سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ڤایرۆسی کۆرۆنا و قیاسکردنی عەقڵی موسوڵمان و بە کەنیسەکردنی مزگەوت

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئازار 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. كەنعان حەمەغەریب

لە سەدەکانی ناوڕاستدا لە جیهانی مەسیحیدا پرسیارێک دەکرێت کە ئایا ئەسپ چەند ددانی هەیە، ئەم بابەتە دەبێتە مایەی موناقەشە، پیاوانی ئاینی دەڵێن نە ئەم پرسیارەو نە وڵامەکەی لە ئینجیلدا نەهاتووە، یەکێک وتی پێویست بە هیچ ناکات دەتوانین دەمی ئەسپ بکەینەوەو ددانەکانی بژمێرین. کەنیسە ئەم پرسیارو وڵامە بە کوفرو لە ئاین درچوون هەژمار دەکات.
لەم دۆخەی ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی پزیشکانی پسپۆڕ ئەگەری مەترسییەکی گەورەی هەیە بۆ مرۆڤ لە هەموو جیهانداو یەکێک لە رێگا هەرە کوشندەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە گردبونەوەی مرۆڤەکانە، چونکە ئەگەری گواستنەوە زیاتر دەکات.
لەم رۆژانەدا لە کوردستان بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن دراو پاشانیش بریاری ئەوە درا کە نوێژی هەینی و نوێژی جەماعەت لە مزگەوتەکان راگیرێت.
ئەم بڕیارە هەر زوو بە سیاسی کراو لای زۆریك لە موسوڵمان بە دژایەتی ئاین و خوا خرایە روو. وەک تەحدی و خۆنمایشکردن هەندێک لە مزگەوتەکان لە دەرەوی مزگەوتەکان نوێژی هەینی ئەنجامدرا. ئەم وێنەیە چۆن بخوێنرێتەوە؟ دەکرێت لە زۆر گۆشەنیگاوە تەماشا بکرێت، ئەوەی لێرەدا بە کورتی باسی دەکەم لە روانگەی تیۆریای مەعریفەوەیە.
من باوەڕم بەوە هەیە بە درێژایی مێژوو دنیای موسڵمان گرفتێکی بەرچاوی نەبووە لە گەڵ زانست و مەعریفەیی تاقیگەیی، دەکرێت مشت و مڕی زۆر کرابێت بەڵام بابەتە لە سەر رەتکردنەوەی خودی زانست و بەرهەمە مەعریفیەکانی تاقیگە نەبووە، لە رووی فەلسەفیشەوە لە کاتیكدا لە دنیای مەسیحیدا خەڵک لە سەر فەلسەفاندن و مەعریفەی زانستی دەسوتێنران مەزگەوتەکان شوێنی گفتۆگۆ فەلسەفەییەکان بوو.
دەکرێت لە هەندێک باردۆخدا هەندێک لە ئەنجامگیریە فەلسەفیەکان جێگەی رەخنەوە قبوڵکردن نەبوبێتن، بەڵام ئاسان نییە بەڵگە بهێنرێتەوە بۆ رەتکردنەوەی ئەو ئەنجامگیریانە لە تاقیگە بەرهەم هاتبێتن.
هەڵبەتە قسەکانی من لە سەر هەندێک لەو بابەتانە نین کە زانست وەک کۆتا چیرۆکی تەفسیرکردنی وجود باس دەکەن و هەموو سەرچاوەیەکی تری مەعریفی رەت دەکەنەوە، بەمەش زانست دەبێتە مقدس و ئەمەش پیچەوانەی زۆرێک لە تیۆرەکانی فەلسەفەی زانستە.
بۆیە دەکرێت بوترێت تحدی کردنی ئەنجامگیریە تاقیگەیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رەتکردنەوەی رێنماییە پزیشکییەکان بە کەنیسەکردنی مزگەوتەو لە هەمان کاتیشدا لە رووی یاساییەوە هۆکاربوون بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پەتایە بە دەرنییە لە بەرپرسیارێتی یاسایی و لە رووی ئیمانیشەو ئەگەر زەرەرنەدان لە کەسی تر پرسێکی ئیمانی و ئەخلاقی بێت و لە هەمان کاتیشدا بەرپرسیارێتی بێت
ئەوا دەبێت موسوڵمان ئەم پرسە زۆر بەلایەوە گرنگ بێت.
لە کۆتاییدا ئایا خوای میهرەبان کامەی بەلاوە گرنگە؟ پاراستنی ژیان و یاخود گردبونەوەو دروستکردنی هەڕەشە بۆ ژیانی مرۆڤەکان؟ ئایا ئەم خوای ئیمە ئەوەندە بێ بەزییە لە پێناوە ئەم نمایش وگردبونەوە ئاسایی بێت بەلایەوە ژیانی مرۆڤەکان بێتە قوربانی؟
دەتانەوێت وا بە نا موسوڵومان بڵین خوا تینووەو تێنوێتی بەوە دەشکێت مرۆڤەکان ببنە قوربانی؟
بۆیە دەکرێت بوترێت ئەم رەفتارانە بە کەنیسەکردنی مزگەوتە لە رووی مەعریفییەوە لە کاتێکدا بە درێژایی مێژوو بەڵگەی ئەوە دەخرێتەو روو کە مزگەوت جیاوازە لە کەنیسە.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە