سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نەوت و کۆرۆنا و موچە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئازار 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

گوڵاڵە سدیق               

 

 

?  لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٣١ دولارە و خواستی کڕینیش لەسەری کەم بوەتەوە.

?  عێراق بۆ بودجەی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی بە ٥٦ دولار خەمڵاندبو، بەبڕی فرۆشی ٣،٧ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە.

?  لە ئێستادا هەم خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمە، هەم نرخەکەشی دابەزیوە، واتە عێراق جگە لە دابەزینی نرخەکەی ناتوانێت ٣،٧ ملیۆن بەرمیلەکەی ڕۆژانەی ساغ بکاتەوە.

?  ئەگەر عێراق ٣،٧ ملێون بەرمیلەکەی ڕۆژانەش بفرۆشێت بە ٣١ دولار (ڕۆژانە نزیکەی ٩،٥ ملیۆن دولار زەرەر دەکات) بودجەی ٢٠٢٠ نزیکەی ٥١ ملیار دولار کورت دەهێنێت بەبێ پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا.

?  وەزیری تەندروستی عێراق جعفر سادق عەلاوی دەڵێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وەزارەتەکەی مانگانە پێویستی بە ١٥٠ ملێون دولار هەیە!

?  بڕی قەرزی دەرەکی لەسەر عێراق ٢٣ ملیار دولارە، وە بڕی قەرزی ناوخۆش لەسەری نزیکەی ٣٣ ملیار دولارە.

?  ئەگەر کورتهێنان لە بودجەی ئەمساڵ ٥١ ملیار دولار بێت جگە لە پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا و بڕی قەرزەکانی سەری کە نزیکەی ٥٦ ملیار دولارە، ئایا عێراق دەتوانێت موچە دابین بکات؟!

?  عێراق خاوەنی ٨٧ ملیار دولار یەدەکی نەختینەیی و ٩٦ تەن ئاڵتونە لە بانکی ناوەندی عێراق، کە بۆ پاراستنی نرخی دراوی بیانی و بەهای پارەی عێراقییە.
?  ئەگەر عێراق دەست بۆ ئەو یەدەکە نەختینەییە و ئاڵتونە ببات، ئەوا نرخی دولار بەرزدەبێتەوە و بەهای پارەی عێراقی نامێنێت.

? ئایا عێراق بەم حاڵەوە موچەی پێ دابین دەکرێت؟ یان دەتوانێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات؟!

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ