Draw Media

هەڵبژاردن

هەڵبژاردن

2018-06-08 18:16:34



■ بڵێسە جەبار فەرمان 

ئەوە بەرەو مانگێک ئەچێت کە هاوڵاتیانی عیراق دەنگیان داوەو هەڵبژاردن ئەنجام دراوە.

پێش هەموو شتێک من لەگەڵ ئەوەم دەنگەگان و سنوقەکان بەدەست ئەژمار بکرێنەوە, بۆ ئەوەی هیچ گومانێک لەسەر هەڵبژاردن نەمێنیت. 
بۆ ئەوەی حکومەتی عیراقی ئایندە جێگای متمانەی هەمووان بێت و نوێنەرانی گەل لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گومانی تەزویریان لەسەر نەبێت.

لەم یەک مانگەدا گوێبیستی چەندەها لێدوان بووین,
هەر لە لێدوانی ناوخۆیی و دەرەکی کە پیرۆزبایی پرۆسەی هەڵبژاردنیان کرد و پیرۆزبایی سەرخستنی دیموکراسیان کرد و دانیان بە دەرئەنجامه‌کاندا نا, هەتا لێدوانی لەگۆڕنانی دیموکراسی و تۆمەت بەخشینەوە بە یەکتری و تەشیرکردن بە ساختەکاری.

لەماوەی ئەم مانگەدا بە سەدان لێدوان دراوەو بە دەیان بابەتی دژ بەیەک نوسراون.

هەموو حزبەکان یەکتریان تۆمە بار کرد بە ساختەکاری و کرینی دەنگ.
.
ئەوەی 6/6/2018 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روویدا, بەشێک بە سەرخستنی دیموکراسی و رۆژێکی مێژوویی دائەنێن و بەشێک بە انقیلاب و ڕۆژێکی رەشی ئەبینن.
بە پێی لێدوانی لایەنەکان بۆ ئەژمارکردنی دەستی پێویست بە زیاتر لە چل ملیون دولارە ئەکات و ئەم پرۆسەیە تا مانگێک ئەخایەنێت, کە بەم هۆیەشەوە وڵات ئەکەوێتە بۆشایی یاسایی و ئەمنیەوە.
ئەمە بەدەر لەوەی کە ئەم پرۆسەی بە دەست ئەژمار کردنە گومانەکان نارەوێنیتەوە. لە ئێستاوە اعتراف بە نەتیجەکانی ناکرێت چونکە گومان لەسەر شوێنی مانەوەی سنوقەکان هەیە, کە ماوەی مانگێکە لە کۆگاکان دانراون. هەروەها گومان لەو لایەنانە دەکرێت کە پاسەوانی سنوقی دەنگەکان ئەکەن.

لە هەموو عێراق تۆمەت بەخشینەوەو دژایەتی یەکتری هەیە بەڵام ئەوەی جێگای سەرسورمانە هەڵوێستی پارتە کوردەکانە لەسەر کەرکوک. 
هەڵوێستی هەندێک سەرکردەی کوردە کە لیدوای ئاگرینی دژ بە کورد ئەدان و تەنها بۆ کەم کردنەوەی کورسیک یا گومان خستنە سەر دەنگەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
کارەساتە ببینیت پێش هەڵبژاردن پارتێکی کوردی بایکۆتی هەڵبژاردن لە کەرکوک دەکات.
پارتێکی کوردی بە لایەنگرەکانی بڵیت دەنگ بە تورکمان بدەن.
کارەساتە دوای هەڵبژاردن پارتی کوردی و سەرکردەیەکی کورد گومان بخاتە سەر کورسی کوردەکان لە کەرکوک و بڵێت عرب و تورکمان غەدریان لی کراوە.

سوپای تورکیا لە سۆران پیاسە ئەکەن و بە ئازادی بەربانگ ئەکەنەوە.
ئاڵای تورکیا لە برادۆست ئەشەکێتەوە.
برا گەریلاکانمان لە قەندیل لەژێر مەترسیدان.
جەنگێکی خوێناوی بەرێوەیە.
کارەساتە هەست بەو پیلانە نێودەوڵەتی و اقلیمیە نەکرێت کە لەسەر ناوچەکەو و هەرێمەکەمانە.
تاوانە دوای دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی ئەم میلەتە ئێستا هەمووی ئەوانەی بە دەستمان هێناوە بە دەستی خۆمان لەدەستی بدەین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand