سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دنیا جوانه‌كه‌مان بده‌نه‌وه‌ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 نیسان 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 
ده‌سته‌ پاچه‌یی زانستی پزیشكی له‌به‌رده‌م ڤایرۆسی كۆرۆنادا ، ئێمه‌ ناچاری ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین ، داخوا له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مداین ، یان له‌ سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌و پێشتردا ، مه‌رگی زیاتر له‌ په‌نجا هه‌زار كه‌س و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی مردن بۆ چه‌ند هێنده‌ی تر ، بێئابڕووی سه‌رانی دنیا  له‌ داوای ماڵئاوای كردن له‌ ئازیزان ، ناكرێت هه‌ربه‌و جۆره‌ سه‌یر بكرێت كه‌ ئیتر ئه‌مه‌ ڤایرۆسێكه‌و هاتووه‌ ، ئه‌گه‌ر هیچ پرسیار له‌ باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ نه‌كه‌ین ، ئه‌م ڤایرۆسه‌ چۆن هات و چۆن له‌ پڕدا جه‌نگی به‌رانبه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی راگه‌یاند ، ئایه‌ ئه‌مه‌ له‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ دروست بوو، یان هه‌قیقه‌تێكی سروشتی ، خۆ ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه‌ بكه‌ین ، دنیای ئێمه‌ ، دنیای مرۆڤایه‌تی ، دنیای پیرو گه‌نج و ژن و پیاوی گۆی زه‌وی ، دنیای هه‌ژاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و مام ناوه‌نده‌كان ، دنیای ساغ و نه‌خۆش و به‌له‌نگازو بێنیشتمان و نیشتمانداران ، دنیای باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه‌كان ، دنیای ئایندارو بێ‌ ئاینه‌كان ، دنیای گشتمانه‌ ، دنیایه‌ك كه‌ خه‌ریك بوو له‌ بیرمان بچێته‌وه‌ ، خه‌ریك بوو له‌ رێگه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه‌ توشی سیل و شێرپه‌نجه‌ ده‌كرا ، ناكرێت هه‌ر به‌و جۆره‌ لێی بگه‌ڕێین ، دنیا به‌س دنیای سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان و مناڵه‌كانی ئه‌وان نیه‌ ، هی هه‌موومانه‌ ، هی ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاری زه‌ویان نه‌داوه‌ ، نه‌كۆمپانیا ، نه‌ شه‌ڕ ، نه‌چه‌ك و چۆڵ ، نه‌بیره‌ نه‌وت ، نه‌میدیا ، نه‌مافیا ، نه‌چه‌ته‌یان نیه‌و به‌یانیان به‌ قوقه‌ی كه‌ڵه‌شێر له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن ، ئێواران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گوێ‌ بۆجریوه‌ جریووی چۆله‌كه‌ی  سه‌رداره‌كان راده‌گرن ،كاتێك هه‌موویان ده‌یانه‌وێت تا به‌یانی جێ‌ خه‌وێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ ته‌نیشت یه‌كتره‌وه‌ ، له‌و سه‌رداره‌ی كه‌ هیچ چۆله‌كه‌یه‌ك له‌وی تر زیاتر جێ داگیر ناكات ، ، دنیا هی ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ هێشتا له‌ جوانی سروشت ده‌ڕوانن ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌یری ئاسكێك ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی چیرۆكێك هه‌بێت بۆ یه‌كدی بگێڕنه‌وه‌ .
دنیا به‌س هی ئه‌وانه‌ نیه‌ كه‌زه‌وی پیس ده‌كه‌ن ، كه‌ دوانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كه‌ن به‌ هه‌ناسه‌ی زه‌ویدا ، كه‌ ته‌نگ به‌ ماسی و نه‌هه‌نگ و ئاژه‌ڵه‌كانی ناو ده‌ریاو زه‌ریاكان هه‌ڵده‌چنن ، كه‌ رۆژ نیه‌ هه‌زاران جۆری چه‌كی تازه‌ دروست نه‌كه‌ن ، دنیا هی ئه‌و پیاوه‌شه‌ كه‌ به‌ڕیشێكی سپی و ته‌سبیحێكه‌وه‌ به‌ یانیان زوو ده‌چێته‌ سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی و له‌ خودا ده‌پاڕێته‌وه‌ ئه‌مڕۆ بۆ مرۆڤه‌كان رۆژێكی باش بێت ، هی ئه‌و كرێكاره‌شه‌ كه‌ كاتژمێرێك پێش له‌ خه‌وهه‌ستانی خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت و له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ سرودی ئینته‌ر ناسیونال ده‌ڵێت ، سرودێك كه‌ باسی رزگاری ئینسان ده‌كات ، هی ئه‌و مناڵه‌شه‌كه‌ جانتاكه‌ی ده‌كاته‌ شان ، ئه‌و كابانه‌ش كه‌ هێشتا له‌و په‌ڕی دنیا ده‌یه‌وێت چه‌ند نانێكی گه‌رم بۆ مناڵه‌كانی بكات ، ئه‌و عاشقه‌ش كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مڕۆ چۆن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێت ، ئه‌و نوسه‌ره‌ش كه‌ ده‌یه‌وێت دوابه‌شی رۆمانه‌كه‌ بنووسێ‌ ، دنیا به‌ ته‌نێ‌ هی ئه‌وانه‌ نیه‌ كه‌ له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چن و قسه‌ی زل ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی هه‌میشه‌ شاشه‌كانیان داگیر كردووه‌ ، دنیا هی ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ هه‌رگیز هیچ كامێرایه‌ك وێنه‌یان ناگرێت ، ئه‌و دكتۆرانه‌ی له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی كۆرۆنادان ، ئه‌و په‌رستارو فریشتانه‌ی به‌ بزه‌یه‌كی شیرینه‌وه‌ ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ به‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌به‌خشن ، دنیا هی ئه‌و ساوایه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ دایك ده‌بێت، ئه‌و خاتونه‌ی دوای چه‌ندین ژان چاوه‌كانی ده‌بنه‌ گۆمی فرمێسك و رووه‌گه‌شه‌كه‌ی له‌ ته‌ك دڵۆپه‌ ئاره‌قه‌كانی سه‌ر گۆنایدا ده‌بنه‌ جوانترین تابلۆ ، دنیای هی هه‌موومانه‌ نه‌ك گروپێكی چڵێس و مه‌ترسیدارو شه‌ڕه‌نگێز كه‌ ده‌یانه‌وێت چه‌رخه‌كه‌ به‌ ئاره‌زووی ئه‌وان بسوڕێت .
ئێمه‌ ملیاره‌ها خه‌ڵكی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ ئاشتی و ئارامی و سفره‌یه‌كی ساده‌و دڵێكی پڕ له‌ خۆشه‌ویستیمان ده‌وێت ، ئێمه‌ له‌وه‌ زیاترمان ناوێت كه‌ هه‌مانه‌ ، كه‌به‌شی رۆژێكمان ده‌كات بۆ ژیان ، كه‌ ده‌توانین به‌شی دوو رێبواریشی لێبده‌ین ، كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو بێت ده‌ڵێین ده‌شێت په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵه‌كانیشمان له‌ بیر بێت ، ئێمه‌ نه‌چه‌كمان ده‌وێت ، نه‌تانك و زریپۆش و نه‌داگیر كردنی زه‌وی خه‌ڵكی ترو نه‌بیره‌ نه‌وت ، ئێمه‌ دنیایه‌كی ئارام و بێكێشه‌مان ده‌وێت ، دنیایه‌ك تێیدا سه‌ركرده‌و سه‌رۆكه‌ مشه‌خۆرو چه‌نه‌بازه‌كان بێده‌نگ بن و ژه‌نیارو گۆرانیبێژه‌كان پڕمان كه‌ن له‌ ئاواز.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: