ئیمەنوێل ماکرۆن لەبەردەم شکستی هەڵبژاردندایە.
.gif)
2022-06-03 17:07:47
د.دارەوان حاجی حامید.
دوای ئەوەی ماکرۆن توانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا بەرێتەوە و ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار، بەڵام هەڵبژاردن لە فەرەنسا هاوشێوەی هەڵبژاردنی ئەمریکا نیە، بە پێ دەستوری فەرەنسا، بۆ ئەوەی کابینەی حکومەت پێکبهێنیت، دەبێت زۆرینەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەریتەوە. کورسیەکانی پەرلەمانی فەرەنسا ( ٥٧٧ )کورسیە و هەرحزبێک بیەوێت کابینەی نوێ پێكبهێنێت پێویستی بە ( ٢٨٩ ) ئەندام پەرلەمانە.
چەند لیستێک کێبڕکی بەدەست هێنانی کورسیەکانی پەرلەمان دەکەن و ئەوانەی چانسی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسایان هەیە
-لیستی (یه‌كێتی نوێی میللی و ئیكۆلۆژی سۆشیال) بریتیه له‌هاوپه‌یمانی چه‌په‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی جانلیوك میلانشۆن، له‌نێوان (ئه‌نسومی ،ئه‌وروپای ئیكۆلۆژی سه‌وزه‌كان،پارتی سۆشیالیست،پارتی كۆمۆنیست) ئەمانە چەپەکانی فەرەنسان و دەستەخۆشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانن، بەڕێژەی ٣٤ پۆینیت ٨ لەپێش تەواوی لیستەکانی ترەوەن و ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنن، سەرۆک وەزیران و تەواوی وەزیرەکانی نوێ حکومەتی فەرەنسا لە چەپەکان دەبەن.
-لیستی (پێكه‌وه) هه‌موو ئه‌و حزبانه له‌خۆكۆده‌كاته‌وه،كه‌زۆرینه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئێستای فه‌ڕه‌نسادا،ئه‌وانیش حزبی (ئۆریزۆن)ی ئیدوار فلیپی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ماكرۆن و (مۆدێم) بزوتنه‌وه‌ی ناوه‌ندی دیموكراسی سه‌ربه فرانسوا بایرو وه‌زیری پێشووی كۆماره‌یه‌كان، بەپێ ڕاپرسیەکان ڕێژەی سەرکەوتنیان لەسەدا ٣٢ پۆینت ٦ و بەپێ ڕاپرسیەکان ، ماکرۆن ناتوانێت سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا و وەزیرەکانی تری حکومەت پێک بهێنیت و دەبێتە سەرۆکێکی بێ دەسەلات لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەیدا.
سه‌رۆك كۆماری تازه‌هه‌ڵبژێردراو، پێویستی به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌رلیستی (پێكه‌وه) هه‌یه له په‌رله‌مان ،بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن وبڕیاریانه‌ی كه له‌شیوه‌ی پڕۆگرامێكدا،له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌نگداندا بۆهه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیازی كردوه بۆ فه‌ڕه‌نسیه‌كان وهه‌رله‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وپڕۆگرامه‌ش فه‌ڕه‌نسیه‌كان جارێكیترمتمانه‌یان بۆگه‌ڕانده‌وه،بتوانێت جێبه‌جێیانبكات.
حزبه‌كه‌ی ئیمانیول ماكرۆن (كۆماربه‌ڕێوه‌یه) هه‌ردوای دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن بۆسه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ،ناوی حزبه‌كه‌یان له كۆماربه‌ڕیوه‌یه گۆڕی بۆ حزبی ( ژیانه‌وه) بۆئەوەی بتوانێت چەند هاوپەیمانەتێک پێک بهێنیت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له میداكان پێده‌چێت كه ئه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زیران ژنبێت بۆ حكومه‌تی داهاتوی وڵات،ناوی چه‌ند ژنێك له چه‌پ وكۆماریه‌كان له میدیاكاندا به‌رچاوئه‌كه‌وێت بۆپۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێ ماكرۆن، تائێستا ته‌نها یه‌كجارژنێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت ئه‌ویش ئێدیت كرێسییون بوو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی فرانسوامیتراندا.
له‌حاڵه‌تێكیشدا ڕۆژی 19ی حوزه‌یران ،یه‌كێك له فراكسوێنه‌كانی ئۆپۆزیسییون،سه‌ركه‌وتوبوو ئه‌وا له‌وحاڵه‌ته‌دا ماكرۆن ئه‌و حكومه‌ته نوێیەی كه ته‌نها مانگێك ته‌مه‌نی ئه‌بێت، جارێكی‌تر هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه وبانگه‌شه‌ی سه‌رۆكی لیستی براوه ئه‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و داوای لێئه‌كات کابینەی نوێ حکومەت پێک بهێنیت و په‌رله‌مان بكه‌وێته‌وه كاروسیستەمی (كۆها بیتا سیون) دێته‌پێشه‌وه.
(كۆها بی تا سیون) برێتییه له‌شێوازێكی ئیجباری حكومڕانی له‌لایه‌ن دوولایه‌نی سیاسی دژبه‌یه‌ك، سه‌رۆكی حكومه‌ت لیسته‌كه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست ئه‌هێنێت وپشتگیری له سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌گرن وسه‌رۆك كۆماریش به‌ته‌نها خۆی به‌بێ پشتگیری زۆرینه له په‌رله‌مان ئه‌مێنێته‌وه. ،به‌ڵام به‌ناچاری ئه‌بێت پێكه‌وه بگونجێن وحوكمی وڵات بكه‌ن ،سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵات وبڕیاره‌كانی لاوازئه‌بێت به‌ڵام پێویستیشه پێكه‌وه بگونجێن بۆ ئەوەی حوکمی وڵات بکەن.
له ڕابوردوودا سێ جارله‌وشێوه حکمڕانیە له ماوه‌ی ٥ مین سیستمی ده‌ستوری فه‌ڕه‌نسادا ڕویداوه،،
ساڵی 1986بۆ1988،فرانسوامیتران، سۆشیالیست و جاك شیراك سه‌رۆكی حكومه‌تی (ئێڕ،پی،ئێڕ) ی ڕاسته‌كانی ئه‌وكاته و كۆماریه‌كانی ئێستا.
ساڵی 1993بۆساڵی1995فرانسوامیتران سۆشیالیست وئیدواربه‌له‌دویرسه‌رۆكی حكومه‌تی (ئیو،ئێم،پی)ی ئه‌وكاته وكۆماریه‌كانی ئێستا.
ساڵی 1997بۆ2002جاك شیراك ،كۆماریه‌كان و لییونێل جۆسپان سه‌رۆكی حكومه‌تی سۆشیالیست.
هه‌ركاتێك سه‌رۆك كۆماربڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیدابێت هه‌ڵبژاردن دوباره كراوه‌ته‌وه بۆ زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مان ،بێگومان بڕیاری هەڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پاش ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌وڵه‌ت وسیاسه‌ت یان له‌په‌رله‌مان ڕوئه‌دات ،سه‌رۆك كۆمار ناچارئه‌بێت بڕیاری له‌كارخستن وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بدات.
له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆسه‌رۆكایه‌تی له ٥ مین سیستەمی كۆماری فه‌ڕه‌نسادا سه‌رۆك كۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوتوانیویه‌تی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانیش له په‌رله‌مان مسۆگه‌ربكات ،به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌مجاره شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وڕه‌نگه‌جیاوازبێت.
له‌حاڵه‌تی كۆها بیتا سیوندا ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان هه‌ردوو به‌رپرسی باڵای ده‌وڵه‌ت،به‌پێی ده‌ستور دابە‌شكراوه به‌ڵام هه‌ردووكیان پابه‌ندن به پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كگرتوویی خاكی نیشتمان وپابه‌ندن بە پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و نیشتمان له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی تاكی وحزبیدا ئه‌بێت وهه‌ردووسه‌رۆك ستراتیژی باڵای ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رئاستی جیهانی دەپارێزن.
چه‌په‌كان له‌به‌ر یه‌ك نه‌گرتنیان ونه‌بوونی هاوپه‌یمانی نێوانیان،له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییدا شكستیان هێنا ،پارتی سۆسیالیست شکستی هێنا، ئه‌وه‌ی توانی نزیك بێته‌وه له سه‌ركه‌وتن وته‌نها به ٤٠٠ هه‌زار ده‌نگ نه‌یتوانی بچێته خولی دووه‌مه‌وه حزبه‌كه‌ی جان لیوك میلانشۆن بوو (ئه‌نسوومی) چۆكنه‌دریان یاخیبوون.
به‌پێی زۆرله شرۆڤەکاران بۆچونیان وایە ژان لویک میلانشۆن توانی دووباره چه‌په‌كان بخاته‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی و ترس بخاته دڵ وده‌روونی پۆپلیسته‌كان وكۆماریه‌كان وڕاسته تووندڕه‌وه‌كانه‌وه، جگه‌له‌مه‌ش میلانشۆن توانی ژماره‌یه‌كی زۆرله چینی هه‌ژاروبێده‌رامه‌ت وکرێکارەکان له‌گه‌ڕه‌كه شه‌عبیه‌كان هانبدات بچن بۆده‌نگدان ،هه‌رچه‌نده چه‌په‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا نه‌یانتوانی یه‌كبگرن هه‌رئه‌وه‌شبوو چه‌په‌كان نه‌گه‌یشتنه خولی دووه‌مه‌وه،به‌ڵام ئێستا بۆ خولی سێیه‌م واته بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت وزۆرینه له په‌رله‌مان ،له سایه‌ی میلانشۆن ولیستی (یه‌كیه‌تی نوێی میللی وئه‌وروپای ئیكۆلۆجی سه‌وزه‌كان وپارتی سۆسیالیست وپارتی كۆمۆنیست) له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا وبه لیستێكی هاوبه‌ش وبه‌هێزه‌وه به‌شداری له‌و ده‌نگدانه ئه‌كه‌ن، ته‌وژمی شه‌پۆلی چه‌په‌كان له‌فه‌ڕه‌نسا بۆته مایه‌ی گرنگیپێدانی میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا وئه‌وروپا.
ئێستاش به‌پێی هه‌موو ڕاپرسییه‌كان فراكسیونی یه‌كیه‌تی نوێی میللی وئێكۆلۆژی وسۆشیال،جانسی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
خۆئه‌گه‌رجانلیوك میلانشۆن سه‌ركه‌وتووبێت له‌م یه‌كیه‌تیه‌دا،ئه‌وا ئه‌بێته دووه‌م كه‌سایه‌تی چه‌پ دوای فرانسوامیتران ،كه توانیبێتی چه‌پاكان له به‌ره‌یه‌كدا كۆكاته‌وه وسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت وببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت.
من وەک لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسا دەخوازم چەپەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنن لەبەرئەوەی لەم کاتەدا و پێشتریش باشترین پەیوەندیان هەبوە لەگەڵ یەکێتی و بەشەخسیش زۆربەیان دەناسم و کۆتاجاریش مانگی ٢ ی ئەم ساڵ نەجات ڤالۆ بلکاسم هێنایەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، ئەگەر سەرکەوتنیش بەدەست بهێنن دڵنیام کە بۆ یەکێتی باشتر دەبێت ، بە دڵنیانەوە وڵاتی فەرەنسا هەمیشە پشتوانی هەریمی کوردستان بوە، خۆ ئەگەر چەپەکان سەرکەوتن بەدەست بهینن، ئەوا بۆ هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان باشتر دەبێت لەبەئەوەی دەستەخۆشکی تەواوی چەپەکانی فەرەنسا و ئەوروپایە.
