سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مەسیجێك بۆ بەڕێز ئودوغان و گەلی تورك،

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئازار 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەركۆ عوسمان 

دوای بڵاو بونەوەی ئەو گرتە ڤیدیویەی  كە  بەڕێزتان دۆشداماون لە چاوەڕوانی كردن و ڕێگە پێدانتان تا چاوتان بە سەرۆك پۆتین بكەوێت  دەری خست كە ئیتر هەقە جەنابت و گەلەكەشت بكەونە فورمات كردنی مێشكی خۆتان و گۆڕینی بۆچونە دوژمانكارەكانتان و ڕق وكینەكانتان بەرامبەر بە میللەتی كورد بەتەواوی بسڕنەوە  لاپەڕەیەكی نوێ بۆ پەیەوەندی خۆتان و گەلانی تر هەڵبژێرن   .

هۆكاری ئەو ڕیسوایەی بەسەرتان هات  دەستبردنتانە بۆ هەموو لایەك تابتوانن زەرەر و زیان بگەێنن بە میلەتێكی هەق خوراو كە داواكارە لە ماڵی خۆی بە ئاشتی بژیی بێ ئەوەی دەستدرێژی لە خاك و مافی  كەس كردبێت، میللەتێك خوازیاری  ئاشتی و ئاسایشە بۆ خۆی و دراوسیكانی ، ڕێزی بۆ هەممو گەلانی دەوروپشتی هەبووە لەسەر یاسای مافی ڕێزگرتنی یەكتر ،  میللەتێك مافەكانی لێ زەوتكراوە لە لایەن مێشكێكی وەكو جەنابتانەوە خۆ ئەگەر وا نەبن ئەو میللەتە دەستی ئاشتی وپێكەوە ژیانی زۆر دەمێكە ڕاكێشاوە بۆ ئێوەو عەرەب و فارسیش وە هەرگیس سوكایەتی و ڕیسواكردنی هیچ  ئینسانێك و گەلێكی لا پەسند نەبووە

جا ئیتر نازانم ئەو هەموو ڕیسوایە بەسەر خۆتان دەهێنن 
لە پای چی ؟! ئەو هەموو سوكایەتی كردنە قبوڵ دەكەن بەرامبەر بەچی !؟ بەرامبەڕ قڕكردن و كوشتنی بڕینی گەلێك كە بەدرێژای مێژوو غەدری دراوسێ و و غەدری مێشكی وشكی نەژادپەرستی  وەك جەنابتان ڕێگەی پێ نەداوە خاوەنی وڵاتی خۆی بێت ،  بەڵام خۆڕاگری و ڕۆحی بەرخۆدانی بۆ ژیان بۆ ئاشتی بۆ برایەتی گەلان  چۆكی پێ دانەیاوە و هەر ماوەتەوە لە سەر خاكی خۆی  بۆتە سومبلی داكۆكی و پاراستنی گەلانیش ،  لەبەر ئەوە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە  فوڕماتی مێشكتان بكەنەوە  ئەو ڕق وكینەیە بەلاوە بنێن و دەستی برایەتی و  پێكەوە ژیان هەڵبژێرن و تا چیتر دوچاری سوكایەتی و ڕیسوا بون و شەرمەزاری تر نەبنەوە.

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: