سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆچی پۆتین بڕیایدا غازی وڵاتەکەی بە ڕۆبڵ بفرۆشێ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 نیسان 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

ئومێد قه‌ره‌داخی

غاز سەرچاوەیەکی هەرە گرنگی وزەیە لە ئەوروپا، بە تێکڕا 40% سەرجەم غازی بەکارهاتووی ئەوروپا لە ڕوسیاوە دابین دەبێت، هەندێک وڵات بەڕێژەیەکی ئێجگار زۆر پشت بە غازی ڕوسی دەبەستن، بۆ نموونە ئەڵمانیا بەڕێژەی 64% غازی ڕووسی بەکاردەهێنێت، ئیتاڵیا بە ڕێژەی 43%، ئەمانە ڕێژەی ئێجگار بەرزن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا غازی ڕوسی بەدیلی نییە، غازی شل چوار ساڵی دەوێ، قەتەر دوو ساڵی پێویستە عاز ڕەوانەی یەکێتی ئەوروپا بکات، ڕوسیا ئەم ڕاستیە باش دەزانێت بۆیە بڕیاری داوە تەنها بە ڕۆبڵ بیفرۆشێت ، ئامانجی پۆتین ئەمانەی خوارەوەیە:

یەکەم : فرۆشتنی غاز بە ڕۆبڵ، واتە ناچارکردن ئەوروپا تا خواستێکی زۆریان لەسەر ڕۆبڵ هەبێ، زیادبوونی خواست لەسەر ڕۆبڵ واتە بەرزبوونەوەی نرخی ڕۆبڵ، بەمەش ڕۆبڵ لە مەترسی داڕوخانی بەهاکەی دەپارێزێت

دووەم: لەپێناو کڕینی غاز ، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمپانیاکانی بواری وزە لە ئەوروپا ناچار ئەبن مامەڵە ڵەگەڵ بانکی ناوەندی ڕوسیابکەن،ئەمەش شکاندنی یەکێک لە قورسترین ئەو سزایانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانێتی کە بەسەر ڕوسیادا سەپاندویانە

سێیەم: ڕوسیا خوازیاری ئەوەیە ئەم بڕیارەی بکات بە مۆدێل کە وڵاتە بەهێزەکان بازرگانی دەرەکیان بە دراوی نیشتیمانی ئەنجام بدەن، بەتایبەت بۆ وڵاتیکی وەک چین زۆر دەمێکە چاوی لەوەیە دراوی وڵاتەکەی بکات بە بەدیلی دۆلاری ئەمریکی بۆ بازرگانی دەرەکی

چوارەم: ئەگەر ئەمە ببێت بە مۆدێلێک چین ،بەریتانیا و هەندێک ئابووری بەهێز دوبارەی بکەنەوە، بەدڵنیاییەوە زیانێکی گەورە بە پێگەی جیهانی دۆلار و ئابووری ئەمریکا دەکەوێت، کەوتنی پێگەی دۆلار دەستپێکی سەردەمێکی تازە دەبێت لە پەیوەندییە ئابووییە جیهانییەکاندا

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە