سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کڕیی ویژدان و خەساندنی نوخبە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 نیسان 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فاروق غەفور

لەدەرەوەی حزب هەست ناکەیت ئەقڵێک  هەبێت بیربکاتەوە، بەدەر لە واعیزەکانیشیان، دەگمەن نەبێت نابیستیت دەنگێک نوزەی هەبێت.

ئەوەی دەیبینین پارتی ویژدانی زۆرێک لە رۆشنبیرو رۆژنامەوان و ئەوانەی پێیان دەوترێت نوخبە، یان کڕیونی، یا تۆقاندونی. ئەوی دیشیان لەملا یەکێتی زۆرینەیانی خەساندوە و بێ بەرهەمی کردون.

باسی مێژویەکی دورناکەین ، دوای سی و یەکی ئاب ئەو دەنگەی لەلولەی تفەنگ و تۆپ و شەستیرەکان بەرزتر بو ، بۆ ریسواکردنی  خیانەتەکەو دروستکردنی رای گشتی، نوخبەی دەرەوەی حزبەکان بو.

ساڵی 
۲۰۰۹ ئەوەی هاوشانی بزوتنەوەی گۆڕان و بگرە زیاتریش کاریگەر بو بۆ بەگژاچونەوەی ناعەدالەتی وگەندەڵیی و دروستکردنی هێزێکی جەماوەریی کاریگەر، هەر ئەو نوخبەیە بو کە لەڕێی وتارو کۆڕو گۆڤارو کەناڵە ئیعلامیە ئەهلی و رێکخراوە مەدەنیەکانیانەوە، پشتیوان و هاوکاربون بۆ بەهێزکردنی رەوتە ناڕازی و رەخنەکرەکەو  زیاتر هوشیارکردنەوەی تاک . 

 بەڵام ئێستا کەبەدۆخێکی تا ئەوپەڕیی بێ ئومێدی خەڵک و ملهوڕیی تاقمی دەسەڵاتدار گەیشتوین، لە دەسەڵاتداران زیاتر  ئەو نوخبەیە بەرپرسیارن کە بەهەر پاساو و بیانویەک بێت خۆیان لەبەرپرسیارێتی لاداوەو بێدەنگیان هەڵبژاردوە، لەنێو ئەو هەمو قەیران و نادادپەروەریی و سیناریۆیانەی دەسەڵات دروستیان دەکات بۆ شاردنەوەی ئابڕوچونەکانیان،

لەدۆخێکی مەترسیدارداین و ئەوەی حزوری جدی نیە، ئەو نوخبە ونەیە، کەناوی رۆشنبیرو رۆژانامەوان و چالاکوانی مەدەنیان لێنراوە، کەبێگومان ئەوەش ئەو بەرهەمە پڕ بەرەکەت و بەفەڕەیە دەیان ساڵە نوخبەی دژ،  کەدەسەڵاتدارانن کاری بۆ دەکەن.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ