ناوچه كوردستانییه‌كان له كام گفتوگۆی نیشتمانیدا..!؟
2022-09-10 15:41:57
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی ناو ماڵی شیعه، ماوه‌یه‌كه له ژێر ناونیشانی (دیالۆگی نیشتمانی)، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تردا، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتمانی له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه له گه‌وهه‌ردا ئامانج لێی، به دیاریكراوی، چاره‌سه‌ركردنی بنبه‌ستیی سیاسییه له عێراقدا كه به‌هۆی هه‌ڵوێستی سه‌ر ڕمی دوو بلۆكی سیاسیی ناته‌باوه دروستبووه كه یه‌كێكیان بلۆكی سه‌درییه‌كان و ئه‌ویتریان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه. له‌م دیالۆگه‌دا، هه‌تا ئێستا، لایه‌نی كوردی، چ یه‌كێتی و پارتی و، چ هێزه كوردییه‌كانی تر كه خاوه‌ن كورسیی په‌رله‌مانین، هیچ سوودێكی سیاسی‌یان له‌و تایتڵه، تایتڵی دیالۆگی نیشتمانی، نه‌بینیوه بۆ خستنه‌ڕوی هه‌ندێ مه‌رج و داواكاریی كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی گه‌لانی عێراق. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نییه زیاتر هه‌ندێ نیازنواندن و ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هێزه شیعییه‌كان، ئیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد خۆی نه هیچ كه‌یس و دۆزێكی هه‌بێت كه له‌و دیالۆگه‌دا بیانخاته‌ڕوو، نه هیچ زیانێكی سیاسی و مه‌عنه‌وی و مادیشیی به‌ركه‌وتبێت له‌و ململانێیانه‌ی كه پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هه‌ن. ئه‌و به‌ڕێزانه كه به‌ناوی هێزی كوردستانییه‌وه، زوو زوو، له هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه ده‌چنه به‌غدا، ئه‌وله‌وییاتی سیاسی و ستراتیژیی كوردی‌یان ون كردووه‌و پتر وه‌ك دۆستی یه‌كێك له‌و بلۆكانهو هه‌ندێجاریش هی هه‌ردووكیان ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وان سه‌رگه‌رمی جوڵه‌ی دیبلۆماسیی ئه‌وتۆن كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به كورد‌و پێگه‌كه‌یه‌وه نییه له عێراقدا. بابه‌تی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی لێ ده‌ربهێنیت كه بۆته بیناقاقای ئابووریی هه‌رێم و فهرمانڕهواییكردنی و ماوه‌یه‌كه به‌غدا، له‌ڕێی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه‌وه، ده‌یه‌وێت ده‌ستی بۆ به‌رێت، هیچ دۆسییه‌كی تری سیاسی و ستراتیژیی نا‌بینیت كه كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌تایبه‌تی دۆسییه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان كه دۆزی مه‌ركه‌زیی كورده له 70 ساڵی رابردوودا. هێزه سیاسییه‌كانمان ته‌نانه‌ت چاویان له سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی سه‌روه‌ریی (حه‌لبوسی) نه‌كرد كه له‌م ماوه‌یه‌داو له گه‌رمه‌ی دانیشتنی دووه‌می دیالۆگی نیشتمانیدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد كه له 10 خاڵدا نزیكه‌ی نیوه‌ی گرێدایه‌وه به مافه سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و ژیانییه‌كانی سووننه‌ی عێراقه‌وه. حه‌لبوسی، وه‌ك سیاسییه‌ك كه توانای قۆزتنه‌وه‌ی كاته‌كانی (توقیتات) هه‌یه، ده‌زانێت كه نابێ دیالۆگی نیشتمانی ته‌نها له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی ناو ماڵی شیعه‌دا كورت بكرێته‌وه، ناشبێ وا سه‌یری نوێنه‌رانی سوننه‌ی عێراق بكرێت كه پاشكۆیه‌كی جڵهوكراوی ده‌ستی ئه‌م یان ئه‌و بلۆكی سیاسیین، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێی پێگه‌یان و له‌سه‌ر پره‌نسیپی عێراقی هه‌موو پێكهاته‌كان دۆخی ناوچه سونییهكان و خه‌ڵكه‌كه‌شی ره‌چاو بكرێت، هه‌ر له ژێر بنمیچی ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و دیالۆگه نیشتمانییه‌شدا جێیان بۆ بكرێته‌وه‌و رێگه چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه، ده‌نا بوونی ئه‌وان له دانیشتنه‌كانی ئه‌و دیالۆگه‌دا ده‌بێته بوونێكی قۆزتراو بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز له خزمه‌تی ئه‌م یان ئه‌و هێزی شیعی به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان، وه‌ك سونه‌و نوێنه‌رانی سیاسیی ئه‌و پێكهاته‌یه، ببنه خاوه‌نی هیچ ده‌سكه‌وتێك، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی مه‌نتقی سیاسه‌تكردن ده‌بێت. لایه‌نه كوردییه‌كان، ده‌بوایه مه‌رجیان بۆ به‌شداریكردن له دیالۆگی نیشتمانیدا هه‌بووایه، یان لانیكه‌م كه به‌شداربوون، داوا‌و مه‌رجه‌كانی خۆیان بكردایه‌ته به‌شێك له ئه‌جێندای دانیشتنه‌كانی ئه‌و دیالۆگه نیشتمانییه. ده‌بوایه بڵێن: چۆن باوه‌ڕمان به دیالۆگی نیشتمانی هه‌بێت له‌كاتێكدا كه له سایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز مسته‌فا كازمیداو له ماوه‌ی ته‌نها دوو ساڵی رابردوودا به ده‌یان پێشێلكاریی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی له‌دژی پێكهاته‌ی كورد له‌ناوچه كوردستاییهكاندا رووده‌دات و تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون؟ چۆن ئه‌كرێ دیالۆگی نیشتمانی له‌سایه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراوی به عهرهبكردنهوهی ناوچه كوردستانییه‌كاندا به‌ڕێوه‌بچێت و كورده‌كان له‌سه‌رو ماڵ و ئایندهی خۆیان دڵنیا نه‌بن و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان داگیر بكرێت و ناچار به چۆڵكردنی زێدی باب و باپیرانیان ببن؟ ئه‌وه چ دیالۆگێكی نیشتمانییه كه كورد ته‌نانه‌ت مافی هاونیشتمانی بوونیشی نه‌بێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی مه‌حكوم بكرێت، ورده ورده، به‌و شاڵاوه ره‌شه‌ی به عه‌ره‌بكردن قایل و بێده‌نگ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌رنه‌كرێن و تووشی ره‌شبگیری و گرتن و ته‌نگ پێهه‌ڵچنین و گیچه‌ڵی میلیشیاكان و هێزه ئه‌منییه‌كان و عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی هاورده‌ی ناوچه‌كانیان نه‌بن؟ ئه‌وه چ دیالۆگێكی نیشتمانییه كه به رۆژی نیوه‌ڕۆ خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕه‌ك و شارۆچكه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان دوو سێ هێنده‌ی شارۆچكه‌و گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی ناو شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و خورماتوو و سنوری خانه‌قین بێت؟ لایه‌نه كوردییه‌كان، پێویسته له‌وه زیاتر خه‌ریكی پاڵپشتیی مه‌جانی و بێبه‌رابه‌ر نه‌بن بۆ هیچ هێزو گروپێكی سیاسیی عێراقی. به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه كه مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كانت دابین بكه‌یت نه‌ك ته‌نها پۆست و پێگه حیزبییه‌كان كه بابه‌تێكی ئهولهوی نییه. ناكرێت ئاستی ئه‌دای سیاسیی كورد به‌و ڕاده‌یه هه‌زیل و داوهشیوبێت و به‌های تهوقیتهكانی سیاسه‌ت و مانۆڕكردن نه‌زانێت و هیچ به‌رهه‌مێكی سیاسی و ستراتیژی نه‌بێت، ئه‌مه‌ی رووده‌دات به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوویی گه‌وره ئه‌خاته ئه‌ستۆی هێزه سیاسییه‌كانمان و زیانی گه‌وره‌ش له پێگه‌و نێوبانگ و سه‌نگی كورد ده‌دات له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دا، بگره ئاكام تیایدا كورد ده‌كرێته ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بۆڕبۆڕێنی ئه‌وانیترو ده‌ستكاریكردنی ته‌رازووی هێزی نێوانیان و هیچیتر.