Draw Media

 توركیا و مەترسییەكانی لەسەر عێراق

 توركیا و مەترسییەكانی لەسەر عێراق

2018-06-05 14:44:19


■ باقر جەبر زوبەیدی...


هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بە قوڵایی 27 كیلۆمەتری ناو خاكی عێراق و نزیكبوونەوەی لە چیای قەندیل هۆكاری پەیوەست بە ناوخۆی توركیا لە پشتەوەیە و پەیوەندیشی لە ئاڵنگارییەكانی ئێستای عێراقەوە هەیە.
لیرەی توركی چوار هێندە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەهای دابەزیوە، ئەوەش ئەنكەرە ناچاردەكات ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ بەغدا زیاتر بكات بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان و رووبەڕووبوونەوەی دابەزینی بەهای لیرە.
لە پەراوێزی ئەم ئاڵنگارییە ئابوریانەدا، مۆتەكەی پارتی كرێكارانی كوردستانیش هەیە كە توركیا لە ناو قوڵایی عێراقدا راوەدویان دەنێت، هەروەها مەترسی دامەزراندنی ناوچەیەكی دابڕێنراویش لەسەر سنوری هاوبەشی هەردوولا " شەنگال" ، هاوشێوەی عەفرین لە ئارادایە، كە ئەو هێڵە توركیە لە هەولێرەوە درێژدەبێتەوە هەتا كەناری دەریای سپی ناوەڕاست و بە چاودێری ئەمریكا.
ئەم ئاڵنگارییە هەنوكەییانە پێویستیان بە ئامادەگییەكی راستەقینەی حكومەت هەیە، بۆئەوەی دانایانە ئەو دۆسیانە چارەسەربكات لە بەرژەوەندی گەلەكەمان و سەروەریی و نیشتمانیی و نابێت وەك وشترمرغ سەرمان لە ناو لمدا بشارینەوە.!
بەڕێوەبردنی دەوڵەت هونەر و زانست و بەرژەوەندییە، پێویستە بە دانایی و شێڵگیری زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو شەپۆلە ئەتاتوركییە سەرلێشێواوەدا بكەین، قەیران لەگەڵ توركیا لەوانەیە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت قورس بكات و ئەگەر پێكیشبهێنرێت زۆر بەردەوام نابێت.!
تینوكردن بەڕێوەیە، دوو هێندەش دەبێت ئەگەر بە هێمنی و واقعیانە مامەڵە نەكەین و گەلەكەمان لە مەترسییەكانی قۆناغی داهاتوو بەدوور نەگرین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand