سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تا دەرەنگ نەبووە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئازار 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هەردی مەهدی میکە
گێڕانەوە مێژووییەکان و بەڵگەنامەکان، ئاماژەی ئەوەیان لێهەڵدەهێنجرێت زۆرینەی پەتا‌ جیهانگرەکان، کە زۆربەی سەرچاوەکانی لە دووسەدەی ڕابردوودا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بووە، عێراق و ئێران ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و ئەم جووتە دراوسێیەش بۆیەکیان گواستۆتەوە،‌ زۆرجار ناوچە کوردنشینەکان پردی گواستنەوەکە بوون، بەتایبەت مەرزەکانی گەرمیان و سلێمانی/کرماشان و سنە، ئێران بە کۆرۆناوە هەشت جار، ڕووبەڕووی پەتای جیهانگر بۆتەوە، توندترینیان ئەوەی ساڵانی 1824 و 1904بوون، هەردووکیان لە عێراقی عوسمانی هەناردەی ئێرانی قاجاری کراون، ئەوەی یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ پاش گەمارۆی بەغدا لەلایەن دەوڵەتی قاجارەوە، بەڵام پاش کشانەوەیان، سەربازانی ئێرانی پەتابڵاوەکەی ئەوسای بەغدایان بردەوە ناوچەی کرماشان و پاشتر سەرجەم شارەکانی ئێرانی ئالودەکرد.
هەرچی پەتای 1903_1904یشە کە‌ کاریگەرتر و کوشندەتر بوو، بەهۆی زیارەتی ئێرانییەکان بوو بۆ مەزارگەکانی شیعە لە سامەرا و نەجەف و کەربەلا بوو، کە لەوێ پاش تێکەڵبوونیان لەگەڵ سەردانکەرانی وڵاتانی دی، لەگەڵ خۆیان بردیانەوە و بەسەر دەوڵەتی قاجار (ئێرانی ئێستادا)بەشیانەوە...
لە سەرجەم پەتاکاندا، توێژینەوە مێژووییەکان نیشانی دەدەن، پیسوپۆخڵی، بێمتمانەیی بە حکومەت، کەمتوانایی چارەسەرگە و تیمارخانەکان، خورافات و ئاین و ملنەدانی پیاوانی ئاینی بۆ ڕێنماییەکان و دواجار پەیوەندیەکان و تێکەڵی خەڵک لە بۆنەکاندا، هۆکارەکانی بڵاوبوونەوە و کۆنتڕۆڵنەکردنی پەتاکان بوون.
ئێستاش هەر هەمان فاکتەر لەم دوو وڵاتە جێکەوتەیان هەیە و هاندەرن بۆ تەشەنەسەندن.
گەر حکومەتی ئێران و مەلامەزهەبیەکانیان لە هەفتەی یەکەمدا، بەگوێی ڕێنمای تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندرووستی خۆی بکردایە، بەدڵنیایی ناوچەکە و ئێرانیش ئارامتر دەبوون، ڕێک ئەوکاتە کە وتیان با هاتوچۆی قوم دابخرێت بەڵام هەژموونی ئایەتوڵاکان و کەسابەتی یاسیی و بازرگانەکان نەیانهێشت!
ناکرێت لەبەر نیەتخوێندنەوە‌ و گومان، ئەو هەموو تەرمانەی چین و ئێران نەبینرێن. شیکاری پەتا زانست و ئەزموونی پێویستە، نەک گومان و "پێمووایە" و عەقیدەپەرستی.
قورئان لە فەرموودە و سوننەت گرنگترە (لاتلقوا بایدیکم الی التهلکە)، شەهید بەشەهید دانانرێت گەر خۆی بکاتە مردوو، دەبێت پاش بەرەنگاریی و هەوڵ بۆ دنیا و مرۆڤدۆستی شەهید بێت، وشەی شەهید گەر تەفسیری مرۆڤسەنتەریی بۆ نەکرێت مەترسیدارە، ئاخر شەهیددۆستی داعشفیکرەکانی بەرهەمهێنا.
بۆیە وەک چۆن پێویستە سەرجەم یاریگا، باڕ، زانکۆ، قوتابخانە، هۆڵ و بەرنامە قەرەباڵغەکان دابخرێن مزگەوت و پەرستگاکانیش هەروا، مرۆڤ میحوەری بوونە.
خێرایی بڵاوبوونەوە و پەیوەندییەکان، نەخۆشیی ئاسایی و ڤایرۆسەکان دەکەنە پەتا، گەرنا ئەوان (ڤایرۆسەکەن) هەمیشە نزیک و هاوڕێ و مشەخۆری سەر دنیا و جەستەی مرۆڤ بوون.
گەر وابکەین دەمێنینەوە و ئەمە و هی دیکەش تێدەپەڕێنین و ئەوسا هەم نەورۆز و هەم مەولودی ئازیز جارێکیتر دەکەینەوە. حەیفە شارستانیەت و ڕۆحی ئینسان بە کۆرۆنا لەباربچێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: