سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دوای سێ مانگ لە ھاتنی کۆرۆنا

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 نیسان 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەریوان وریا قانع

کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە و لە زیاد لە شوێنێکی جیھاندا خەڵکانێکی زۆری نەخۆشخست و ژیانی لە چەندەھا کەسی تر سەندەوە، کە سەرەتاکانی کارەنتینەکردن و ڕێگرتن لە کۆبوونەوەی گەورەی خەڵک لە شوێنە گشتییەکاندا پێشنیارکرا و دەستیپێکرد، لەوانەش داواکردن لە ئیمانداران کە نەچنە مزگەوت و شوێنە دینییەکان و بە شێوەیەکی دەستەجەمعی نوێژەکانیان نەکەن، دواتریش چاخانە و قاوەخانە و یاریگاکان داخران، چەندەھا دەنگی نەشازا و نابەپرسیار، پەڕگیر و تۆمەتبەخش، ھاتنەکایەوە و گاڵتەیان بە ڤایرۆسەکە دەھات و وەک پیلانێک بۆ سەر دین و بیروباوەڕەکانی ئەوان وێنادەکرا. لەم ڕەوتەدا چەندان مەلا و بکەری دینیی نمایشکەر و چەندان چالاکەوانی دینیی دۆگمایی ھاتنەدەنگ کەوتنە پەلاماردانی ئەوانەی کە پاراستنی ژیانی مرۆڤیان بەگرنگتر دەزانی، بە ژیانی مرۆڤە دینییەکانەوە، تا نمایشێکی دینیی شانۆیی و تا دەرکەوتنێکی نارسیستیانە لەناو ڕووبەری گشتیدا. (تا ئەمڕۆش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەناو گروپە دینییە ئەرتۆدەکسیی و داخراوەکان و لەناو دیندارە ئوسوڵیی و دۆگماییەکاندا زیاتر بڵاوترە تا لەناو گروپەکانی تری کۆمەڵگادا. لە شوێنێکی وەک ئیسرائیلدا جولەکە توندڕە و ئوسوڵییەکان زۆر زیاتر تووشی کۆرۆنا بوون تا ئیماندارە ئاساییەکان تا ئەو شوێنە حکومەتی ئیسرائیل پۆلیس و سوپای ناردۆتە سەریان بۆ ڕێگەگرتن لە تێکەڵبوون و کۆبوونەوەیان).
لەپاڵ ئەم بکەرە دینیانەدا ھەندێک فەیلەسوف لەسەر ھەمان نەغمەی مەلاکان کەوتنە گاڵتەکردن بە ڤایرۆسەکە و بە جدی وەرنەگرتنی ھەڕەشە ترسناکەکانی. ئەگەر دینییە دۆگماییەکان ڤایرۆسەکەیان وەک ”سەربازی خودا“ نمایشیانکردبێت بە بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە لە دوژمنانی ئیسلام و سزادانی کافران، فەیلەسوفێکی وەک ”ئاگامبن“یش کاردانەوەکانی بەڕووی ڤایرۆسەکەدا وەک پیلانی دەوڵەت بۆ سنووردارکردنی ئازادییەکان و کۆنترۆڵکردنی ھەمەلایەنتری مرۆڤەکان وێناکرد.
ئاگامبن باسکردنی ڤایرۆسەکە و پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی وەک پیلانی دەوڵەت و دەسەڵات وێناکرد. لە گاڵتەکردندا بە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە ھەمان ڕوانینی دۆناڵد ترامپی ئەمريکیی و بۆریس جۆنسنی بریتانیی و جاری بۆلۆسۆنارۆی بەرازیلی ھەبوو.
من لەو سەرەتایەدا نووسینێکم لەژێر ناونیشانی ”پیاوانی دین و فەیلەسوفەکان بێدەنگ بکەن“ لەسەر لاپەڕەی فەیسبوکەکەی خۆم بڵاوکردەوە. ڕاستەوخۆ لە لایەن ئیسلامیی و نائیسلامییە دینییە ئوسوڵیی و سەلەفی  و پەڕگیرەکانەوە کەوتمە بەر ھێرشێکی گەورە و ھەمەلایەنەوە، کە ئاکارێکی ڕێکخراوی ھەبوو، نەک کاردانەوەیەکی ئاسایی. داواکردنی ڕێگرتن لەکۆبوونەوە دینییەکانیان وەک سوکایەتی بە باوەڕ و پیرۆزییەکانی خەڵک و وەک گاڵتەکردن بە دین و بە خودا لەقەڵەمدا. لە ھەمانکاتدا ھەندێک لە خۆ بە فەیلەسوفزانەکانی کوردیش ھێرشی ئەوەیان کردە سەرم کە گوایە من دژ بە بیرکرندەوە و دژ بە فیکرێکم بچێتە ئەودیوی ڕوانینی ”خەبیر“ و پزیشک و پۆلیسەکانەوە،
ئێستا ئیتر کە لانیکەم ٧٠ تاقیگە و لابۆری زانستیی لە دەیان شوێنی جیھان و لەناوەوە و دەرەوەی دەیان زانکۆ لە زانکۆ گرنگەکاندا سەرقاڵی دۆزینەوە و بەرھەمھێنانی ڤاکسیێن و دەرمانێکن دژ بەم ڤایرۆسە و بەمەش لە ھەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکدان بۆ کۆنترۆڵکردنی مەترسییە کوشندەکانی ڤایرۆسەكە، دەڵێم ئێستا ئیتر ئاشکرایە ئەوەی کە دەبێت بدوێت و قسەکەری یەکەم بێت زانست و پەتاناسەکانن، ئێستا ئیتر ئاشکرایە زانست چ ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگا ھاوچەرخەکاندا دەبینێت و ئاشکارادەبێت گەر زانست نەبێت مرۆڤایەتی چۆن بەرگەی ڤایرۆسێک لە ڤایرۆسەکان ناگرێت. بێگومان ھیچ یەکێک لەو تاقیگا و زانکۆ و سێنتەرە سەرەکیی و بنەڕەتیانەی خەریکی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسەکان، ھیچیان لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا نین و ھەموویان، ھەر ھەموویان، لە بەشە ”کافر“ەکەی دونیادان.
ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە ئاوڕێکی سەرەتایی بدەینەوە و بزانین تا ئەم ساتە چ شتێک لەم قەیرانەدا لە ھەموو شتەکانی تر گرنگتر بووە؟ بە بۆچوونی من چوار ڕاستیی لە ھەموو شتەکانی تر گرنگترن:
یەکەمیان، گرنگیی زانست و شیکردنەوەی زانستییە کە ئاسۆیەک بۆ ڕزگاربوون لە ڤایرۆسەکە و بۆ بەگژاچوونەوە و سنوورداریکردنی ھەڕەشەکانی دەستنیشاندەکات.
دووھەم: گرنگیی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە پێویستن. ئەمانەش خۆیان لە ژمارە و جۆری نەخۆشخانە و بوونی ئامێری پێویست و دەستگەیشتن بە داو و دەرمان و بوونی شارەزایی پزیشکییدا ئەبینێتەوە.
سێھەمیان: بوونی حکومەت و ناوەندێکی سیاسیی کە قابیلی باوەڕپێکردن و متمانە بن، بۆئەوەی سیاسەتێکی گشتیی دەستنیشانبکات لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ھەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەی ڤایرۆسەکەدا.
چوارھەم؛ بوونی کۆمەڵگایەک کە لانیکەم زۆرینەی ھەرەزۆریان ھەستکردن بە بەرپرسیارێتیی و خۆشویستنی ژیان ئاراستەی بکات و لەو ساتەوەختە تایبەتانەدا ھۆشیارانە و ڕەخنەگرانە گوێ لە ڕێنماییەکان بگرێت.

ئێستا ئیترکاتی ئەوە ھاتووە ئەو عەقڵیەتە خورافییەی کە پێیوایە ئەم ڤایرۆسە ”سەربازی وون“ی خودایە و ئەو لەو بەرزاییەوە ناردویەتیی بۆ ئازاردانی مرۆڤەکان بەخۆیدا بچێتەوە و داوای لێبوردن لە سەرجەمی ئیمانداران و ئەوانیتری بێئیمانیش، بکات. ھەروەھا کاتی ئەوەشە ئەو عەقڵیەتەی کە پێیوایە ئەم ڤایرۆسە پیلانی دەوڵەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی مرۆڤ و سنووردارکردنی ئازادییەکانیەتی، ڕەخنەیەکی ھەمەلایەن لە خۆی و لە کەرەستەکانی بیرکردنەوەی بگرێت. ھەندێک سات ھەن پێویستیان بەوەیە مرۆڤ بەر لەوەی سەیری کەسانی تر بکات و ئەوان بنرخێنێت، سەیری خۆی بکات و خودی خۆی بنرخێنێت. کۆرۆنا ئەو ڤایرۆسەیە کە ئەم ھەلی بەخۆداچوونەوە و خۆدروستکردنەوەیە دەبەخشێت. مرۆڤی بەرپرسیار ئەو کەسەیە کە ئەم بەخۆداچوونەوەیە ئەنجامئەدات.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: