سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چۆن یەکتر جێنەهێڵین؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئازار 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەزیز ڕەئووف
ئێمە لەسەر زەوی دەژین. زەوی ماڵی هەموومانە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئایین و نەتەوە و مەزهەب و ڕەگەز. سەرزەمین هی هەموومانە. ئیتر شتێک نەماوە بەناوی یەک چارەسەر بۆ دنیا و کۆمەڵگەیەک دابڕاو لەوی تر. ئەوەی لە سین ڕوو دەدا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کوردستان و ئەوەی لە ئەوروپا ڕوو دەدا کاریگەری لەسەر ئەفریقا هەیە. وەک چۆن ڤایرۆسێک لە سینەوە هەموومان لە کونجی ژوورەوە گیر دەکا، ئاواش تیرۆریستێک لە سعودیە دەتوانێ تاوەرەکانی ئەمریکا لەگەڵ زەوی تەخت بکا.
لە ئێستادا جیهان ڕووبەڕووی چەندین مەترسی گەورە بۆتەوە، ئەم مەترسیانە کاریگەری لەسەر کۆی کۆمەڵگە و نەتەوە و نەژادە جیاوازەکان هەیە و دەتوانێت سنورەکان ببڕێت. مەترسیەکان بریتین لە:
یەکەم: پیسبوونی ژینگە.
دووەم: گەرمبوونی زەوی
سێیەم: تیرۆر
چوارەم: چەکی ئەتۆمی
پێنجەم: ڤاریرۆس و نەخۆشیەکان.
مەترسیەکان کاریگەریان لەسەر زەوی هەیە. تۆ ناتوانی خۆت لە مەترسیەکان دابڕی و پێت وابێت کێشەی تۆ نیە. کێشەکان کێشەی زەمینین و چارەسەریان هەر هی زەمین خۆیەتی نەک ئاسمان. تۆ دەتوانی ئاسمان تەنها وەک چارەسەری ڕۆحی بەکاربێنی، تۆ دەتوانی ئاسمان وەک ئارامی دەروونی بەکار بێنی، بەڵام چارەسەری کێشە زەمینیەکان هەر زەمینن. کۆرۆنا هاتە کوردستان و یەکەم کەس مەلایەکی کوشت کە لە فریشتە پاکتر بوو، مەترسی کۆرۆنا ئاین و مەزهەب و نەتەوەکان ناناسێت و کێشەیەکی تەواو زەمینیە.
چەکی ئەتۆم و کیمیایی گەورەترین مەترسی سەر ئێستای جیهانە، ڕەنگە لە سوچێکی دنیادا سەرکردەیەکی گەمژە بەرامبەر بە گەلەکەی بەکاری بێنێ. هەر خۆی لە عەسرێکدا ژیان دەکەین خەریکە سیاسەت نابووت دەبێت و گەمژەکان دەسەڵات دەگرنە دەست. لە جۆرج واشەنتەنەوە بۆ ترامپ ئەو گۆڕانە لە گەمژەی سیاسی دەبینیت کە سیاسەت لە ماددە و ئارەزووەکانیاندا کورت دەکەنەوە.
هەڵەبجە ئەو پەڵە ڕەشەیە بەدەموچاوی دنیاوە. هەڵەبجە کۆی دنیای مۆدێرنی خستە ژێر پرسیارەوە، پرسیار لە سەردەمێکی نوێ، پرسیار لە مافی گەلان و مافی مرۆڤ. ئەوەی لە هەڵەبجە ڕوویدا هیچی نەکردبێت، دنیای ناشرینی ئێمەی پیشانداین کە پێویستی بە جوانکردن هەیە. دنیایەک ژن و منداڵی تێدا دەکوژرێ و دنیای درۆ و دەلەسەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ