سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بارزانی و میری سۆران 

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 نیسان 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  ئاسۆ حاجی

بەشی دووەمی دیداری سەرۆک بارزانی کە لە کەناڵی mbc بڵاو بۆوە،چیڕۆکی میر سلێمان بەگی میری میرنشینی سۆرانی وەبیر هێنامەوە کە زۆر جار داپیرم و پاشانیش لە زۆر کەسی دیکەم گوێ لێ بوو کە کوردێکی خاین لەلای والی بەغدا شکایەتی لە میر سلێمان کرد بوو بەوەی کە میر سلێمان ددان بە دەسەڵاتی بەغدا و والی بەغدا نانێ و دەیەوێ خۆی وەک پادشای کوردستان رابگەینێ.
والی بەغدا میر سلێمان بانگهێشتی بەغدا دەکا و میوانداریەکی شایستەی لێ دەکا،بەر لە بەڕێکەوتنی میر و بەجێهێشتنی هەریر کە پایتەختی میرنشین بوو راوێژکارەکانی نیەتی بانگهێشتی والی بۆ شی دەکەنەوە و ئاگاداری دەکەنەوە کە پێویستە نەرم و دیبلۆماسی بێت و هیچ دەربارەی نیەتی خۆی بۆ والی ئاشکرا نەکات،بۆیە والی لە رۆژانی میوانداریەکەی نەیتوانی هیچ شتێک لە میر سلێمان دەربهێنێ،بۆیە بانگی کوردە خاینەکەی کرد و گوتی ئەوەی گوتت راست نیە،کوردە بۆرە بە والی گوت گەورەم خۆش بێ ئەگەر دەتوانی بنێرە و با دوو تورگە خۆڵی کوردستان بێنن و لە بن جێی دانیشتنی میر رووبکەن،والی هەمان کاری ئەنجامدا،کە میر لە بەرامبەر والی و لە سەر خاکی کوردستان دانیشت گەرمیەکی لە گیانیدا گەڕا و هەر والی باسی باج و سەرانەی زیاتری کرد و میر سلێمان خەنجەری لەکالان دەرهێنا و لە والی بڵند بوو گوتی ئەوەی باج و سەرانە لە سەر میللەتەکەم دادەنێت هێشتا لە دایکی خۆی نەبووە". ئەو هەڵوێستەی میر بووە هۆی شەهید کردنی.
قسەکانی مەسعود بارزانی هەمان گەرمی و هەستی لەلا دروست کردم کە باسی لە هەڵوێستەکانی دەکرد لە بەرامبەر سەرانی عێڕاق و پۆل بریمەر حاکمی سەربازی ئەمەریکی،تەنها جیاوازی هەستم بەوە کرد کە سەرۆک بارزانی پێویستی بەوە نیە  لە سەر خاکی کوردستانی بێت تا بتوانێ هەڵوێستی کوردانە و مەردانە لە هەمبەر رکابەر و نەیارانی دەرببڕێ،چونکە ئەو کوردستان لە ناو و لەگەڵی دەژیێ و لێی دانابڕێ بۆیە لە بەغدا بێ یان تاران و توران هەمان ئەو هەڵوێست و بۆچوونانەی هەیە کە لە کوردستان هەیەتی،رەنگە ئامادەکار و پێشکەشکاری دیدارەکەش ئەوەی هەست پێکردبێ بۆیە بە بارزانی گوت "زێرەڦانی خەونی کوردی -حرس الحلم الکوردی"،کە بارزانی لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی پرسی سەربەخۆیی کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو دەستەواژەیەی بۆ پێشکەشکارەکە راست کردەوە پێی گوت"سەربەخۆیی کوردستان خەون نیە بەڵکو ئامانجە و لە پێناویدا تێدەکۆشین،ئەگەر منیش سەربەخۆیی نەبینم ئەوە بناغەیەکی ریفراندۆم بووە بناغەیەکی پتەو بۆ ئەوەی نەوەی دوای من یان نەوەی دواتر کوردستانێکی سەربەخۆی لەسەر دابمەزرێنن".

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ