سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لانەی جاسووسان..!

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئازار 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

توانا ئەمین
عێراق سەروەری نییە، کێ بییەوێ بێت؛ مۆڵەتی ناوێ دێت و لێرەیە... لانەی جاسووسانە؛ چون ئیتڵاعات هەیە، میتیش هەیە، موخابەراتی عێراقیش هەیە، موساد و سی ئای ئەی و سیخوڕی ڕووسی و بەریتانی و ئەڵمانی و فەرەنسی و هوڵندیش لێرەن، هەر لەم شارە کوردیانەی من و تۆ تێیاندا دەژین. ۱٠ ساڵ لەمەوپێش ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکارییم لەسەر دۆخی ئاسایشی کوردستان خوێندەوە؛ کە دەڵێ زیاتر لە ۳٥ دەوڵەت سیخوڕیان لە سلێمانی و هەولێر هەیە!
لە مەملکەتێکی ئاوا پڕ لە سیخوڕدا کەس سەلامەت نییە، جا لە خوارەوە بێت یان لەسەرەوە... موشەکبارانکردنەکەی دوێنێ شەوی هەولێر لە لایەن ئێرانەوە کە خۆی باڵوێزخانەی لێرە هەیە! ئاماژەیە بۆ ئەو ڕاستییەی؛ پاڵەوانە سیاسییەکانی کورد ئەفلام کارتۆنن، ئەنیمەیشنێکن کە تەنها ڕووە و ئێمەی خەڵکی ڕەشوڕووت خۆیان وەک شێر نمایش دەکەن، ئەگەرنا ڕووەو دەرەوە ڕێویەکی ڕیوڵەی تۆقیوون... ئەو موشەکانەی دوێنێشەو ڕووە و سەری ڕەش یان دەباشانیش بایە، هەروەک ئێستا وا دەبوو..
لانەی جاسوسانە، ئێرە نیشتیمان نییە، نیشتیمان کەی وایە..؟!

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ