێیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه وردتر له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌دوێ و سخناخه به زانیاری پڕسوود په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی ئاو و شه‌ڕی ئاو‌و
كوردستانی نوێ