له ناودان، خەیاڵدانێکی فاشییانە
.gif)
2022-06-20 20:02:08
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
چۆن ئه‌و خولیا فاشییه له‌ناو سیاسه‌تی كوردیدا كۆتایی پێبهێنین، كه له ململانێی سیاسی‌دا، بهخهیاڵدانی له‌ناودانی یه‌كتر، كارده‌كات؟ چۆن ئه‌م مه‌ترسییه جڵه‌و بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ململانێی ئاشتییانه له‌نێوان هێزه‌كانماندا هه‌بێت، هه‌م-یش ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك زاده‌ی ئه‌و ململانێیه، ئه‌گه‌رێكی ئاسایی و مومكین بێت؟
ئه‌م پرسیارانه له واقعی سیاسیی كوردستاندا، چاره‌نوسسازن، چونكه ره‌گه‌زی فاشییانه، كه‌م و زۆر، له سیاسه‌تی زۆربه‌ی هێزه كوردییه‌كاندا، هه‌یه. ئه‌وان، زۆرجار، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له ره‌فتاری سیاسیی یه‌كتر تووڕه‌ن، بوونی یه‌كترییان لێ ده‌بێته بار‌و به‌ڵا!، هه‌ندێجار، ته‌نانه‌ت ده‌گه‌نه ئه‌و تێزه مه‌ترسیداره‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا "تاقه چاره‌سه‌ر" ته‌نها كۆتایی پێهێنان و له‌ناوبردنه..!.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له ئه‌ده‌بیاتی نوسراو، زانیاریی دزه‌كردووی ناو كۆبوونه‌وه حزبییه‌كان، شایه‌تیدانه مێژووییه‌كانی شایه‌تحاڵانی ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی، بپشكنیت، نموونه‌ی تێزی په‌ڕگیرانه‌ی وه‌های زۆری تێدا ده‌دۆزیته‌وه!، به‌تایبه‌تی كه، له‌هه‌موو حزبێكدا، ئه‌گه‌ر باڵی هه‌ڵۆو سه‌ربازییش بوونی نه‌بێت، ئه‌وا، لانیكه‌م، ده‌نگی په‌ڕگیرو هه‌ندێجاریش بڕیاردهستی شه‌ڕانگێزی له‌و فۆرمه هه‌یه كه له‌ململانێی سیاسی‌دا، به خه‌یاڵدانی له‌ناودان بیر له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ركابه‌رانی سیاسی‌دا ده‌كاته‌وه!، به‌تایبه‌تی كه هه‌ندێجارو له‌هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا، كه تیایدا ململانێی ئاشتییانه ده‌گاته بنبه‌ست، خۆبه‌خۆ ئیتر، ئه‌و خه‌یاڵدانه فاشییه، ره‌واجی خۆی په‌یدا ده‌كات!.
ئه‌و ره‌واج وه‌رگرتنه، ئه‌گه‌ر كاتی و تێپه‌ڕیش بێت، به ته‌نها به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی، له‌هه‌ندێ چركه‌ساتی مێژوویی‌دا، كه ره‌شبینی و هه‌ڵچوون باڵ به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كاندا ده‌كێشن، ببێته خه‌یاڵدانی گشتیی حزبی كوردی، ببێته قه‌ناعه‌ت و بڕیاری بڕیاربه‌ده‌ستان، به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه بچینه‌وه ناو ده‌ورانی تری به‌ریه‌ككه‌وتنی ناوخۆی خوێناوییه‌وه، چ جای بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد، كه به‌هۆی دابه‌شبوون و بێ قه‌واره‌یی و پیلانی دوژمنانه‌وه، به ئه‌ندازه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا، شه‌ڕی ناوخۆیی كردووه!، لانیكه‌م له‌سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته كوردییه‌كانه‌وه: ئه‌رده‌ڵان (1169-1867ز)، بابان(1649-1851ز)، به‌هدینان (1376-1843ز)، هه‌كاری سه‌ده‌ی شازده، سۆران (1816-1838ز) و زۆری تریش، كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كتر روخان!، تا ده‌گاته براكوژییه‌كانی شه‌سته‌كان و ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیستیش!.
بێگومان، ئه‌و قه‌ده‌ره شوومه، وه‌ك برینێكی وجودی و سایكۆلۆژی، له‌ناخی هه‌موو مرۆڤێكی كورددا ماوه‌ته‌وه‌و، هۆشیارییه‌كی دووفاق-ی بۆ دروستكردووه!، له‌سه‌رێكه‌وه، به‌وه بێدارى كردۆته‌وه كه شه‌ڕی خۆكوژی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی داگیركه‌راندایه، له‌سه‌رێكی تریشه‌وه، رقی مێژوویی به‌رامبه‌ر به خودی كوردبوون خۆی و تێكشكانی وجودی بۆ ده‌بوژێنێته‌وه!، بۆیه ده‌بینی، هه‌ندێجار، له‌گه‌ڵ هه‌ر گرژییه‌كی ناوخۆییدا، ده‌بێته‌وه به‌دێوه‌زمه‌و بگره سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌و دنه‌دان بۆ توندتیژی و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر!.
به‌كورتی، خه‌یاڵدانی له‌ناودان، خه‌یاڵدانێكی فاشییانه‌یه، فاشییهتیش، پێش ئه‌وه‌ی پیرۆزكردنی ده‌وڵه‌ت، ناسیۆنالیزمێكی ره‌گه‌زپه‌ست، ره‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و فره‌یی Pluralism، باڵاده‌ستیی سیسته‌مێكی سته‌مكار، مه‌زنكردنی خواهانه‌ی رێبه‌ر، نه‌هێشتنی ئازادیی ئابوری و سڕكردنی چینه‌كان بێت، ئایدیۆلۆژیایه‌كی تۆتالیتێره، ره‌فتارێكی حزبییانه‌ی په‌ڕگیره‌و، ئه‌زموونه كاره‌ساتباره‌كانی، له‌و كاتانه‌دا، ده‌رده‌كه‌ون كه شوێنكه‌وتووانی ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات.
واته فاشیزم، هه‌ر ته‌نها له‌حزبی حوكمڕاندا خۆی نمایشناكات، به‌ڵكو له‌حزبی بهرههڵستكاریشدا!، به‌ڵگه‌ش هه‌ردوو ئه‌زموونی فاشیزمی ئیتاڵی و نازیزمی ئه‌ڵمانییه كه هه‌ردووكیان، پێشتر، وه‌ك هێزی به‌رهه‌ڵستكاربوون، جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییان پێكدههێناو هه‌ردووكیشیان به هه‌ڵبژاردن گه‌شتنه په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات!، فاشیه‌كانی ئیتاڵیا له (1921ز)و نازیزیهكانیش له (1932ز)، بۆیه ده‌بێ له‌ئه‌زموونی كوردستاندا، پێش ئه‌وه‌ی، به‌سه‌ر هێزی ده‌سه‌ڵاتدارو بهرههڵستكاردا، دابه‌ش ببین، هه‌موومان له‌به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی دژایه‌تیكردنی توندوتیژی و خه‌یاڵدانی له‌ناودان بین كه خه‌یاڵدانێكی فاشییانهیهو به‌كاره‌ساتی گه‌وره بۆ گه‌لان ته‌واو ده‌بێت.
...
توێژەر لە ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS
