وزە لە شەڕی ئوکراین و روسیا
2022-09-17 11:42:25
دانا نەقی
شەڕی ئەم دوو وڵاتە زۆر نهێنی تیادایە، بەڵام تائێستا زۆر کەمن لە سیاسییە جیهانییەکان قسە لەسەر دەرئەنجانمی ئەم شەڕە بکهن. بەپێی تازەترین راپۆرتی (واشنتن پۆست) ئۆکراین زیاد لە (500 ملیار) دۆلار زیانی کردووە، جگە لەمەش دەستکەوتی روسیا لەدەستبەسەراگرتنی ئەو شوێنانەی وڵاتی ئۆکراین بایی (12 هەزار ملیار) دۆلار سودمەند دەبێت. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کرێملین سەرکەوتوو دەبێت لە لکاندنی ئەو زەویانەی ئۆکرانیا کە لەکاتی لەشکرکێشی روسیادا دەستیان بەسەردا گیراوە، کیێڤ نزیکەی دوو لەسەر سێی کێڵگە نەوتییەکانی لەدەستدەدات، ئەمەش وڵاتەکەی لە پایە ئابورییە سەرەکییەکانی دوور دەخاتەوە، مۆسکۆ کۆنترۆڵی 63%ی خەڵوزی ئۆکرانیاو 11%ی نەوتەکەی و 20%ی گازی سروشتی و 42%ی کانزاکانی و 33%ی زەوییە دەگمەنەکانی کردووەو دەکات، لەنێویاندا کانزا سەرەکییەکانی وەک لیتیۆم، بەشێک لەوانە کە دەستی بەسەردا گیراوە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی کریمە لەلایەن روسیا لەساڵی 2014 یان شەڕ بووە لەگەڵ جوداخوازان لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لەلایەن روسیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت.
بەڵام لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی لە مانگی شوباتەوە، روسیا بەردەوام پێشڕەوی خۆی بۆ ئۆکرانیا زیادکردووە لەهەمان کاتدا شوێنە ستراتیژی و ئابورییەکانی گرتووە، ئایا ئۆکراین دەتوانێت لەم رۆژانەدا ئەو شوێنانە هەندێکی بگەڕێنێتەوە ئەمە هێشتا ڕوون نییە. بە کەڵک وەرگرتن لە ژمارەیەکی سێک دیڤ و پیشەسازی ئۆکرانیا، رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) رایگەیاندووە روسیا دەستی بەسەر (41) کێڵگەی خەڵوزو (27) شوێنی گازی سروشتی و (14) شوێنی پرۆپان و (9) کێڵگەی نەوت و شەش کۆگای کانزای ئاسن و هەروەها چەندین شوێنی بۆ تیتانیۆم و زیرکۆنیۆم و سترۆنتیۆمدا گرتووە، لیتیۆم، یۆرانیۆم، و زێڕیشی تیادایە، لەکاتێکدا ئۆکرانیا بە هەناردەکاری سەرەکی دانەوێڵە ناسراوە، بەڵام لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە خاوەنی (117) کانزاو کانزاکارییە، لەکۆی (120) کانزا کە زۆرترین بەکارهێنراون، لە هەمان کاتدا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی سوتەمەنی بەردین بە ناوبانگە. لەگەڵ ئەوەشدا ئۆکراین هێشتا کۆنترۆڵی زۆربەی یەدەگی نەوت و غازی هەیە. بەڵام زۆربەی زۆری سامانی سەرچاوە سروشتییەکانی کە لەژێر کۆنترۆڵی کرێملیندایە لە نەوتە خەڵوزەکان پێکهاتووە.
کۆمپانیای سێک دیڤ مەزەندەی کردووە نزیکەی (30 ملیار) تۆن نەوتی خەڵوزی ڕەق بە بەهای (11.9 تریلیۆن) دۆلار لە ناوچەکانی ئۆکرانیایە کە لە ژێر کۆنترۆڵی روسیادایە. ماوەتەوە بڵێن ئەوروپا ناوچەیەکی فراوانی یەدەگی وزەی لە قوڕگی روسیادایە، بۆیە ئاسان نیە ئەم شەڕ بە کۆتا بگات تاوەکو نەگەنە ڕێکكەوتنێک بۆ زامنکردنی سەقامگیری وزە لە قاڕەی ئەوروپادا.