عێراق، به‌ره‌و (ئاژاوه‌ی خوڵقێنه‌ر)..!
2022-07-04 15:49:02
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
دیمه‌نی سیاسیی ئێستای عێراق، زۆربه‌ی هێزه عێراقییه‌كانی ناچار به چاوگێڕانه‌وه به گره‌و و گریمانه‌كانی خۆیان كردۆته‌وه. زۆر سیناریۆ دانرابوون كه وڵاته‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ببێت، به‌ڵام ره‌وتی سه‌در هات و هه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كدا هه‌ڵگێڕایه‌وه.
بێگومان هێشتا زووه قسه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه دراماتیكییه بكرێت كه گۆڕه‌پانی سیاسی به‌خۆوه‌ی بینیوه، جارێ زووه كه مرۆڤ داوه‌ری به‌سه‌ر سیناریۆكانی داهاتوودا بكات، به‌تایبه‌تی كه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در، نه هه‌ڵچوونێكی سیاسییه، نه له‌روانگه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیشه بۆ هاونیشتمانیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به مانای نه‌شاره‌زایی یان كه‌م ئه‌زموونییش نییه وه‌ك به شێوه‌یه‌كی ڕه‌مه‌كی ئه‌م ره‌وته‌ی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی رووده‌دات، گه‌وره‌تره له چاوه‌ڕوانكراو، راسته زۆرجار نائومێدی سیاسی په‌خش ده‌كرێت، یان ره‌شبینیی گه‌وره له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژی وڵاته‌كه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، به خه‌مڵاندن و پێشبینیكردنی ناخۆشیش راڤه‌ی حاڵی وڵات ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان، به‌دیاریكراوی، هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستا به پێوانه‌ی ئه‌م بۆچوونه سایكۆلۆژییانه، ناپێورێن.
ئه‌وه‌ی دادێت، به مانای روونی وشه، نزیكه له‌وه‌ی كه له رووی تیۆرییه‌وه، پێی بوترێ: هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌ی خوڵقێنه‌ر Creative Chaos، ئه‌و تیۆره‌ی كه پێیوایه كاتێك كه كۆمه‌ڵگه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ئاژاوه، ئاژاوه‌یه‌ك كه خۆی له توندوتیژییه‌كی زۆر‌و خوێنڕشتندا ببینێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه بتوانرێت ترس و بیمێكی گه‌وره له لای جه‌ماوه‌ر دروست بكرێت، ئه‌وا هه‌ر ئه‌و ده‌مه ده‌توانرێت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه جارێكی تر بونیاد بنرێته‌وه‌و به شوناسێكی نوێ-ه‌وه دابڕژرێته‌وه كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان بكات.
له‌سه‌ر بنه‌مای زۆر ئاماژه، ئه‌مڕۆ عێراق، وای لێهاتووه له‌سه‌ر مه‌نجه‌ڵێك وایه بۆ كوڵاندن و پێگه‌یاندنی بۆ هه‌لومه‌رجێك كه تیایدا ئاژاوه‌ی خوڵقێنه‌ری تێدا رووبدات. سه‌درییه‌كان كه به‌رپرسیارێتی سیاسی نه له حكومه‌ت و نه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشدا قبوڵناكه‌ن و به 100.000 چه‌كداره‌وه خۆیان وه‌ك به‌شێك له به‌رهه‌ڵستكارێكی میللی ئه‌ناسێنن، ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندازیاری كوڵانی ئه‌و ههلومهرجهو، عهررابی و روژاندنی ئه‌و ئاژاوه خوڵقێنه‌ره، له كۆتاییشدا گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت كه هه‌ر خۆیان، به‌بێ كه‌سی تر، كۆنترۆڵی بارودۆخی وڵات و هاوڵاتییش بكه‌ن.
ئه‌م نزیككارییه بۆ ئایندهی عێراق، به‌زمانی ئه‌ستێره‌ناسی و فاڵگرتنه‌وه نییه له‌ئاست نیازی سه‌درییه‌كان، به‌ڵكو، به ڕسته‌یه‌ك، خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییه بۆ ئه‌و بژارده مومكینه‌ی ئێستای سه‌درییه‌كان دوای كشانه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌و بژارده‌یه‌ی كه بۆته تاقه رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی كارایی بۆ ئه‌و ره‌وته.
سه‌درییه‌كان وه‌ك چۆن ته‌واو ده‌یانزانی كه ناتوانن حكومه‌ت پێك بهێنن و، ئۆپۆزسیۆنێكی گوێلێگیراوی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بن، ئاوهاش ئه‌زانن كه له‌م هاوكێشه قورسه‌دا به‌سه‌لامه‌تی و به‌بێ قوربانی ده‌رناچن، بگره بێ هیچ گومانێك ده‌كرێنه ئامانج، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی میللی یهكلاكردهوهو له‌سه‌ر ریشاڵی تووڕه‌یی شه‌قام یاری بكه‌ن و له‌رووی سیاسیه‌وه بیقۆزنه‌وه، له‌وه‌ش خراپتر، ره‌نگه سه‌ركرده‌و چالاكوانه‌كانیان ده‌ستگیر بكرێن و پیاده‌كردنی كاری سیاسی‌یان لێ یاساغ بكرێت، بۆ نا؟!، ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی پاكی لاوانی خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نی له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی عه‌بادی و عه‌بدولمه‌هدی و ئێستای كازمییش، له‌خوێنی خۆیاندا گهوزێنرابن، چ رێگره له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامان و چالاكوانانی ئه‌م ره‌وته‌ش به‌بیانووی پاراستنی ئاسایش و ئارامییه‌وه، بكرێنه ئامانج؟
هه‌ر بۆیه لێره‌داو به رسهیهك ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و بژارده‌یه‌ی باسكرا، به كردار وه‌ك بژارده‌یه‌كی چاره‌نووسساز وایه، بگره ره‌نگه روودانی دوو ئاقیبه‌تی له‌سه‌ر بوه‌ستێت بێ هیچ ئاقیبه‌تێكی تر: یان ئه‌وتا، ئه‌م ره‌وته، ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كی كوشنده، یان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌و ركابه‌ره‌كانیان تێكده‌شكێنن.
* توێژه‌ر له ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی ACNS