سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەرۆکوەزیرانێکی خراپ!

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 نیسان 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شوان حەمە
 
هەموو ئاماژەکان زەنگی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەکەی مەسرور بارزانی لێدەدەن!

ئەگەرچی مەسرور بارزانی لەپێکهێنانی کابینەی حكومەتدا توانی یەکیتی و گۆڕان کۆبکاتەوەو کابینەیەکی حکومی پتەو پێکبێنێت، بەڵام لەدرێژەی پرۆسەی بەڕێوەبەرایەتیدا تا ئاستێکی زۆر کەمتەرخەم و بێتوانا بووە.

ململانێ شاراوەو ژێربەژێرەکانی نێوان مەسرورو نێچیرڤانی ئامۆزا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی سەرمایەدارە نزیکەکانی نێچیرڤان بایکۆتی حکومەت بکەن، بەتایبەت لەقەیرانی ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا لەهەرێم.

دوای گەیشتن‌و بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ هەرێم، مەسرور بارزانی هاوشێوەی میرەکانی سعودییە، لەدەڤەری بارزان خۆی دابڕاندووەو وەک پێویست ئاگاداری دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ماڵی خەڵکی هەرێم نییە.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان لەخراپترین ئاستدایە. لێدوانی توندو ڕەخنەیی پارێزگاری سلێمانی دژ بەحکومەت و تۆمەتبارکردنی حكومەت بەوەی دەستی بەسەر هاوکارییە ماڵییە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەکاندا گرتووە، هەڵدانەوەی سەری ئەو مەنجەڵەیە ماوەیەکە لەناوەوە قوڵپ دەدات.

گەمارۆی درێژماوەی کەمپی مەخمورو هاوکاری میت‌و یارمەتیدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیاو شەهیدکردنی چەندین گەریلا لەزینی وەرتێ، نەک تەنها هەرەشە لەهەڵوەشاندنەوەی کابینەی حكومەت دەکات، بەڵکو مەترسییەکی ڕاستەقینەشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمەکەو ئەگەرەکانی دروستبونی شەڕی ناوخۆو دەستێوەردانی زیاتری میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی لەباشووری کوردستان.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ