سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

گومان و تۆمەتەکانی تیرۆر و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان دەبێتە بەڵگە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئازار 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەكر عوسمان 

لە بارودۆخی ئەمرۆدا، دڵمان لای سەلامەتی و ژیان و تەندروستی خەڵکی کوردستانە، هیوادارین کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە سەلامەتی و خێرا ئەم دۆخە تێپەڕێنێ. بەڵام کرانەوەی باسێکی لەم شێوەیە جێگای هەڵوێستەکردنی هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز و عەدالەتخوازە.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا دوو دەزگای ئەمنی سەر بە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە ڕێگەی چەند ڕاگەیەنراوێکەوە، هەریەک لە دژەتیرۆری سەر بەدەزگای زانیاری یەکێتی و دەزگای پاراستنی پارتی و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم چەند تۆمەتێکیان ئاراستەی یەکتر کرد.  
تۆمەتبارکردنەکان چەندین دۆسیەی هەستیاری کوشتن و تاوانکاری و گەندەڵی گەورەی ئێستا و چەند ساڵی ڕابردوو بوو. ئەو تاوانانە لە ئاستێکی باڵای دەزگاکانی ئێستای حکومەت و دەسەڵاتدارەتی ئەنجامدراون و بەڕێوە چووە. 
بەیاننامەکانی هەردو دەزگای پاراستنی پارتی لەژێر ناوی ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی  کوردستان و دەزگای زانیاریی یەکێتیی لەژێر ناوی ئاژانسی زانیاریی هەرێمی کوردستان، هەردوکیان یەکتر بە خیانەت و کوشتن و گەندەڵیی تۆمەتبار و تاوانبار دەکەن.
ئەو دوو بەیاننامە تۆمەتبارکردن نین، بەڵکو تاوانبارکردنی ڕاستەوخۆن، ئەوە ئاشکرا کردنی زانیارییە نهێنیەکانیانە. لە دۆسیەی سەردەشت عوسمان بەڕۆشنی وەک بەڵگە و نموونەیەکی تیرۆر و کوشتنی ڕۆژنامەنووس بەدەستی  دەزگای پاراستنی پارتی "وەک بەڵگە و نموونە" هێنراوەتەوە بۆ تاوانبارکردنی ئەو دەزگایە و بەرپرسە باڵاکانی.
سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆری سەردەشت عوسمان، ئەو تۆمەتبارکردن و تاوانبارکردنە فەرمیەی دەزگایەکی ئەمنی لە ئاستی ڕاگەیاندنی فەرمی، پشتراستکردنەوەی گومانەکانی پێشووتری ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە.
بەدوای تیرۆری دڕندانەی سەردەشت بە گوللە نان بەدەمییەوە. بە دوای ئەوەی  لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆری سەردەشت، بە دارشتنی سیناریۆیەکی هەڵبەستراو تاوانێکی گەورەی بە حەقی سەردەشت و خانەوادەکەی ئەنجامدا. بەدوای ئەوەی نمایشی سیناریۆیەکی قێزەون لە دادگای هەولێر لەسەر دۆسیەکە بەڕێوەچوو. بەدوای ئەوەی  هەر کەسێک پشتیوانی لە سەردەشت و دۆسیەکەی کردبێ بەرەوڕووی  هەڕەشە و فشارهێنان و ناڕەحەتکردنی ڕاستەوخۆ بۆتەوە. بەدوای ئەوەی ڕێگەگرتن لە دانانی پەیکەری سەردەشت و دەستگدەگیرێت بەسەر کتێب و سانسۆر دەکرێ... بەدوای چەندین تاوان و پێشێلکاری لەسەر ئەو دۆسیە و مەسەلەیە.
دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ئێستا لای ئێمه‌ و ئازادیخوازانی كوردستان  به‌ كراوه‌یی ماوەتەوە، تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌درێنه‌ دادگایه‌كی عادلانه‌ و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ هەر بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
ئێستا بە دوای نزیکەی 10 ساڵ لە تیرۆری سەردەشتدا دووبارە پێ لەسەر مافەکانی خۆمان وەک خانەوادەی سەردەشت و مافی سەرەتایی خەڵکی کوردستان لە ئازادی و پاراستنی ئەمنیەت و ژیانی تاکەکانی کوردستان دادەگرینەوە. بۆ جاری چەندەم خواستەکانمان بۆ  داداگاییکردنی بکوژانی سەردەشت و ئەوانەی لەپشتی بڕیاری تیرۆرەکەی وەستاون بە دەنگی بەرز ڕادەگەینین.

ئێستا جارێکیتر دۆسیەی سەردەشت و سۆران و کاوە و ویداد و  زۆرێک لە تاوان و دۆسیەکانیتر لەسەر مێزی هەموو لایەن و کەسێکە کە ئیدعای هەیە بۆ باشکردنی ژیان و ئایندەی کۆمەڵگای کوردستان. ئەو دۆسیە هەموو لایەک دەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی گەورە. ئیشی حزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان لەبەرامبەر ئەو بەرپرسیارتیە چییە؟ ئەی ئیشی  داواکاریی گشتیی و پارلەمان و مافی مرۆڤ نییە لەو بانگەشانە بکۆڵنەوە؟
پەیام و بانگەوازەکان ڕوو بە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییە، هەموو ئەو گومان و تۆمەتانەی تا ئێستای دۆسیەی تیرۆر و کوشتنی دەنگی ئازاد و ڕۆژنامەنووسان، ئەمرۆ دەبێتە یەقین و بەڵگە. بۆ پێشگرتن بە تیرۆر و کوشتنی ئەو دەنگانەی داوای عەدالەت دەکەن. سیستەمی گەندەڵی و تاڵانکاری لە کوردستاندا، بە تیرۆر و کوشتن و سەپێندراوە.  لە ژێر سێبەری بەرهەمی دەسەڵاتی کوردی و سیستەمی گەندەڵی، کارەساتی سروشتی و نەخۆشی و ڤایرۆسی کرۆنا، مەترسیەکانی بۆسەر ژیانی خەڵکی کوردستان فەلاکەتباری زیاترە. هەنگاوی یەکەمی کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و تاڵانکاری مافەکانی خەڵك، خستنە زیندانی ئەوانەی گوللە دەنێن بە دەمی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان. 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: