سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

زیانی هەر پژمەیەک ملیارێک دۆلارە

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئازار 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


هونەر تۆفیق
پێشتر دەگوترا ، ئەگەر بۆرسە لە ئەمریکا بپژمێت ئابووری جیهان توشی هەڵامەت دەبێت . بەڵام پژمەی کرۆناکەی چین ئەم مەقولەیەی بەجۆرێکی تر لێکرد . بەپێ ی نیشانە سەرەتاییەکانی زیانی ئابووری پەتاکە هەر پژمەیەکی ئەنفلۆنزای کورۆنا بەراورد بە زەرەرە داراییەکان، بایی ملیاردێک دۆلارە .
ناوەندە ئابووریە جیهانیەکان لەپێناو تەشەنە نەکردنی زیاتری زیانەکان . هەموویان کۆکن لەسەر پێشنیارکردنی پاکێجێکی فریاکەوتن بۆ حکومەتەکان کەئەگەر جێبەجێ ی نەکەن ئەوا ڕەوتی پەتاکە بەهۆی قەیرانی دارایی و بێکاری و هەژاری لەو وڵاتەدا دەگۆڕێت بۆ بەهاری کورۆنا . ئەم هوشیاریەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو ، لەڕێگەی لیژنەی ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە بەتایبەتی بە وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیای دراوە .
لیژنەی ئسکوای نەتەوە یەکگرتووەکان ئامۆژگاری حکومەتەکان دەکات کە دەستبکەن بە گرتنەبەری ڕێکاری خێرای پاراستنی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی بۆ چینی هەژارو کەمدەرامەتەکان بۆئەوەی دۆخەکەیان لەدەست دەرنەچێت . هەروەها بڕیاری بەخشینی باج لەسەر هاوڵاتیان دەربکەن ، بەپەلە سەرەڕای موچە ، پارەی کۆمەک بدەن بە هاوڵاتیەکانیان بۆ پشتیوانی لە داهاتەکانیان . ئەو قەرزانەی کە لەسەر خەڵکن ماوەی پێدانەوەی درێژبکرێنەوە ، بۆئەوەی زیانەکانی قەیرانەکەیان تەشەنە نەکات .
ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچکام لەو ئامۆژگاری و ڕێکارانەی نەگرتۆتە بەر کەهاوکات بە ڕێگری لە تەشەنەی ڤایرۆسەکە ، دەبێت ڕێگریش لە تەشەنەکردنی زیانە داراییەکانی بکرێت وەک ئیسکوا پێشنیاری کردوون .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟

null

ئەو دوو رۆژەی ئێمەیان بەمڕۆ گەیاند

null

بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: ئامادەكردنی گۆڕەپانی دادگایكردنی سەران و بەرپرسانی هەرێم

null

ئیکۆفاشیزم و تێکدانی ژینگە لە کوردستان