سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەبارەی بڕیارە چاوەروانكراوەكەی سبەی پەرلەمان دژی دادگای فیدراڵی

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئازار 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فەرمان ڕەشاد
كاتێك ڤۆڵتێر دەچێتە بۆرسەیەك لە لەندەن دەبینێ مەسیحی و جولەكە و مسوڵمان پێكەوە بێ كێشە مامەڵە لەگەل یەك دەكەن، قسە بەناوبانگەكەی دەكات كە دەلێت كە باسەكە دێتە سەر پارە هەمووان لەسەر یەك دینن، بێ دینیش تەنها ئەوانەن موفلیسن.
ئینجا ئەو حیزبانەی خۆشمان پێشتر یەكێك لە دادگای فیدراڵی دەخوێند، ئەوی تر پشتگیری دەكرد، یەكێك دەیگوت سەربەخۆیە، یەكێك دەیگوت كرێگرتەن، هەردوو لا دژ بەیەك هانایان بۆی دەبرد، بەڵام دواجار كە گەیشتە هێلی سورییان كە پارە و نەوتە، ئیتر بونەوە هاوسەنگەر و قەوانە كۆنەكەی یەكڕیزیان لێدایەوە،  سبەی چوارشەممەش بریارە پێكەوە لە پەرلەمانی كوردستان دژ بە بریارەكەی دادگای فیدراڵی پرۆژە بریارێك پەسەند بكەن، پەرلەمانێك (بەتایبەت سێ فراكسیۆنەكەی پێكهێنەری حكومەت) كە خۆیان گرێبەستە نەوتیەكانیان نەبینیوە، هیچ شتێكی ئەوتۆش جگە لە راپۆرتەكانی دیلۆیت لەبارەی هەناردە و داهاتی نەوت نازانن، ئەو یاسایەی لەبارەی نەوت و گاز لەو پەرلەمانە دەرچوە حكومەت كەمترین پابەندی پێوە هەبوە، كەچی بەبێ مەرج دەنگ لەبەرژەوەندی بریارەكەی حكومەت دەدەن دژ بە دادگای فیدراڵی، لانی كەم دەبوو بیكەنە مەرج كە پێویستە گرێبەستەكان لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرابكرێن، وەڵامی ئەو پرسیارەی خەڵك بدەنەوە كە بۆچی سەرەرای ئەوەی نەوت گران دەبێت كەچی مووچە زیاتر دوادەكەوێت؟ بۆ  خەڵكی روون بكەنەوە و بیسەلمێنن بۆری نەوتی كوردستان    لە بەرژەوەندی خەلكە بەسەربەخۆیی بەردەوام بێت، كارەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش بەگوێرەی یاسا و رێساكانی پەرلەمانە، بۆ ئەوەی ڕووتان بێت بەخەڵك بڵێن بۆچی بەرگری لە حكومەت دەكەن و دژی دادگای فیدراڵی دەوەستنەوە.
 ئەو دەنگدانەی سبەی و شایەتیە بۆ مێژووتا دەمێنێتەوە، چونكە دوای ئەوە  ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، رەنگە   دیسان مووچە و باری دارایی خەڵك بخاتە تونێلێكی تاریكەوە، ئێوەش بەشێك دەبن لە هۆكارەكانی ئەو دۆخە.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ