سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کابینەی نۆو چەند ھەنگاوێکی بەپەلە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئازار 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دڵشاد عەبدولڕەحمان 

کابینەی نۆ لەبەرەم ئاڵنگاری گەورەدایەو،بۆ ڕووبەڕوونەوەی پێویستی بەگرتنەبەری چەندین ڕێکاری بوێرانەھەیە ،کە بەرلەھەموان بەشێک لەدەستڕۆیشتوانی ھەرێم دژی دەوەستنەوە ،بەڵام لانیکەم بۆکەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ئەم دۆخەسەختە دەبێ پێ بەجەرگی بەرژەوەندیەکانی حزب وھەندێک کەسانی ناو حزب دا بنێ ودەست بەجێ ئەم بڕیارانەبدا :
یەکەم :پارەی نەوتی فرۆشراو لەبانکی ئەھلیەوە بگوێزێتەوەبۆبانکی حکومی وگۆڕینەوەی پارەکە بۆدینار لەلایەن بانکی ناوەندی ھەرێمەوە ئەنجام بدرێ .
دوەم :
ئەرکی پاراستن وسکویریتی کۆمپانیاوکێڵگە نەوتی وغازیەکان لەکۆمپانیاحزبی وتایبەتەکان بسەنرێتەوەو ئەرکەکە بسپێرێتە لیواکانی پۆلیسی نەوت وغاز.
سێھەم :ھەموو ئەوکۆمپانیا تایبەتانەی لەدەروازەسنوریەکان گوایە بەئەرکی ڕاپەڕاندنی ھەندێک کار گرێبەستیان بۆکراوە گرێبەستەکانیان ھەڵبوەشێنرێتەوەو کارەکان بسپێرێتە فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی.
چوارەم :
ھەموو ئەوگرێبەستانەی بۆکۆکردنەوەی پارەی خاشاک وئاوو کارەباو ھەر باجێکی تر دراونەتە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ،ھەڵبوەشێنرێتەوەو فەرمانگەحکومیەکان ئەوئەرکانە ڕابسپێردرێن.
پێنجەم :
لیژنەیەکی پسپۆڕ بەسەرجەم گرێبەستەکانی نەوت وغاز دابچێتەوەو شەفافانەودوور لەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی ئەم حزب وئەوحزب بکەوێتە گفتوگۆی جددی لەگەڵ کۆمپانیاکان وتەنھابەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان پێوەری گۆڕانکاریەکان بێ لەو گرێبەستانە.
شەشەم :ئەوخاڵانەی سەرەوە کاری بەپەلەن ودواکەوتن ھەڵناگرن وبێگومان چەندین بڕیاری تریش ھەن کەدەکرێ شارەزایان بیخەنەبەردەست حکومەت بۆبڕیارلێدان.
لەکۆتاییدا دەڵێین سەختی دۆخی دارایی لەڕابردوی نزیکدا تەنھالەسەرشانی فەرمانبەران وخەڵکەئاساییەکە تێپەڕی وھەم بەخوێن کوردستانیان لەشەڕی داعش پاراست وھەم بە سیاسەتی سک ھەڵلوشین ولەبەرانبەریش سەدان چاوچنۆکی دەستڕۆیشتو ژمارەی ملێون وملیارەکانیان چەندقات کردوو چەندین ملوێنەری نوێش ھەڵتۆقین ،بەڵام ئەم دۆخەی ئێستا دەبێ بەرلەھەموان ئەولایەن وکەسانە شانی بدەنەبەر کەبەناھەق وبەناڕەوا سەرمایەکانیان لەسەر لووش لێدانی سامانی گشتی بەناوی جیاجیاوە پێکەوەناوە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: