سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نەوت بۆ وای لێهات؟!

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 نیسان 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د.کاروان حەمەساڵح 
ئەگەر چی ئەم نرخەی ئێستای نەوتی ئەمریکی نزمترین بەهای نەوتی ئەو ووڵاتەیە لە مێژوودا کە نەوتەکەی بە نرخی نێگەتیڤ بفرۆشرێت!
بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم نرخە بە شێوەیەکی کاتی لەم ئاستەدا دەبێت،

بە کورتی هۆکارەکان چی بوون!؟

ئەگەر چی هۆکارە سەرەکیەکە خاوبونەوەی جوڵەی پیشەسازی و ووزەیە لە جیهاندا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، 
بەڵام هۆکاری تەکنیکی و بابەتیش هەیە کە پەپوەستە بە خودی احتیاطاتی ووزە لە ئەمریکا، کە لە ئێستادا هەموو خەزانەکانی پربوون، وە چەندین ووڵات و شەریکاتی کریاریش بە هەمان شێوە، بە هۆی ئەوەی لەو ماوە کەمەی ڕابردوودا کە نرخی نەوت هەرزان بووە ، بڕێکی زۆریان کڕیوە لە بازاڕەکان بۆ پاشەکەوتی ووزە و وە لە  ئێستادا پڕۆسەی پاشەکەوتی زیاتری نەوت، خەرجی زۆرتری  دەبێت لە سەریان! 

کەواتە لە ئێستادا پێویستی نەوت; هەم بۆ بەکارهێنان و هەم بۆ خەزن کردن کەمبۆتەوە و ئەمەش وایکردووە هاوسەنگی خستنەڕوو و داواکاریی لەسەر نەوت زۆر لاسەنگ ببێت. 

هۆکارێکی تر ئەوەیە کە هەر لە سەرەتاوە، ڕێکەوتنی ڕوسیا و سعودیە و ووڵاتانی ئۆپیک و ئۆپیک پلەسی نەیتوانی بەر بەم لاسانگیە بگرێت، چونکە کەمکردنەوەی لەسەدا ١٠ ی بەرهەمهێنانی نەوتیان کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو، چونکە لە بازاردا خستنە ڕوو ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی زیاتر بوو لە ئاستی خواست.   بۆیە  لە ئێستادا ئەمریکا بەشێکی تاوانی ئەم دابەزینی نرخە دەخاتە ئەستۆی ئەوان.

دواجار;
 چاوەڕوان دەکرێت کە لە سەرەتای مانگی پێنجەوە گۆڕانکاری دیار ڕووبدات لە نرخەکەی و جارێکی تر بەرز بێتەوە، چونکە جارێک تر گرێبەستەکان نوێدەکرێنەوە لە نێوان کڕیاران و فرۆشیاران لەسەر بنەمای نرخی نوێ.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟

null

ئەو دوو رۆژەی ئێمەیان بەمڕۆ گەیاند

null

بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: ئامادەكردنی گۆڕەپانی دادگایكردنی سەران و بەرپرسانی هەرێم

null

ئیکۆفاشیزم و تێکدانی ژینگە لە کوردستان