سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مەسەلەی ”ئیش“ و ”ئیشکەربوون“ لە کوردستاندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەریوان وریا قانع
سەرنجێکی کورت لەسەر دۆخی جوتیاران لە ھەرێمدا

”لادێ“، ”گوند“، ”جوتیار“، ”ئیش“، ”پەیوەندیی نێوان لادێ و شار“، ھتد... کۆمەڵێک چەمکن کە لە دوای پەلامارەکانی ئەنفالەوە مانایەکی ئەوتۆیان لە کۆمەڵگای ئێمەدا نامێنێتەوە. زۆربەی ھەرەزۆری لادێکانی کوردستان نەک تەنھا پەلاماردران، بەڵکو لە ڕووی فیزیاییەوە بوونیان نەما و لەسەر نەخشە سڕانەوە. ”جوتیار“ خۆشی وەک بکەرێکی سۆسیۆلۆژیی تایبەت بوونی نەما، ئەوانەیان کە کوژران، کوژران و ئەوانەشی کە نەکوژران لە کۆمەڵێک”ئۆردوگا“دا کۆکرانەوە و گەمارۆدران، نەک تەنھا لە ”جوتیاربوون“ خران، بەڵکو فۆرمە ھەرە سەرەتاییەکانی مرۆڤبوونیشیان لێسەندرایەوە. بە مانایەکی دیکە پەلامارەکانی ئەنفال ھەم ژینگە مادییە لادێیی و گوندییەکەی لەسەر نەخشە سڕیەوە، ھەم بکەرەکانی ناویشی لەناوبرد. بەمەش بۆشاییەکی سۆسیۆلۆژیی ھێجگار گەورەی لە کوردستاندا دروستکرد. ئەو پەیوەندییە سروشتیی و مرۆیی و کۆمەڵایەتییەی کە لادێ بە شارەوە گرێئەدات و ئەو ھاوسەنگییەی لەنێوان شار و لادێدا دروستدەبێت، کە زۆرجار بەرھەمی کاری چەندان سەدەیە، تێکدراو و بەتەواوی سڕایەوە. بە کردەوە لە دوای ئەنفالەوە کوردستان بریتیبوو لە چەند شارێکی کەم و کۆمەڵێک ئۆردوگای گەورەی کۆکردنەوەی بەزۆری خەڵکەکانی دەرەوەی شارەکان. یەکێک لە ئاکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە لەناوچوون و سڕینەوەی چەمکی ”کار“ یان ”ئیش“ و سڕینەوەی ئەو فۆرمەی مرۆڤبوون بوو کە لە ئیشکردنەوە ئاڵاوە. یەکێک لە پێناسە گرنگەکانی ئینسان ئەوەیە کە بوونەوەرێکی ئیشکەرە. بۆیە بەعس لە ئەنفالدا بە زۆر مانا بەشە ئیشکەر و خۆژیەنەکەی کۆمەڵگای ئێمەی وێرانکرد و ”ئیشکردنی“ وەک بەشێکی گرنگیی شوناسیی ئینسانبوون لە مرۆڤی ئێمە سەندەوە.
لە دوای ڕاپەڕینیشەوە ھەوڵێکی عەقڵانیی پلانبۆداڕێراو و ستراتیژێکی بیرلێکراوە بۆ سەرلەنوێ بیناکردنەوەی ئەو دۆخە بوونی نەبوو. بەڵکو بە پێچەوانەوە درێژە بەو دۆخی لە ئیشخستنەی مرۆڤی ئێمە بەردەوامی پێدراو بەشێکی زۆری خەڵکانی ناو ئۆردوگا زۆرەملێکان کرانە موچەخۆری حیزب و لەناو ھێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حیزبدا جێگەیان بۆکرایەوە. لەم ڕێگەیەوە درێژە بە ھێڵە سەرەکییەکانی ھەمان دۆخ درا کە بەعس بە ستراتیژیەتێکی جینۆسایدیانە دروستیکردبوو.
لەم دەیەی دواییەدا جارێکی تر لادێکان و جوتیاران دروستبوونەوە و ھاتنەوە ناو نەخشەی جوگرافیی و نەخشەی سۆسیۆلۆژیی کۆمەڵگای ئێمە. لەم دۆخەدا ئەوانەی کە دەبنەوە بە جوتیار و دەچنەوە لادێکانی کوردستان، جارێکی تر دەبنەوە بەو بەشە ئیشکەرە بچووک و نیمچە سەربەخۆیەی لە کۆمەڵگای ئێمەدا دروستدەبێتەوە. جوتیارانی کوردستان، لە زۆر سەرەوە، بەشە ئیشکەرەکەی ئەو کۆمەڵگایەن و ئەو توێژە کۆمەڵایەتییەن کە بەرھەمیان ھەیە و کار بە مانا ئابووریی و سایکۆلۆژیی و سیاسییەکەی ئەنجامئەدەن. بەڵام لەناو ئابوریی پڕ لە تاڵانی نەوت و لەناو سیستمی رەیعی پڕ ڵە دزیی و جەردەیی و گەندەڵیی کەموێنەی ھەرێمدا.
لەناو ئەم سیستمەدا دۆخێک دروستکراوە کە بەشە ئیشکەر و نیمچەسەربەخۆکەی ئەو کۆمەڵگایە، ئەوانەی بەرھەمێکیان ھەیە، مەبەستم جوتیارانە، نە دەتوانن بە بەرھەمی کارەکانیان بژیین، ”کار“کردنیان نە دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی دابینکردنی لانیکەمی دارایی و بژێویان، ”ئیشکردن“ ئامرازی دابینکردنی پێداویستتە سەرەکیی و سەرەتاییەکانی ژیان نەبێت، دۆخێکە، ھێما بۆ تاوانە ئابوریی و سیاسیی و ئەخلاقیی و ژیارییە گەورەکانی سیستمەکە دەکات. لەم سیستەمدا کەمینەیەک لەپاڵ ئابوریی نەوتدا بەبێ ”ئیش“ قەڵەودەبن و بەبێ ئەوەی ھیچ ”بەرھەم“ێکیان ھەبێت، خۆیان و نەوەکانیان بۆ ڕۆژگارێکی درێژ دەبن بە ملیۆنێر و خاوەن سەرمایەیەکی بێشومار، ئەوانەشی کە ئیش دەکەن و ڕەنج ئەکێشن و بەشدارن لە کردەی بەرھەمھێناندا، ناتوانن بە داھات و دەسکەوتی ئیشەکەیان بژین. ئەوەی ئەمڕۆ لە پەیوەندیدا بە جوتیارانی کوردستانەوە ڕڕووئەدات دەرئەنجامی ئەم ستراتیژ و ھاوکێشە وێرانکەرەیە. ستراتیژێک لەپشتییەوە سیستمێکی سیاسیی و ئابوریی و بیرۆکراسیی و میلیشیایی ئامادەیە، کە ئەوەی بەر لە ھەمووشتێک وێرانیدەکات ”ئیش“ە وەک چالاکییەک کە مرۆڤە بەھۆیەوە دەتوانێت خۆی بژیەنێت و ”مرۆڤی ئیشکەر“یشە وەک بوونەوەرێکی بەرھەمھێن کە بڕێکی زۆر لە ئازادییەکانی لەناو ڕەنج و ئیش و چالاکییەکانی خۆیەوە بێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: