Draw Media

رێگای بەدیموکراتیزەبونی هەرێم بە بەغداد رەتدەبێت

رێگای بەدیموکراتیزەبونی هەرێم بە بەغداد رەتدەبێت

2018-06-07 11:41:31


■كەمال چۆمانی ....

رێگای دیموکراسییبونی هەرێمی کوردستان بە بەغداددا تێپەڕدەبێت. سەرکەوتنی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستاندا، پەیوەستە بە سەرکەوتنی دیموکراسیی لە عێڕاقدا. هەرێمی کوردستان ناتوانێت دیموکراتیک بێت ئەگەر بەغداد دیموکراتیک نەبێت، بۆیە کارکردنی جدییتر بۆ دیموکراتیزەکردنی عێڕاق، گارەنتیی سەرکەوتنی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان. هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەبێت ئەو راستییە بزانن دەکرێت پشتیوانیی بەغداد بەکاربێنن بۆ روبەڕوبونەوەی چەتەگەرایی ئابوریی، تاکڕەویی سیاسیی و حوکمی میلیشیایی حیزبیی لە هەرێمی کوردستاندا. بەغدادێکی دیموکراتیک نەک بەغدادی ئەل-مالیکیی و هادی ئەل-عامڕیی. هەر بۆیە، گرنگە جدییتر لە بەغداد کاربکەن، هەروەک چۆن بینیمان کاریگەرییان هەبو لە بەغداد.
هەر بۆ نمونە، بۆ رزگارکردنی پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیس لە چنگی حیزب و بنەماڵە و سیاسییەکان، پێویستە فشارەکان لە بەغداد زیادبکرێن لەسەر حکومەتی هەرێم. پێویستە پێشمەرگە سەر بە مەنزومەی دیفاعی عێڕاقیی بێت. بەو رێگایە نەبێت، ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت هێزی میلیشیای حیزبیی و ئاسایشی حیزبی بکاتە هێزێکی نیشتیمانیی. ئەو هێزە میلیشیا و ئاساییشە حیزبییانەش، هەمیشە مەترسییەک دەبن لەسەر ئاساییشی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی، خودی ئۆپۆزسیۆن و دیموکراسیی. دیموکراسیی هەرگیز سەرکەوتو نابێت لە کاتێکدا میلیشیای حیزبیی هەبێت.
تەزویری هەڵبژاردن و بڕیارەکانی پارلەمان باشترین نمونەن کە بەغداد دەتوانێت فشارێکی بەهێز بێت لەسەر هەرێم بۆ چاکبون. 
ئەوەی لە تەخوینی خیانەتکاران دەترسن، هەرگیز ناتوانن گۆڕانکارییەک ئەنجامبدەن، بۆیە؛ نابێت ئۆپۆزسیۆن لەوە بترسێت لەلایەن هێز و کەسانێکەوە تەخوینبکرێت، مەگەر هێزێک هەیە لە هەرێمی کوردستان هێندەی تەنها رۆژێکی ئەو هێز و کەسانە خیانەتیان کردبێت؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand